فلیک: بە یاریزانێکی کەمتر یارییەکە قورستر دەبێت.
فلیک: کاتێک خشتەی یارییەکانمان بینی، زانیمان کە کارێکی قورسە، یاریی زۆرە بە کاتێکی کەمەوە، بەڵام یاریزانی زۆرمان هەیە و هەوڵدەدەین پێکهاتەی گونجاو بدۆزینەوە.
ئەمەش چەند لێدوانێکی تریەتی...
فلیک: یەکسانبوونەکە بە ئەنجامی 1-1 باش دەبوو بۆ ئێمە، هەروەها باوەڕم وایە کە دەرفەتی زۆرمان لەبەردەمدایە.
هەوڵماندا لە بەرگریدا بمێنینەوە بەڵام یاریزانێکی زۆر خێرایان هێنایە یاریگاوە. بەرگریکردن ئاسان نەبوو.
فلیک: ١٠ یان ١٢ خولەک دوای کارتی سوور، یارییەکە بە تەواوی گۆڕا.
فلیک: سەیری لایەنی ئەرێنی دەکەم. ئێمە هەوڵماندا وەک تیمێک بەرگری بکەین و هەروەها وەک تیمێک هێرش بکەین و هەلیشمان هەبوو. بەڵام ئەمڕۆ شایەنی ئەوە بوون بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتن بەدەستبهێنن، دەبێت ئەوە قبوڵ بکەین.