سرووشت و ژیانی مرۆڤ، بە جیاوازییەکانییەوە ، هەناسەی بەردەواممی ژیانی کۆمەڵگان، جیاوازییەکان، پڕە لە ململانێ ، بۆ خزمەتی مرۆڤ و مرۆڤایەتی و سرووشت، بۆ گۆڕانکاریی و نوێبوونەوە و داهێنان.
جەنگی یەکەم ودووەمی جیهانی، بوو بە وانە و ئەزموونێکی نوێی مێژوویی، بۆ هەموو مرۆڤ و نەتەوەکانی جیهان.
بە بڕیاری عەقڵی میزاجی هێزی سوپا و زەبروزەنگ و داپپڵۆسین ناتوانرێت، هیچ نەتەوە و جوگرافیا و شکۆی مرۆڤایەتی لە دنیادا بسڕنەوە.
لە ساڵی ١٩٨٥ پێشمەرگە و کادیر بووم لە یاخسەمەر، ئەمنی سلێمانی خانەوادەکەمانیان دەسگیر کرد، باکم (٤٠) رۆژ لە زیندانی ئەمنی سلێمانی و سنجار، و دوو برام ،دوو ساڵ لە سلێمانی و دیالادا زیندان کران، ماڵی باوکم و کتێبخانەکەم تاڵان کران .
لە یاخسەمەر بووم، (مەلا بەختیار و شێخ عەلی و مامۆستا پشکۆ)یان گرت وزیندان کران، هەڵویستی خۆم نواند:
-بۆیە بووم بە پێشمەرگە، تا دەنگی ئازادی لەم شاخ و گوندانە کپ نەکرێ، کەس لە سەر راوبۆچوونی جیاجیا دەسگیر و زیندانی نەکرێ .
لە یاخسەمەر نەمامەوە، بووم بە ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کوردستان لە شاخ .
لە دوای راپەڕینەوە، لە ماوەی ئەو (٣٤)ساڵەی دەسەڵاتدا، هیچ سەردانێکی مەلا بەختیارم نەکردووە، بەرژەوەندیم بە هێج کەسێک نیە. تەنیا ئەو بەهاو شكۆیانەم خۆش دەوێت، کە خزمەتی مرۆڤ و مرۆڤایەتی و نیشتمانەکەم دەکەن .
دوای راپەڕین، دوای نەمانی سەدام و بەعس، لە ئێوارەی ٥ی ئەیلوولی ۲۰۲٤دا، هیزێکی چەکدار، دەڕژێنە ناو دەزگای چاودێرەوە و قفڵ لە زمان و کلتوور دەدەن، ئەو دیاردەیە، هەمان ئازاری ناخی ١٩٨٥ی یاخسەمەریان هێنایە یادم.
چاودێر دەزگایەکی مەعریفی و رووناکبیریی و توێژینەوەی زانستی و کلتوویی و ئەدەبی و هونەریی و فیکریی و رەخنەیی ورۆژنامەوانییە، خاوەنی ٢٦ فیستیڤاڵی گەلاوێژ و دەیان کتێبی جواروجۆر و گۆڤاری گەلاوێژ و دەیان کۆڕ و سیمینار و ڤیستیڤاڵی ئەدەبی و هونەریی و فیکری جیاجیای ئازادە.
ئایا دەسەڵاتدارانی کورد، لە ئێوارەی ٥ی ئەیلوولی ۲۰۲٤، بە زەبری هێز، پەلاماری دەزگایەکی مەعریفی وکلتوویی دەدەن، چ ئازایەتییەکە؟ و چ هونەرێکی دیموکراسییە؟.
لە شاخ محەمەد موکری ڕۆمانی ( سەگ وەڕ)ی چاپ و بڵاوکردەوە، چەند کەسێک بە زمانی نەشیاو دوور لە بەهای کوردەواری، قسەی نەشیاویان پێ دەوت، نیازیان بوو، پەلاماری بدەن و بە توندوتیژیی هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکەن، مام جەلال بەیەک رستە بە وانەی وت:
-محەمەد موکری ،نووسەر و رۆماننووسە، بە وشە، شەڕێکی روناکبیریی لەگەڵ سەردەمەکەیدا کردوە، ئێوە کەستان توانای ئەو شەڕەتان نییە
مام جەلال بەمە دەمی هەموو (ئەوانە)ی داخست، کە دەچوون بە گژ موکری و سەگوەڕەکەیدا.
ئێوارەی (٥ ی ئەیلوولی ۲۰۲٤) ، دوای(۳٤) ساڵ بەسەر ٦ی ئەیلوولی ۱۹۹۰ی راپەڕینی شاری سلێمانیدا.
ئەمجارەیان کورد قفل لە زمان و کلتوور و دەزگایەکی مەعریفە وهوشیاریی و رەخنەیی و کولتوریی و ئەدەبی و هونەی و ئازادی و زمانی شار دەدن،
ئێستا هەموومان گوێمان لە سەگوەڕەکەی موکرییە.
قۆڵتێر دەڵێت :
-رام لەەگەڵ راتان جیاوازە،بەڵام لەسەر را دەربڕینتان، ئامادەم گیانی خۆم بەخت بکەم.
