هەندێک جار دەڵێیت واباشترە هەر وەڵامی هەندێک پرتەو بۆڵە نەدرێتەوە، لێ کەدەبینی خەڵکێک بەو پرتەو بۆڵەیەش هەڵدەپەڕن مرۆڤ ناچار دەبێت قسەیە بکات، ئەم ڕۆژانە ڕۆژگارێکی ئەوەندە بێتامن بەدەست مرۆڤەکانەوە،کە بێتە سەرتاو دەرچی لەشار، شاری ساختەو درۆو پڕو پاگەندەو شکۆ شکێنی، هەر لەو کفریە کاتێک مامۆستا شەماڵ تیرۆر کرا، نەئەرشەد ساڵحی و پەرلەمانتارێکی تر نقەیان لێوە نەهات، مامۆستاشەماڵ مرۆڤێکی ناخجوان و ڕیشە گەرمەسێری و بابەلباب کفری زەدە بوو،، ئێستا کە حوسێن عەلوش تیرۆر کراوە ، کا ئەرشەد کەمن هەمیشە وەک پیاوێکی بەویقار لێمڕوانیوە، سەرەڕای ڕەخنەی زۆرم لێی، هاتوە بەناوی هەموو تورکمانەوە شانامەیەکی زۆر مەترسی داری هۆنیوەتەوە، جارێک پەکەکە بەتیرۆریست و جارێک بەبکوژی حوسێن عەلوشی لەقەڵەمدەدات و لەهەموو دەرگایەک دەدات کە گوایە تورکمان لەبەردەم هەڕەشەدایە، هەروەک دەڵێی گازی سوپای تورکیاش دەکات بێن بیانپارێزن، چەند شورەییە، ئەندام پارلەمانی عێراق بیت و هاوار بۆ وڵاتی تر بەری، کام وڵاتیش ، ئەو وڵاتەی لە 2015ەوە زیاتر لە200هاوڵاتی سڤیلی وڵاتەکەی ئەرشەد ساڵحی تیرۆرکردوەو سەدان گوندی وێرانکردوەو هەزاران دۆنم دارو درەحت و سەوزای سوتاندووە.
حوسێن عەلوش چەنێ هی تورکمان بوو ، ئەوەندەش هی کورد، من ئاگادارم بووم کوردەکە چەند بۆی بەداخبوون، ئەوەشم ئاگالێبوو کاتی خۆی چەند دۆستی شوکر حەمەی هەیەر بوو، جگە لەدۆستایەتی زۆربەی کوردەکانی کفری بە پێشمەرگەو پارتیزانەکانیشەوە، تێناگەم بۆ دەبئ پەکەکە ئەو پیاوە بکوژن، وەک ئەوەی ساڵحی دەڵێت، بڕواناکەم هەرگیز نە عەلوش یەک وشەی نەشیاوی بەپەکەکە وتبێت، نە پەکەکە هیچیان لەسەری هەبێت، هەڵبەت کوردێکی کفریش شک نابرێت ڕقی لەعەلوش بێت، نەک هەر ئەوە سەد ساڵیشە بڕواناکەم هیچ ناخۆشیەکی ناسیونالیستانە و سیاسی لەنێوان کوردو تورکمانی کفریدا ڕویدابێت.
بۆ خەڵکی کفری ئازاری لەدەستدانی مامۆستا شەماڵ و حوسێن عەلوش یەک ئازارە، ناکرێت ئەودەستە تیرۆریستیەی بە ئامانجی تێکدانی پەیوەندی ڕۆژێک کوردو ڕۆژێکی تر تورکمانێک تیرۆر دەکات، بشاردرێتەوەو دەستی تۆمەت بۆ خەڵکی تر درێژ بکرێت، ناکرێت کەس و کاری عەلوش ئەوەندە سادەباوەڕ بن بکەونە ژێر کاریگەری هەندێ بۆچونەوەو ئەوانیش هەمان قەوانی خەڵکی تر لێبدەنەوە،حوسێن عەلوش بابایەکی تورکمانی دوورە سیاسەت و دۆستی سەدان کەس بووە، بەتایبەت زۆر تێکەڵیی لەگەڵ کورد هەبووە، ئەگەر پەکەکە بەدوای کوشتنی تورکمانێکەوە بووبێت، ئەوە خەڵکی تری نزیک لەمیت و دەوڵەتی تورکیا هەیەو زۆر بەئاسانی دەکرێ بکوژرێت، بەڵام ئەوە سیاسەتی ئەو حزبە نیە کەتەوای بەرنامەکەی باسی پێکەوە ژیانی گەلان و دیموکراسیەتی گەلانە.
ڕاستی دەبوو ساڵحی وورد ترو ئاکاریانە تر ڕستەکانی بنوسیایە