د. لەتیف مستەفا
بەڕێز پاڤڵ سەرۆکی یەکێتی
لا تنهی عن خلق وتاتی مپله
دەست خۆشیت لێ دەکەم بۆ وتەکانی ئەمڕۆت سەبارەت بە پارتی و دەسەلاتدارانی پارتی وە زۆر زیاتریش هەڵدەگرێ،بەڵام ئەم قسەیە بۆ سنوری حیزبەکەی خۆشت کە ۳۳ ساڵە لێرە دەسەلاتی هەیە وەسەردەمی خۆشت کە سێ ساڵە خۆت زەعیمی ئەوحەدی ،هەمان شتەو زیاتریش.جا نازانم ئاگات لێ نیەو لێت دەشارنەوە یان شتی تر؟
جا ئەگەر نایزانی ئەوە موسیبەتە خۆ ئەگەر دەیزانی و خۆتی لێ لادەدەی ئەوە موسیبەتەکە گەورەترە.
ـ وتتان حکومەتی دامەزراوەییمان نیەو هەموو شتیک بەدەست شەخسە،لە سلیمانیش هەمان شتە ،ئەگەر لە هەولیرو دهۆک پارتی و سەرۆکی پارتی وایان کردبێ و دەسەلاتیان لە دەست خۆیاندا کۆکردبێتەوە تۆش لە سلیمانی هەرواو خراپتریشت کردوە،کەی ریگاتان داوە حکومەتی لۆکاڵی سلیمانی هیچیان بەدەست بیت؟ پاریزگارو ئەنجومەنی پاریزگاکاتان کردۆتە کارتۆنی و هەموو دەسەلاتەکانتان لای خۆتان کۆکردۆتەوە
ـوتتان دادگامان نیە بەڵێ راستە بەلام دادگای سنورەکەی خۆت هەمان شتەو ئیوەش بەهەمان شیوە دەستوەردان لە دادگاکان و دامەزراندنی پۆستە دادوەریەکاندا دەکەن و هەموویان بە فلتەری حیزبدا نەبێ ریگایان پێنادرێ
ـ وتتان زەوی هەولێرو دهۆک تاڵان دەکریت ،ئەی بۆ زەوی سلێمانی ماوە؟
لە سلیمانی دوای ئەوەی دەشتەکان هەموو داگیرو دابەش کران ئیستا چیاکانیش داگیرو دابەش دەکرین، بەگۆیژەی سیمبوڵی شاریشەوەو.کاتیکیش هەندێ لە چالاکوان ویستیان گردبونەوە بکەن دژی تیک دانی ئەو سیمبولەو بۆ پاراستنی ژینگە هیزی دژە تیرۆرو ئاسایشیان بۆ هینان بۆ بلاوە پیکردنیان بەزۆری زۆردار و هەر رییان پینەدان لەو شارەی دەڵیی ئازادی هەیە گردبونەوەکەش بکەن.
ـ دام و دەزگاکانی تری وەک پەروەردەو زانکۆکان بە هەمان شێوە هیچ سەرۆک زانکۆ و راگرو تەنانەت سەرۆک بەشیکی زاکۆ نەک هەر حکومیەکان بەلکو زۆریک لە ئەهلیەکانیش سەربەخۆتان نەبی ریگایان پینادەن.نەک هەر ئەوە بەلکو پیاوەکانتان لەو شوینانە ریگا نادەن بەکەسانی سەربەخۆو بێ لایەن کە رای جیاوازیان هەبێ نەک هەر وانە بڵینەوە بەلکو کۆڕو سیمیناریش ببەستن و لە بواری خۆیاندا سود بە قوتابیان و خویندکاران بگەینن
ـ هیچ بەریوەبەریکی قوتابخانە نیە بە فلتەری حیزبدا تێنەپەڕی،جاری واهەیە حیزبیش تەزکیەی دەکات بەلام بەرپرسی حیزبی ناوچەیی ریگری دەکات و دەڵێ دەبێ خۆم کەسیک دابنێم،
دیارە هەموو سیکتەرەکان وان و بەبەلگەوە وپیویست ناکات لەوە زیاتر دریژەی بدەمێ ئەگەر پیت خۆش بوو راستی تاڵ بزانی ئامادەم ڕووبەڕوو پیت بڵیم
لەوە دەچی رۆژەهەلاتی ناوەراست لەبەردەم گۆڕانکاری گەورەدا بیت و دوبارە دیزاینی نەخشەی ناوچەکە بکریتەوە،ئەگەر حوکمڕانی ئیمە بەم شیوەیە بەردەوام بێت و فریای خۆمان نەکەوین و چاکی نەکەین ،لەوە دەچی ئەمجارەش وەک هەلەکانی تری کە بۆمان هەلکەوتن لە دەستمان بچیت ودەست بەتاڵ لێی دەرچین،کاتی ئەوە هاتوە بەراستی چاکسازی بکریت و یەک حکومەتی یاسایی و دامەزراوەیی لە سەرتاسەری هەریمدا دروست بکریت و هەموان بە ئیوەشەوە مل کەچی یاسا بن و لەکاتی سەرپێچیدا لێپیچینەوەتان لەگەلدا بکریت وەک ئەو بەریتانیایەی ئاماژەت بۆ کردو خۆشت لێی گەورەبوی و دەزانی حوکمی یاسا لەوێ چۆنە