سه‌ربڕینی ئه‌و به‌ساڵاچووه كورده له لایه‌ن سه‌ربازێكی توركه‌وه به قه‌مه به ئێمه ده‌ڵێت كورد له به‌رده‌م چ سوپایه‌كی داعشیدایه ، دیمه‌نی پاڕانه‌وه‌ی به‌ساڵاچووه كوردهكهو گوێنه‌دانی سه‌ربازه‌كه به‌و تكاو پاڕانه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر دڵی مرۆڤ له به‌ردیش بێت ده‌یكات به ئاو ، ئه‌و سه‌ربازه كه به‌و جۆره په‌روه‌رده كراوه و یه‌كێكه له‌و سه‌ربازانه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی له چوار چێوه‌ی رێكخراوی ناتۆدایه ، نه‌ك هه‌ر شه‌رمێكی گه‌وره‌یه بۆ توركیا به ته‌نیا ، شه‌رمێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی نێو ناتۆش.
ئه‌و كاره‌ی ئه‌و سه‌ربازه ده‌یكات هه‌مان ئه‌و نه‌خشه رێگه‌یه‌یه كه ئه‌ردۆغان بۆ توركیای كێشاوه ، وێنه‌كه زۆر له وێنه‌ی دایكه‌كه‌ی جه‌زیره‌ی بن رهو ڕه‌وه‌ی تانكه‌كان كاریگه‌ر تره ، ئه‌م دڕنده سازیه‌ی توركیا له به‌رانبه‌ر كورد دروستكهرێتی به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێده‌نگی و چاوپۆشی ناتۆ‌و وڵاتانی زلهێزی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا ، فه‌ڕه‌نساو ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیاو روسیا ،گه‌رچی ئه‌مه‌ی دواییان بۆ خۆی كێشه‌ی گه‌وره‌ی له گه‌ڵ ناتۆ هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌ویش له هه‌مبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ی توركیا بێده‌نگ و كه‌ڕو كاسه .
توركیا له زاب و شوێنگه‌لی دیكه له چیاكان چه‌كی یاساغ به كار دێنێت و به بۆم و ناپاڵم و كیمیا به گژ ئازادیخوازاندا ده‌چێته‌وه ، له باشوری كوردستان خه‌ڵكانی سڤیل ده‌كاته ئامانج نمونه‌ی كوشتنه‌كه‌ی محه‌مه‌د زه‌كی چه‌له‌بی ، له ناو توركیا‌و له ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نكه‌ره به گژ گۆرانی و ئاواز‌و میوزیكی كوردیدا ده‌چێته‌وه ، چ گه‌مژه‌ییه‌كه ده‌سه‌ڵات له میوزیك بترسێت ، ئه‌مه هه‌مووی دڕنده سازی توركیایه ده‌رهه‌ق به گه‌لێك به‌رله‌وه‌ی تورك و زۆر گه‌لی تر له‌م ناوچه‌یه بن هه‌بووه، هه‌ڵبه‌ت ئێمه ده‌زانین كه كوردیش تا ئێستا نه‌یانتوانیوه چه‌مكی خۆ پارێزی مۆدێرن و گۆڕینی كایه‌كانی خۆ سه‌پێنی نیشانبده‌ن و له‌ناو خۆشدا زۆر ناته‌باو ناڕێكن ، به‌ڵام دڕنده سازی تورك گه‌یشتوه‌ته ئاستێكی زۆر مه‌ترسیداری ئه‌و تۆ ، كه مرۆڤ توشی سه‌راسیمه‌ی ده‌بێت به‌رانبه‌ری ، به‌ختیار عه‌لی له داگیر كردنی تاریكی‌دا توركێكمان نیشانده‌دات كه له زمانی كوردی تۆقیوه ، زمانی كوردی وه‌ك نه‌خۆشیه‌كی كوشنده ته‌ماشا ده‌كات ، توركێك كه هیچ نامێنێ بۆ دژایه‌تی زمانی كوردی نه‌یكات ، ئه‌و به شێوه‌یه‌كی فه‌نتازی ئه‌و نه‌خۆشی زمانگۆڕكێیه ده‌خاته نێو هزرو ئاخاوتنی توركێكی فاشیسته‌وه .
ئه‌حمه‌د كایه تا گۆرانی به توركی وت كێشه‌یه‌كی نه‌بوو ، هه‌واداره توركه‌كانیشی به قوربان و به ساقه‌ی ده‌بوون ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی وتی گۆرانی به زمانی دایكم ده‌چڕم به‌رله گشته تورك ، هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانی به‌ربوونه وێزه‌ی ئه‌مه له ساده‌ترین شیكردنه‌وه‌دا جگه له دڕنده سازی هیچی تر نیه ، له نێو ئه‌م دڕنده سازیهشدا جۆرێك له سیناریۆههیه ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی جاش ، یان ئه‌دیب و شاعیرێكی جاش به كوردی یه‌ك دوو شتیش بڵێت كێشه نیه ، به‌ڵام ئه‌مه بۆ كوردی به‌شه‌ره‌ف نابێت .
په‌روه‌رده‌ی به مه‌ترسی نیشاندانی كورد بۆ سه‌ر تورك كه هه‌ر له منداڵیه‌وه كاری له سه‌ر ده‌كرێت رێگری سه‌ره‌كی گه‌یشتنه به رێكه‌وتن له نێوان كورد‌و توركا ، كوشتنی پیره مێرده كورده‌كه له لایه‌ن ئه‌و سه‌ربازه خوێنساردهی توركه‌وه ئه‌و په‌روه‌رده مهترسیدارهمان نیشانده‌دات ، بۆ تێگه‌یشتن له‌م راستیه جارێكی تر خوێندنه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كانی موساعه‌نته‌ر خه‌راپ نیه ، وه‌ك چۆن رۆمانی پهڵهخوێنهكانی سه‌ر به‌فریش پێمان ده‌ڵێت كورد له نێو چ جه‌نگه‌ڵێكی پڕ له دڕنده‌دا به دوای به دیهێنانی ئاشتیه‌وه‌یه .