راستكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ نا تێگه‌یشتن پێویسته
نزار خه‌زره‌جی له ده‌نیمارك بڕیاری گرتنی بۆ ده‌رچوه ، تاوانه‌كه‌شی تاوانی جه‌نگه
، پۆلیسی ئه‌نته‌رپول راسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ركوێ ئه‌و تاوانباره‌یان گیر
كه‌وت دهستبهستی بكه‌ن ، له عێراقیش وه‌ك تاوانبار ناسراوه ، یانی خه‌زره‌جی
تاوانباره‌و ئه‌وه یه‌كلابوه‌ته‌وه ، داواكراوه‌و له كوێ ده‌ربكه‌وێت ده‌گیرێت
ئه‌وه‌ش كۆتای هاتوه ، ئێستا ئیتر نۆره‌ی كورده بیدۆزێته‌وه‌و بیداته‌وه دادگای
ده‌نیمارك ، یان بیهێنێته‌وه‌و له عیراق دادگای بكرێت ، به‌و دانپیانانه‌ی ئه‌مجاره‌ی
دیداره‌كه‌ی خه‌زره‌جی پیاوه‌تی پارتی و یه‌كێتی دایه‌وه ، ئه‌و دوو حزبه‌ی كاتی
خۆی نامه‌ی بێگوناهی خه‌زره‌جیان ده‌نارد بۆ وه‌زیری دادی ده‌نیمارك.
ئێستا خه‌زره‌جی خۆی ده‌ڵێت نه‌ك به‌شدار به‌رپرسی
چوار له قۆناغه‌كانی ئه‌نفال بووه ، یه‌ك و دوو چوار‌و هه‌شت ، له هه‌ر چوار قۆناغهكهشا
به بڕیاری خه‌زره‌جی ، كیمیایی به كار هاتووه ، چونكه خه‌زره‌جی به‌رپرسی یه‌كه‌می
هه‌موو په‌لاماره‌كان بووه ، ته‌نانه‌ت بۆ لێدانی هه‌ڵه‌بجه‌و پرۆسه‌ی سڕینه‌وه‌ی
ئه‌نفالیش سه‌دام وتویه‌تی بڕۆن به نزار خه‌زره‌جی بڵێن ئه‌و به‌رپرسه ، ئێستا
كهخهزرهجی خۆی به ده‌می خۆی ده‌ڵێت ئه‌نفالمان
كرد ، بیانووش بۆ ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه دێنێته‌وه ، ئیتر ئه‌ركی ئه‌و دوو حزبه‌یه
له نامه‌ی پاكانهكانیان بۆ خه‌زره‌جی په‌شیمان ببنه‌وه‌و شوێنی ئه‌و تاوانباره
بدۆزنه‌وه ، نه‌ك له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبار‌و ه‌رپرسی پرۆسه‌ی ئه‌نفاله ،
لانی كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی ئه‌و بێئهمهكیهی لێبكه‌نه‌وه كه بهرانبهرئهوان
كردی ، به تایبه‌ت به‌رانبه‌ر دكتۆر فواد مه‌عسوم ،چونكه دواتر فواد مه‌عسوم
بووه سه‌رۆك كۆمار‌و ئێستاش له ژیاندایه‌و پێویسته له‌م بابه‌ته بێته ده‌نگ .
گریمان ئه‌و نامه‌یه له سه‌ر داوای ئهمهریكاو
ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی نوسراوه ، ئێستا كه نزار خه‌زره‌جی ئه‌وی بن به‌ڕه
دێنێته سه‌ر به‌ڕه‌و ده‌ڵێت ئێمه شه‌ڕی خه‌ڵكی سڤیلمان نه‌كردووه‌و ئه‌و ژمارانه‌ی
له باره‌ی ئه‌نفاله‌وه ده‌وترێت دورن له راستیه‌وه‌و ئێمه "موخهریبمان
" راوناوه ئیتر نه ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی و نه‌ئه‌مه‌ریكا داكۆكی له
تاوانبارێكی جه‌نگ ناكه‌ن كه خۆی له میدیاوه و بێمنه‌تانه بڵێت " من به‌رپرسی
پرۆسه‌ی ئه‌نفال بووم " ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش كۆتای هاتووه كه ئه‌مه‌ریكا ئیتر پێویستیان به‌و بێت، به بڕوای من ئێستا
له هه‌ركات پێویستتره به دواداچوونی ورد بۆ دیدار‌و كۆبونه‌وه‌كانی خه‌زره‌جی له
گه‌ڵ هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی و هۆكاری به بێگوناه نیشاندانی خه‌زره‌جی له لایه‌ن یه‌كێتی
و پارتی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیه‌وه ئاشكرا بكرێت ، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌وانه‌ی ئیمزایان
له سه‌ر نامه‌كان كردووه له هه‌رسێ حزبه‌كه ماون ، ده‌كرێت پرسیاریان لێبكرێت
بۆ ئه‌مه‌یان كرد ، ئایه نامه‌ی ئه‌وان هیچ له تاوانباری ئه‌و جه‌لاده كه‌مده‌كاته‌وه
، ئایه وه‌زیری دادی دهنیماركی و دادگای
ئه‌و وڵاته هه‌ر به‌و سێ نامه‌یه ده‌سبه‌رداری خه‌زره‌جی بوون ، له كاتێكا به‌ڵگه‌و
شاهیدو پۆستی سه‌ربازی باڵا هه‌بووه‌و ئه‌وه ئێستاش خه‌زره‌جی به ده‌می خۆی ده‌ڵێت
من به‌رپرسی چه‌ند چۆناغێكی ئه‌نفال بووم ، ئه‌گه‌ر له 2001یش ئه‌و نامانه نرخ و
بایه‌خێكیان بۆ خه‌زره‌جی و دادگای دهنیماركی هه‌بووبێت ، ئیتر له ئێستادا ئه‌و
نرخ و بایهخهشیان نه‌ما.
ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌دا بۆ من مایه‌ی سه‌رسوڕمان
بوو ، ئه‌وه‌بوو پارتی و یه‌كێتی له‌م بابه‌ته‌شدا له بری داوای لێبوردن و
راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناشرینیه كه‌وتنه وێزه‌ی یهكترو كه‌م و كوڕی و ناشرینیه‌كانی
یه‌كتریان دایه‌وه به چاوی یه‌كدا ، ئه‌گه‌ر چی لانی كه‌م ده‌یانتوانی ئه‌و دیداره‌ی
خه‌زره‌جی بقۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ههمخۆیان له ئیحراجی و روگیری ده‌ركه‌ن هه‌م خه‌زره‌جی
شه‌رمه‌زار كه‌ن ، نه‌یانكردو كاره‌كته‌ره میدیاییه لۆمپه‌نه هه‌میشه له بۆسهكانیان
به‌ردایه گیانی یه‌كتر ، به‌شێك له كاره‌كته‌ره میدیاییه لۆمپهنهپارهبگۆكانی
پارتی و یه‌كێتی ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه له كاتی ته‌نگه تاویدا ئه‌و كاره بكه‌ن كه
هه‌موو شكۆ‌و به‌هاو جوانیه‌كی مرۆڤی كوردی تیا ورد‌و خاشده‌بێت ، ئه‌م بابه‌ته پێویستی
به هه‌ڵوه‌سته‌ی زیاتره ، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئێستا له بابه‌تی خه‌زره‌جیدا به یه‌كتری
ده‌كه‌ن به‌شێكه له سڕینه‌وه‌ی ئاوی ڕوو " ئابڕو" .
نزار خه‌زره‌جی تاڵه‌بانی نامه‌ی بێتاوانی بۆ
نووسیوه ، یان بارزانی به‌ڕێزه‌وه ناردویه‌تیه‌وه بۆ ده‌ره‌وه وه‌ك ئه‌یاد عه‌لاوی
دۆستی بارزانی واده‌ڵێت ، له‌به‌ر هه‌ر هۆو هه‌ر مه‌به‌ستێ بووبێت ، سته‌مه ، به‌ڵام
راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مه به دهستبهستی نزارو ناردنه‌وه‌ی بۆ دهنیمار یان
ناردنی بۆ به‌غدا بۆ دادگای كردن، واده‌كات كه‌مێك له‌و روگیریه ده‌ربچن ، به
باوه‌ڕی من نزار خه‌زره‌جی ، وه‌فیق سامه‌ڕائی ، تاریق ره‌مه‌زان ، به‌عسیه میوانه‌كانی
هه‌ولێر، موسته‌شاره‌كان ، داواكراوه‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كانی رژێم ،دۆزینه‌وه‌و
گرتن و دانه دادگایان بۆ كوردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی سه‌نگی مه‌حه‌كه ، هه‌ڵبه‌ت
له‌وه‌ش دڵنیام سبه‌ینێ ههمووسهركردایهتی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی
داوا له به‌رپرسی یه‌كه‌میان بكه‌ن دوو موسته‌شار دادگای بكرێت ، نایكه‌ن ، خۆ ئه‌گه‌ر
لایه‌كیشیان بیكه‌ن لایه‌كی تر ئامێز بۆ موستهشارهكه ده‌كاته‌وه ، له
رابردوشدا هه‌ر ئه‌وه‌كراوه .
دوای ئه‌و دیداره‌ی خه‌زره‌جی ههربیانوهێنانهوهیهك
بۆ ئه‌و ده‌بێته به‌شدار بوون له تاوانه‌كه .