سروشت و ژیانی مرۆڤ ، بە جیاوازییەکانی یەوە ، هەناسەی بە ردەومی ژیانی کۆمەڵگە ن، جیاوازییەکان ، پرە لە ململانێ ، بۆ خزمەتی مرۆڤ و مرۆڤایەتی و سروشت ، بۆ گۆڕانکاریی و نوێ بوونەوە و داهێنان .
جەنگی یەکەم ودووەم ی جیهانی ، بوو بە وانە و ئەزموونێکی نوێی مێژوویی ، بۆ هەموومرۆڤ و نەتەوەکانی جیهان .
بە بڕیاری عەقڵی مەزاجی هێزی سوپاو و زەبروزەونگ و داپپڵۆسین ناتوانرێت، هیج نەتەوەو جوگرافیاو وشکۆی مرۆڤایەتی لە دنیادا بسڕنەوە.
لە ساڵی ١٩٨٥ پێشمەرگەو کادر بووم لە یاخسەمەر ، ئەمنی سلێمانی خانەوادەکەمانیان دەسگیر کرد ، باوکم (٤٠) رۆژ لە زیندانی ئەمنی سلێمانی ی و سنجارو دوو برام ،دووساڵ لە سلێمانی و دیالە زیندان کران ، ماڵی باکم و کتێبخانەکەم تاڵان کران .
لە یاخسەمەر بووم ، (مەلا بەختیارو شێخ عەلی و مامۆستا پشکۆ)یان گرت وزیندان کران ، هەڵویستی خۆم نواند :
-بۆیە بووم بە پێشمەرگە ، تا دەنگی ئازادی لەم شاخ و گوندانە . کپ نەکرێ ،کەس لە سەر راوبۆچوونی جیا جیا دەسگیرو زیندانی نەکرێ .
لە یاخسەمەر نەمامەوە ، بووم بە ئەندامی یەکیتی نووسەرانی کوردستان لە شاخ .
لە دوای راپەڕین ، لەماوەی ئەو (٣٤)ساڵە ی دەسەڵات ،هیچ سەردانێکی مەلا بەختیارم نەکردووە ، بەرژەوەندیم بە هێج کەسێک نی یە. تەنیا ئەو بەهاو شكۆیانەم خۆش دەوێت ،خزمەتی مرۆڤ و مرۆڤایەتی و نیشتمانەکەم دەکەن .
دوای راپەڕین ، دوای نەمانی سەدام و بەعس ، لە ئێوارەی ٥ی ٢٠٢٤ئەیلوولی دا ،هیزێکی چەکدار ، دەڕژێنە ناو دەزگای چاودێر و قفڵ لە زمان و کلتووردەدەن ،ئەو دیاردەیە ، هەمان ئازاری ناخی ١٩٨٥ی یاخسەمەر یان دامەوە.
چاودێر دەزگایەکی مەعریفی ورووناکبیریی و توێژینەوەی زانستی وکلتوویی و ئەدەبی و هونەریی و فیکریی و رەخنەیی ورۆژنامەوانی یە ،خاوەنی ٢٦ فیستیڤاڵی گەلاوێژ و دەیان کتییی جوارو جۆرو گۆڤاری گەلاوێژ و دەیان کۆڕو سممینارو ڤیستیڤاڵی ئەدەبی وهونەریی و فکری جیا جیای ئازادە.
ئایا دەسەڵات دارانی کورد ، لە ئێواری ٥ی ئەیلوولی ١٩٢٤، بە زەبری هێز، پەلاماری دەزگایەکی مەعریفی وکلتوویی دەدەن ، چ ئازایەتی؟ وچ هونەرێکی دیموکراسی یە؟.
لە شاخ محەمەد موکری رۆمانی( سەگ وەڕ)ی چاپ و بڵاو کردەوە ،چەند کەسێک بە زمانی نەشیاو دوور لە بەهای کوردەواری ،قسەی نەشیاویان پێ دەوت ، نیازیان بوو ،پەلاماری بدەن و بە توندوتیژیی هەڵسوکەتی لە گەڵ دا بکەن ، مام جەل بەیەک رستە، بەوانەی وت :
-محەمەد موکری ،نووسەرو رۆمان نووسە، بە وشە ، شەڕێکی روناکبیریی ،لە گەڵ سەردەمەکەی دا کردوە ، ئێوە کەستان توانای ئەو شەڕەتان نی یە .
(ئەو ) دەمی هەموو( ئەوانە) ی داخست ، کە دەچوون بە گژ موکری و سەگوەڕەکەی دا.
ئێوارەی (٥ ی ئەیلوولی ٢٠٢٤) ، دوای( ٩٤) ساڵ ،بەسەر٦ی ئەیلوولی ١٩٣٠ی راپەڕینی شاری سلێمانی دا .
ئەمجارەیان کورد . قفل لە زمان و کلتوورو دەزگایەکی مەعریفە وهوشیاریی و رە خنە یی وکلتویی رو ئەدەبی و هونەی و ئازادی و زمان شاردەدن،
ئێستا هەموومام گوێمان ، لە سەگوەڕەکەی موکریی - ە .
قۆڵتێردەڵێت :
-رام لە گەڵ راتان جیاوازە ،بەڵام لەسەر را دەربڕینتان ،ئامادەم گیانی خۆم بەخت بکەم .