1
ئه‌وه‌ی له ناكاودا لێره‌و له‌وێ ملیۆنێری دۆلار بێ رشتنی تۆزێ ئه‌ره‌ق هه‌ڵده‌تۆقێ ، ئاكامی گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت و له بیر كردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و چاكه‌ی گشتیه ، حكومه‌ت پێویستی به ته‌حه‌دا نیه له گه‌ڵ خه‌ڵكدا ، پێویسته خه‌ڵك كاره‌كانی ببینێ و گه‌واهی بۆ بدات ، سی ساڵه خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ داوای دابین كردنی ئاوی پێویست ده‌كه‌ن ، مژده هه‌یه‌و پاره نیه ، لێره‌دا حكومه‌تی مژده دواجار به حكومه‌تی درۆ ناو ده‌رده‌كات ، وه‌ك شوانه ساخته چیه‌كه ، به راستیش گورگ بدات له مه‌ڕه‌كه‌ی كه‌س باكی نیه ، كه‌ی حكومه‌ت له هه‌نگاو نان بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك سه‌ره‌تا هات به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نیشان خه‌ڵك دا‌و سه‌لماندی ئه‌م كاره بۆ گشته خه‌ڵكه ، ئه‌و ده‌م مژده له لایه‌ن گشته خه‌ڵكه‌وه رێزی لێده‌گیرێت .
2
جاده‌و بانت نیه ، ئۆتۆبانت نیه ، ته‌نانه‌ت نیشانه‌كانی هات و چۆی دروست و هه‌روه‌ها هێڵی سپی كه‌نارو ناوه‌ندی رێگه‌ت نیه ، كه‌چی به بڕیاری دانانی كامێرا به شێوه‌یه‌كی چڕ و بۆ روتاندنه‌وه‌ی خه‌ڵك كۆمپانیایه‌ك دێنیته سه‌ر هێڵ و هێشتا هیچ نه‌بووه شیرینی روتانه‌وه‌ی گیرفانی خه‌ڵك ده‌خورێته‌وه ، وه‌ك شیرنی نه‌وته‌كه ، ئه‌ی كوا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌م پڕۆژه‌یه‌دا ، با حكومه‌ت به چوار خاڵ ، چوار ڕسته ، برا چوار وشه بیسه‌لمێنێت دانانی كامێرای تیژ ڕه‌وی له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه ، حه‌كایه‌ت نا به‌ڵگه‌و سه‌لماندن .
3
گوازتنه‌وه‌ی گه‌راجی كۆنی سلێمانی بۆ پشت فڕگه‌ی سلێمانی و به‌خشینی زه‌وی گه‌راجه كۆنه‌كه ، له بیركردنه‌وه‌و داهێنانی كێ بوو ، كوا پارێزگار ، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ، شاره‌وانی و هه‌تا دوای هاتن سوده‌كانی ئه‌م گوازتنه‌وه‌یه به خه‌ڵك بڵێن و بیسه‌لمێنن ئه‌م كاره له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه ، له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و پیره مێرده نهخۆشهیشه كه ده‌بێت له ناو شاره‌وه ته‌كسیه‌ك به كۆڵێ پاره بگرێ تا ده‌گاته تهرمیناڵهمۆدێرنهكهی شار !!
4
ده‌بێت له دروستكردنی باخ و ڤێللا و هه‌ڵكه‌ندی بیر به قوڵای سه‌دان مه‌ترو دزینی ئاولێرهو له‌وێ چ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی گشتی هه‌بێت ، ئێستا كه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو سه‌رپێچییه داد‌و بێداد به‌رز بوه‌ته‌وه ، گه‌لۆ چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كێ بوون ئه‌وانه‌ی ئاوه‌كه‌یان رشت ، حكومه‌ت خۆی وێرانی دروست ده‌كات و دواتریش به شێوه‌یه‌كی تر به‌رده‌بێته وێزه‌ی گشت ، له كاتێكا خه‌ڵكی ئاسایی بۆ هه‌ر چهوتیهك زۆر دره‌نگتر چاو له نه‌هه‌نگه‌كان و پیاوه زله‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن .
5
كویس بوون و توڕه بوون و هه‌ڵچوون و هه‌ڕه‌شه‌و تۆمه‌ت و بوختان و تانه‌و ته‌شه‌ری ناوێ ، كابینه‌ی نۆیه‌م له كورتترین ناولێناندا هه‌قه پێی بووترێ كابینه‌ی سته‌م ، ئه‌مه منیش نه‌یڵێم گه‌نجه گیرفانخاڵیهكانی شیلادزێ و بادینان ده‌یڵێن ، كه له سه‌ر ئازادی بیر‌و ڕاو داكۆكی له كه‌رامه‌ت ده‌ستگیركراون .