سبەی وەفدێکی باڵای عێراق سەردانی هەرێم دەکات

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، بڕیارە سبەینێ‌ شاندێكی باڵای عێراق سەردانی سلێمانی و دواتر هەولێر بكات.


سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند "‌ پێش نیوەڕۆی هەینی ١٧ ی بەسەرۆکایەتی حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی  پەرلەمان شاندێكی باڵای عیراق سەردانی سلێمانی و دوانیوەڕۆش دەچنە هەولێر، بەمەبەستی زانینی رای لایەنەکانی هەرێم لەسەر پێکهێنای کابینەی نوێ بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی".


سەردانی ئەو وەفدە جگە لە پێکهێنانی کابینەی نوێ، گفتوگۆلەسەر بۆرودومانەکانی مەخمور و ناوچەکانی تر هەرێم لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە دەکەن.
 


AM:01:01:17/04/2020