بەرشەلۆنە گورزێکی بەرکەوت و ئەستێرەیەکی بۆ گەڕایەوە
ئەمڕۆ دووشەممە یانەی بەرشەلۆنە گورزێکی کاریگەری بەرکەوتوو بەهۆی پێکانەوە ئۆڵمۆی بۆ زیاتر لە مانگێک لە دەستدا.
میدیای ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە، دانی ئۆلمۆ تووشی پێکان بووە لە ماسولکەکانی رانیدا و بەوهۆیەوە 4 بۆ 5 هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
بە قسەی سەرچاوەکە هەر ئەمڕۆ دی یۆنگ گەڕاوەتەوە بۆ راهێنانەکان و بەشداری بەشێک لە راهێنانەکانی بەرشەلۆنەی کردووە.
PM:01:07:16/09/2024