هۆشیار زێباری و پەکەکە

لەتیف فاتیح
تویتەکەی هۆشیار زێباری و ئەو شاگەشکە بوونە بە هەڵوەشانەوەی نایاسای ن نائاکاری سێ حزبی کوردستان، بەبیانوی پەکەکە بوون، کێماسی و ناشرینیەکی گەورەیە بەکورد بوونی خودی هۆشیار خۆی.

نوسینی تویتەکە بەعەرەبی ولەلایەن ئەوەوە هەزارو یەک قسە هەڵدەگرێت، بەڵام قەت هۆشیار کەشالیاریش بوونەیوێراو نەیوت بەشێکی دیاری حزب لەکوردستان و عێراقیش لینکی ڕاستەوخۆیان بە تورکیاو ئێران و شوێنی دیکەوە هەیە، شاگەشکە بوونەکەی زێباری وەک ئەوە وابوو خۆی بەشێکی سەرەکی ئەو کارە بووبێت، لەکاتێکا دوان لەوسێ حزبە هی گەلی کوردی ئێزدی جینۆسایدکراون، هەر لەبەر ئەوە نابوو ئەو هێندە خەنی بێت،  هۆشیار دەبێت ئەو ڕاستیە بزانێ ئەم ئاوەزە و ئەوکارکردنە لەبن سیاسەتی تورکیادا، یان لەژێر کاریگەری تورکیا، سبەی دەگاتە حزبەکەی خۆیشی کە حزبی دیکە نەما نۆرەی ئەوانیش دێت، چونکە ، نەتەوە سەردەستەکان هەرچی خزمەتیشیان بکەی لێت وەرناگرن، دەڵێی بیری نیە خۆی چۆن پەڕوباڵی کرا.

ئەمڕۆ تەڤگەرە، سبەی یەکێتی و دووسبەی پارتی ، بۆیە ئەو خەنی بوونەبۆ کوردێک کەهەمیشە خۆیشی لەبەردەم هەڕەشەدایەنەنگیە، ڕێگە ڕاستەکە بۆ زێباری ئەوە بوو کاتێ شالیاری دەرەوەی عێراق بوو هەوڵی ئاشتەوای نێوان پەکەکەو تورکیای دابا، کەئەوەی نەکرد، هەر هیچ نەبوایە بێدەنگی باشتر بوو.

چەند زەمانێکی عەنتیکەیە، لەناوعەرەبی شیعەو سونەی عێراقدا کەسانێک هەن ئەو بڕیارە بە گەمژانەو زاڵمانە دەزانن کەچی کوردێک کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبێکی زۆر کۆنی کوردستانە، چەپڵە بۆ بڕیارەکە لێدەدات

09/08/2024



وتارەکانی تری نوسەر