نرخی دۆلار دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی دابەزی. 

نرخی دراوە بیانیەکان کە پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراوەوە لە سلێمانییەوە پێیراگەیاندین بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار دینار و ٩٥٠، دوێنێ بەیانی بە ١٥٤ هەزار دینار بوو، هەروەها لە كاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٥٤ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٢ هەزار و ٤٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٥ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢ هەزار و ٧٢٣ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ١١٥ دینار.


AM:10:10:26/09/2023