هیوایەک بۆ سزادراوان

چاودێرێک
بابەتی لێبوردنی گشتی ماوەیەکی زۆرە باسی لێدەکرێت بەڵام بەهۆی کارا نەبونەوەی پەرلەمان تا ئێستا هەچ ئەنجامێکی دیاری نەبووە وە لەبەر ئەوەی ئەو بابەتە پەیوەندیەکی زۆری بەژمارەیەکی زۆر لە بنەماڵە و خێزانەکانی کوردستان هەیە، بۆیە داواکارین لەلایەن پەیوەندیدارەکان کە بە گرنگیەکی زۆرەوە لەو بابەتە بڕوانن منیش وەک تاکێکی ئەم کۆمەلگایە چەن بۆچوون پەشنیارێک دەخەمە بەردەم لایەنە پەیوەندی دارەکان بەو بابەتە کە ئەندامانی پەڕلەمان وسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستانن کە ڕۆلی سەرکیان هەیە لە دەرکردن و جێبەجێ کردنی یاسای لێبوردنی گشتی بە هیوام بەشێوەیەکی دروست هەڵیسەنگێن وچەندە لەبەر ژەوەندی کۆمەڵگای کوردیدا بێت ڕەچاوی بکەن:

١-لەبەر ئەوەی ماوەیەکی زۆرە کە نزیکەی ١٠ ساڵ دەبێ هیچ لێبوردنێکی گشتی نەدراوە ، ڕێژەی لێبوردنی ئەمجارە زیاتر بێ لەوەی کە بە شێوەیەکی گشتی لە ٣٠% ماوەی سزاکەیان کەم دەکرایەوە.

٢-ئەوکەسانەی کە سزا دراون تەمەنیان لە ٦٠ ساڵ زیاترە جیابکرێنەوە و ڕێژەی لێخۆشبونیان لە ڕێژەی کەسانی ئاسای زیاتر بێت لەبەر ئەوەی تەمەنیان لە هەڵچوندایە چانسێکی ژیانیان پێ بدرێتەوە.

٣- لە یاسای لێبوردنەکەدا ئاماژە بەوە بدرێ کە هەر کەسێک بەلێبوردنی گشتی سزاکەی کەم دەبێتەوە، هەر کاتێک هەمان تاوانی ئەنجامدا و سزا درایەوە دوبارە ئەو ماوەیەی بەر لێبوردنەکە کەوەتوە بخرێتەوە سەر سزا نوێ یەکەی بۆ ئەوەی جارێکی تر بیر لەوە نەکاتەوە بچێتەسەر هەمان ڕێگا.


09/07/2026




وتارەکانی تری نوسەر