دەرجال: بە دیارییەک کە پێشکەشی ڕۆناڵدۆی دەکەین هەمووان تووشی سەرسوڕمان دەکات

ئەمڕۆ شەممە، عەدنان دەرجال سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق دووپاتی کردەوە کە دیارییەک بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئامادە کراوە لەکاتی گەیشتنی بۆ بەغدا لەگەڵ نەسری سعودی تا ڕووبەڕووی شورتە ببنەوە.

 دەرجال لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا  ڕایگەیاند، "دیارییەکەمان ئامادەکردووە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تووشی سەرسوڕمان دەکات"، ئاماژەی بەوەشکرد، "کار لەسەر پێشکەشکردنی دوو دیاری دەکەین،  "هەموو کەسێک سەریان سوڕدەمێنێت لەو پێشوازی و بەخشندەییەی کە عێراق پێشکەشی دەکات لەو ساتەوەختەی کە یانە سعودیەکە دەگاتە فڕۆکەخانەی بەغدا”.

 ڕۆژی دووشەممەی  یانەی شورتەی عێراقی لە بەغدای پایتەخت ڕووبەڕووی یانەی نەسری سعودی دەبێتەوە و تیایدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ  لەگەڵ تیپەکەی نەسر بەشداری دەکات.




PM:09:49:14/09/2024