یاری بایرن میونخ و ڕیال مەدرید...ئەگەری وادەی گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنەیە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا وادەی ئەگەری گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنەی ئاشکرا کرد بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی داهاتووی یانەکە.

 پابلۆ گاڤی یاریزانی ئیسپانی (20 ساڵ)، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە، لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردووەوە بەشداری یارییەکانی نەکردووە، دوای ئەوەی لە یاریی نێوان ئیسپانیا و کەنەدا تووشی پچڕانی بەستەرە بوو.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، گەڕانەوەی گاڤی گرێبەستێکی نوێ دەبێت بۆ بەرشەلۆنە، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگییە گەورەکەی و دوورکەوتنەوەی درێژخایەنی.

 بەڵام ستافی تەکنیکی بارسا کە هانسی فلیک سەرۆکایەتی دەکات، نایانەوێت پەلە بکەن لە بڕیاردان لەسەر گەڕانەوەی گاڤی، بۆ ئەوەی تووشی پاشەکشەی نوێ نەبن.

 لە نێوان ستافی تەکنیکی و تیمی پزیشکی و خودی یاریزان و دەوروبەری کۆدەنگییەک هەیە کە دوای دە مانگ لە چاکبوونەوە پێویست بە پەلەکردن ناکات.

 هەر لەبەر ئەم هۆکارە و لەبەرئەوەی پلانێک هەیە، ستافی تەکنیکی بارسێلۆنا دوو یاری لەباریان بۆ گەڕانەوەی گاڤی دەستنیشان کردووە، ئەوانیش سیڤیلیە لە ٢٠ی ئۆکتۆبەر، ئیسپانیۆل لە ٢ یان ٣ی ئەم مانگە.

 ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، کە یاریی یەکەم بژاردەیەکی دروست دەبێت ئەگەر گاڤی لە دۆخێکی زۆر باشدا بێت، دووەمیش بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی بە ئارامییەوە.

 ئاماژەی بە دوو یاری بەهێزتر کرد، ئەوانیش بەرشەلۆنە  بەرامبەر بایرن لە ٢٣ی تشرینی یەکەم، هەروەها ڕیال مەدریدیش بڕیار بوو لە ٢٦ یان ٢٧ی هەمان مانگ ئەنجام بدرێت. 


 هەرچەندە ئەو دوو یارییە گرژی زیاترە، بەڵام بەدووری نازانرێت یاریزانە لاوەکە لە یەکێک لەو یارییانەدا بگەڕێتەوە ئەگەر ئامادەبێت بۆی. 




PM:12:41:18/09/2024