لە چلەکان دا ، لە نێوان ،دوو کەسی .سەر بە بنەماڵەی ( گەڵاڵی) وبنەماڵەی ( کافرۆشی )، لە سەریڕینی چەند لقە داڕێک لە نێوان رەزەکانیاندا ،کێشە بەرپا بوو .
( عارف کەریم گەڵاڵی) ، خەنجەرێکی لە ،( ساڵحی مام فەرەج کافرۆشی )دا ، ئەویش بە ساچمەکە زەنەکەی برایەکەی( عارف) ی لەوێ دا کوشت .
ئەم کارەساتە ، بوو بە هۆی سەرهەڵدانی دوژمنایەتی لە نێوان( گەڵاڵی و کافرۆشی) ، لە (١٩٤٠- ١٩٨٥)، ماوەی (٣٥) ساڵ ، لە چەند رێکەوتێکدا ، هەردوو لایان، چەند کەسێکیان لە یەکتریی کوشت.
لە ناوەڕستی ساڵی ١٩٨٥ (عەلی کوێخا عەندوڵلا ی گەڵاڵی) و (عوسمانی مام برایمی کافرۆشی) ، وەک دوو کەسیتی دیار، لە رێکەوتێک دا ، لە نێوان گوندی( وڵاغلو و قامیش) بە یەک دەگەن ، هەردوولایان ،دەمانچەکانیان لە بەر پشتوێنەکەیان دەر هێنا ،روویان کردە یەکتریی و لە بری ئەوەی گولەی شانەی دەمانچەکەیان ، لە جەستەی یەکتریی بەتاڵ بکەنەوە.
لە جوانترین هەڵوێستی جوامێریی و ئازایەتی دا ، (عەلی گەڵاڵی و عووسمان کافرۆشی )پەنجەیان لە سەر پەلە پیتکەی دەمانچەکانیان لا برد ، لە بری ئەوەی گولە بارانی یەکتریی بکەن، ماچ بارانی یەکتریی یان کرد .
لەوێ دا . بە یەکتریی وت :
-ئەو هەڵانەی روویان داوە ، ناگەڕێنەوە ، با ئێمە لە ئێستاوە هەڵەکان بسڕینەوە ،وانەیەکی نوێ ،فێری نەوەکانمان بکەین ، لە بری ئەوەی گولە بارانی یەکتریی بکەن ، با وەک ئێمە ،ماچ بارانی یەکتریی بکەن.
سەرچاوە :
ئەم زانیاریانەم لە کوێخا عەلی ساڵح وهەڵکەوت عەبدوڵلا قادر.
٠گوندی وڵاغلو سەربە ناحیەی گاپپێڵۆنی قەزای ماوەتی شارباژیرە ،لە دۆڵیکدایە ، چیای بەرزی (حەسەن بەگ و گۆجارو بەردەسپی یان) دەورەی داوە ، کەوتوەتە نیوان گوندەکانی (کونە ماسیی ، گاپیڵۆن ، باڵخ ، گەڕەدێ ، گەورەدێ ، قامیش ،دۆڵبێشک ، گەڵاڵە ) ، ( ٤٠)کم، لە شاری سلێمانی یەوە دوورە .
ئەم گوندە لە دوو تیرەی سەرەکی گەڵاڵی و کافرۆشی پێک هاتوون .
لە ١٩٧٧دا ، (١٣٦)خانوو ، (١٤٦)خانەوادەو (٥٧٩) کەس بوو ، لە ١٩٧٨ دوای راگواستنی گوندەکانی سنوور، لە ١٩٨١بوو بە مەرز ، بە ٢٧٠ماڵ جارێکی تر ئاوەدان کرایەوە .
لە دوای شەڕی قەیوان –ماوەت لە ساڵی ١٩٨٦ گوندەکە خاپوورکرا و خەڵکەکەی روویان کردە شاری سڵێمانی،دوای راپەرین ئاوەدان کرایەوە ، تا ٢٠٠٠، (١٥٠)ماڵی تا دەژیا.
گوندێکی باخدارە ، بە رەزوباخی چوالە و سماق ،(٨) کانی و کارێزی تیایە ،کێڵگەکانی مین رێژ کراوە، تا ئێستا (١٥)شەهیدو (٣٥)کەم ئەندام ی مینیان هەیە . .ئاواتی حسینی ،گوندی وڵاغ لو.
(گوندی وڵاغ لوو) ،بە هەڵوێستە جوامێریی و ئازایەتیەکەی (عەلی کوێخا عەبدوڵلا ی گەڵاڵی و عوسمان مام برایم )، هەموو ئەو رق و تۆڵەو تۆڵە کردنەوە وکارەساتی کوشتن و دوژمنایەتیان ، لە رەگەوە سڕییەوە ، لە وڵاغلوی برایەتی و ئاشتی دا، لەو کاتەوە وەک یەک بنەماڵە و یەک خانەوادە و ویەک خوێن و براو کەس و کاری یەکتریی دەژین.