له كوردستانی نوێ ی رۆژی 5-7-2022رونكردنه‌وه‌یه‌كی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقم خوێنده‌وه ، رونكردنهوهكه سه‌باره‌ت به بڕیارێكی ناجۆرو ناقانونی راكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك بوو ، نت پێشتر له سه‌ر نوسراوه‌كه‌ی راكان قسه‌ی خۆم كردووه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه جێی هه‌ڵوه‌سته‌و سه‌رنجه ، ئه‌و چه‌ند رسته كورته‌ی نێو رونكردنه‌وه‌كه‌یه " ئه‌م بڕیاره ته‌عریب كردنه‌وه‌ی كه‌ركوكه ، بڕیاره‌كه‌مان هه‌ڵوه‌شانده‌وه ، وه‌زیری داد له گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران قسه‌ی كرد‌و به‌ڵێنی وه‌رگرت كار به‌م بڕیاره نه‌كرێت " ئه‌مه هاڵه سهرهتانیهكانی نێو رونكردنهوهكهن ، رونكردنهوهكه زیاتر له ئیدانه‌و هه‌روه‌ها جۆرێك له بۆڵه بۆڵیش ده‌چێت ، ئاخر ئه‌وان نوێنه‌رن ، خۆ كه‌سانی ئاسای نین، له سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا نوێنه‌ر به ده‌ستنیشانكردن داده‌نرا ،له ئێستا رۆڵیان كاریگهرو باشتر بوو .
راكان جبوری دیاری ده‌ستی پارتی و یه‌كێتیه بۆ كه‌ركوك ، ئه‌وان هۆكاری مانه‌وه‌ی ئه‌ون له‌و پۆستهداو تا ئێستاش كه پێی ده‌ڵێن پارێزگاری به وه‌كاله‌ت نه‌یانتوانیوه بچوكترین رێ و شوێنی قانونی له به‌رانبه‌ر بگرنه به‌ر .
ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره ته‌عریبكردنه‌وه‌ی كه‌ركوكه ، ئه‌ی نوێنه‌ران له بری رونكردنه‌وه‌و قسه‌ی ڕوت بۆ له پارله‌مان و دادگای فیدراڵی به گژی‌دا ناچنه‌وه له كاتێكا سیاسه‌تی ته‌عریب هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و ئه‌و حزبه‌ی تهعریبیشی ده‌كرد هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه ، ئه‌ی بۆ ناچن بڵێن راكان بڕیاره ههڵوهشاوهكانی به‌عس زندوو ده‌كاته‌وه ، یان به‌وه دڵخۆشن كه بڕیاره‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه ، ئاخر كێ ده‌ڵێت راكان و هاوكاره‌كانی به‌یانی دهبڕیاری هاوشێوه‌و توند تر ده‌رناكه‌ن ، كێ ده‌ڵێت هه‌مان سه‌رۆك وه‌زیران تا سه‌ر ده‌مێنێت و ده‌توانێ كار كردن به بڕیاره‌كه رابگرێت ، دواتر ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه ، كاركردن به بڕیاره‌كه راگیراوه ، یانی چی بڕیارێك هه‌ڵوه‌شابێته‌وه چی پێویسته كاركردن پێی رابگبرێت، له كۆتایشدا ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌ر بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه لای ئێمه ره‌تده‌كرێته‌وه‌و كاری پێناكرێت ، ئه‌مه قسه نوێنه‌رو كارناسانی قانون نیه ، هه‌ر ئه‌وه به‌س نیه لای ئێوه رهتكرێتهوهو كاری پێنه‌كرێت ، ئێوه ده‌بێت له سه‌ر ئه‌م جۆره بڕیارانه‌و ئه‌م سیاسه‌ته ناجۆره بكه‌ره‌كانی بده‌نه دادگا‌و هه‌ڵوێستی نوێنه‌رایه‌تی بوێرانه‌تان هه‌بێت .
ئه‌م براده‌رانه ده‌ڵێی له بیریان چوه‌ته‌وه كه له ده‌ستوری ده‌نگپێدراوی 2005 ماده‌ی 140 چه‌ند رێ و شوێنێكی داناوه بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان ، ماده‌ی 140 ماده‌یه‌كی ده‌ستوریه‌و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 58ی ده‌ستوری كاتیه ، كه خۆی له قه‌ره‌بوكردنه‌وه ئاسایكردنهوهو سه‌رژمێری و راپرسیدا ده‌بینێته‌وه ، كه‌واته ئه‌وان چه‌كێكی قانونیان به ده‌سته‌وه‌یه كه ماده‌یه‌كی ده‌ستوریه ، وێڕای ئه‌وه‌ی كه ئێمه‌و مانان هه‌زارو یه‌ك تێبینی و ره‌خنه‌مان له‌و ماده‌یه هه‌یه ، به‌ڵام بۆ نوێنه‌رانی خه‌ڵك بابه‌ته‌كه شتێكی تره‌و ده‌كرێت به جۆرێكی تر كاری له سه‌ر بكه‌ن ، هه‌ر به‌ڕاست ئه‌وان یان ده‌بێت له دادگای فیدراڵی بترسن وه‌ك ئه‌م بابه‌ته نابه‌نه ئه‌وێ یان ده‌بێت شاره‌زایه‌كی ئه‌و تۆیان له ده‌ستورو یاسا‌و رێساكانی نه‌بێت ، ئێ ئه‌م كاره‌ی راكان دوو جار دژی ده‌ستوره ، یه‌كه‌م پێچه‌وانه‌ی به‌ندی "140"ه كه به پێی ئه‌و به‌نده قه‌زاو ناحێ و گونده دابڕێنراوه‌كانی كه‌ركوك له چوار چێوه‌ی ماده‌ی 140دان و دووه‌میش به قسه‌ی خۆیان ئه‌م بڕیاره ته‌عریبكردنه‌وه‌ی كه‌ركوكه ، كه بابه‌تی ته‌عریبیش هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و دژی فیدراڵی و عیراقی ئێستا‌و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌یه ، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌ستوری عیراقی بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كات .
له كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان ده‌یان كه‌سی شاره‌زای قانون و یاساناس هه‌ن كه ده‌كرێت نوێنه‌ران له بری ئه‌و قسانه له گه‌ڵیان دابنیشن و گوێیان لێبگرت و پرسیاری ئه‌وه‌یان لێبكه‌ن چی بكرێت باشه‌و چۆن ، من ده‌یان جاری تر وتومه‌و نووسیومه ئه‌وه چۆنیه دۆسیه‌ی ناجۆری و پێشێلكاریه ده‌ستوریه‌كان و هه‌موو ئه‌و كرده‌وه ناقانونیانهی له 2017ه‌وه ده‌كرێن كۆناكرێنهوهو نادرێنه دادگای فیدراڵی و لایه‌نی بهرس بۆ لێپێچینه‌وه ، كێشه‌ی گونده‌كان و زه‌وی و زاره كشت و كاڵیه‌كان ، كێشه‌ی هاوبه‌شی بوون له ناوچه دابڕێنراوه‌كان ، كێشه‌ی ده‌ركردن و دورخستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رو به‌رپرسانی كورد و هه‌روه‌ها په‌راوێز خستنیان ، ده‌یان كێشه‌ی تر ئایه ئه‌م نوێنه‌رانه هیچ دۆسیه‌و بابه‌تێكی له‌و جۆره‌یان لایه ، یان دیسان هه‌ر به ده‌ستی خاڵیه‌وه شه‌ڕی ده‌ستوری ده‌كه‌ن .