پەرەمێز

پشکۆ ناکام
[ لە ئیسلاما کەسێک لەبەر نەبوونی و بە ناچاری
دزییەک بکا ئەچێتە جەهەننەمەوە ، بەڵام 
ئیسلامییەکی دز و گەندەڵ و قۆڵبڕ وەک زۆربەیان
لەبەر ئەوەی حەجی کردوە ئەچێتە بەهەشت....
د . نوال السعداوی ]
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
.....لە ئیسلاما جگە لە "فرە ژن"ی ڕێگە بە هیچ فرەییەکی تر نادرێ و حەرامە و موسڵمانەکان وەک فەریزەیەک ئەبێ دژی بن و بە لایا نەچن ، بۆ نموونە ؛ فرە بۆچوون..فرە ئایینی..فرە کولتووری..فرە شارستانی کە نەک نابێ بەڵکو هەر نابێ !! فرە ژنی لە هەر هەموو ئیسلام   حەڵاڵە چونکە پێغەمەری ئیسلام خۆی ئەم داهێنانەی کردوە و خودی خۆی لە فرە فرەتر ژنی هەبوە..!! کەواتە بۆ پەیڕەوەکانیشی هەنگوینێکی  بێ غەل و غەشە.. کە فرەژنی خۆی جگە لە مەفهومە سێکسێکەی هیچ تەعبیرێکی تری نیە لە پاڵ وێران کردنی کۆمەڵگا و زیاتر  بە شەریعەت کردنی بە سووک سەیرکرنی ئافرەت نەبێ، هەر بۆیە ڕق و دژایەتی بەرامبەر بە عیلمانیەت لای ئیسلام بە پلەی یەکەمە چونکە عیلمانیەت شەرحێکی زانستی و سایکۆلۆجی و سیکسۆلۆجی و سۆسیۆلۆجی[ کە هەر چواریان لای ئیسلام گوێز ژماردنە] هەیە بە تایبەتی لە ڕووی نا ئینسانیەتی فرە ژنی و کاریگەرە کارەسات هێنەرەکانی لە ناو کۆمەڵگایا ، مەلا و فەقێ و مێزەر بەسەرەکان ئەوەنە لە عیلمانیەت ئەترسن کە بۆ ئەوەی خەڵک لە زیانە کۆمەڵایەتی و ئایندەیی و ئەخلاقی فرەژنی تێنەگا  وەعز تا حەدی فتوا ئەیەن کە کەس گوێ لە عیلمانییەکان نەگرێ چونکە لە خوا و پێغەمەر و ئیسلام دووریان ئەخاتەوە  و  عاقیبەتەکەی بێ شک و  شوبهە مەقەڵی و تەنوورەکانی جدهەننەمە...

تا ئێستا هیچ مەلایەکمان نەدیوە و قەتیش نایبینین پێداگری لە کردنەوەی چوار مەکتەب یان چوار خەستەخانە بکا بەڵام ئامادەیە بۆ بەرگری کردن لە فەریزەی هێنانی چوار ژن لە یەک کاتا چوار مانگ قسە بکا و چوار جاریش قوڕگی بنووسێ بێ ئەوەی تەنیا یەک پاساوی ئەخلاقی و کۆمەڵایەیی هەبێ جگە لەوەی تاکە سوودی فرە ژنی بەستراوەتەوە بە " ناوگەڵ" و هیچی تر، گەر بووترێ ئەی بۆ ژن مافی "فرە پیاوی" نەبێ ؟ جاران ئیسلامییەکان ئەیان ووت :کە مناڵ کەوتە بەینەوە مەعلەم نیە کێ باوکێتی ، بەڵام ئێستا عیلم و "طب" ئەو پاساوەشی نەهێشتۆتەوە کە بە ئاسانی و پشکنینی تایبەت ئەزانرێت کێ باوکەکەیە..ئەمەش بەو مانایایە نایەت کە بە فرەپیاوی بەامبەر فرە ژنی بوەستینەوە بەڵکو هەر خۆی " فرە" ەکە نا ئینسانی و دژی هەموو بەهاکانی وەک ئینسان و بەهای سەربەخۆیی ئینسان و نەبوون بە سینیەک پاقلاوەی حازرکراو بۆ کاکی مەلا و غەیرە مەلا و وەک جاریە کۆیلەکانی جاران مامەڵە بە کەسایەتی و لەش و پێگە و مافی لە یەکسانیا بەرامبەر بە پیاو و کە ئەڵێین پیاو مەبەستمان پیاوە بە مەفهومە ئەخلاق "موراڵ" و فەلسەفەکەیەتی نەک پیاو لە دوور بینی ئیسلامەوە چونکە عەدەسەی دووربینەکە هەر ئەچێتەوە سەر "ناوگەڵ" !ئەوەش بۆ کۆڵگا لە بۆمبی ئەتۆمی خەتەر و پڕ کارەسات ترە.........

هەر بۆیە سەیر نەبێ کە تێڕوانینی ئایین لەسەر سێکس و خێزان بە شێوەیەکە  لە ئاستیا تووشی واق ووڕمانن ئەبین  بەوەی کە خوێن بەرامبەر بە سێکسە !!..کاتێ کە قورئان و حەدیس و شەرع  و مەکتەبە جیاوازەکانی ئیسلام " ئیخوان ، داعش ، سەلەفی ، قاعیدە " ڕێگا ئەیا  بە کوشتنی کافر یان مونافیقێک کە پاداشتەکەی سێکسی بێ قەید و شەرتە  لەگەڵ حۆرێکانی بەهەشتا بە بێ ئەوەی ترسی موحاسەبەی قیامەتی هەبێ ، کە ئیسلام بەوە وەسفی ئەکا  کە: ئەو کەسەی مولحیدێک ئەکوژێ دەستی سەوز  ئەبێ !! کە لە ڕاستیا ئیسلام ئەبێ بڵێ دەستی سوور ئەبێ چونکە خوێن سوورە و سەوز نیە  مەگەر ڕەنگی ئاڵاکەی قوڕەیشییەکان کە لە ژێریا خەڵکیان پێ ئەنفال کردوە.. 

لەوانەیە بەهانەی ئیسلام بۆ چوار ژنیی ئەوەبێ کە حەماواتی ناوگەڵی موسڵمان  ئەوەنە گەرمە چوار پەرەمێزی حەمام دائەگیرسێنێ...

12/09/2024



وتارەکانی تری نوسەر