له دیداری رۆشنبیری دهۆك و له قه‌زای سیمێڵ، رۆژی 25ی مانگی 9 بارزانی له سه‌ر هه‌ڵوێستی رۆشنبیران و نووسه‌ران قسه‌ی كرد‌و باسی ئه‌وه‌شی كرد ئه‌گه‌ر جاران به تۆپ و تانك و فڕۆكه لێیان ده‌داین ، ئێستا به جۆرێكی تر شكۆ‌و ئیراده‌مان ده‌شكێنن ،راستی تۆپ و تانك و فڕۆكه‌و درۆن نه‌وه‌ستاون ، دوژمن رێگه‌ی دیكه‌شی دۆزیوه‌ته‌وه ، به‌ڵام گه‌وره ترین شكۆ شكێنی ئێمه ئه‌وه‌یه كه زیاتر له سی بنكه‌و باره‌گای فاشیزمی تورك له سه‌ر سینگ و به‌رۆكی كوردستانن وحزبێكی باشور نیه به ئاشكرا بڵێت " ئێره چۆڵكه‌ن " كه‌چی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چوار گه‌نج به گژ زریپۆشی دوژمن‌دا ده‌چنه‌وه وفاشیزم رسواده‌كه‌ن ، ده‌گیرێن و له زیندان توند ده‌كرێن ، ئاخر گه‌وره‌ترین شكۆ شكێنی ئه‌وه‌یه گه‌نجه‌كانت له سه‌ر ئه‌وه بگری، له باره‌گای فاشیزم ده‌ده‌ن ، ئه‌وانه‌ی له بادینان و شیلادزێ گیراون ، ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌یان ئه‌وه‌ش بێت كه نزیكن له په‌كه‌كه‌وه ، پاراستنی شكۆ ئه‌وه‌یه له نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا یه‌كه‌م هه‌ڵبژێری نه‌ك دوه‌م .
بارزانی له 25ی 9 قسه‌ی كرد ، ساڵڕۆژی ریفراندۆم هه‌موو ده‌زانین گه‌وره‌ترین شكۆ شكێنی پاشگه‌زبوونه‌وه‌و سڕكردن و دواتر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ریفراندۆم بوو ، له كاتێكا ریفراندۆم به پێی ئه‌و نامیلكه‌یه‌ی به به‌ڵێ و نه‌خێر چاپكرابوو بۆ سه‌ربه‌خۆی بوو ، زیاتر له 75%ی خه‌ڵك به به‌ڵێ ده‌نگی دا‌و دوای گوترا ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی نه‌بوو ، هه‌موو قسه‌و ئاخاوتنه‌كان ماون ، ئێستا سه‌یره بابایه‌ك به ناوی سه‌ركردایه‌تی پارتیه‌وه دێت روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به خیانه‌تی گه‌وره ناو ده‌بات و بوێری ئه‌وه‌ی نیه بپرسێت بۆ ریفراندۆم سڕكراو دادگای باڵای عیراق هه‌ڵیوه‌شانده‌وه و كه‌س مته‌قی نه‌كرد .
له به‌رئه‌وه‌ی قسه‌كان ئاراسته‌ی رۆشنبیران و نوسه‌رانه‌و بابه‌تی به‌ر په‌رچدانه‌وه‌ی نه‌یارانه‌و داوای هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه له ئه‌هلی قه‌ڵه‌م ، هه‌قی خۆمانه له بارزانی بپرسین ، بۆ له گه‌ڵ په‌كه‌كه رێكه‌وتن ناكه‌ن و له سه‌ر ئاستی كه‌سانی یه‌كه‌م دانیشتن ناكه‌ن ، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوانیان ناكه‌ن ، من بڕوام وایه ئه‌مه به‌شی زۆری په‌یوه‌ندی به بارزانیه‌وه هه‌یه‌و وێده‌چێت ئه‌و نه‌یه‌وێت دانیشتن بكرێت ، بۆ نایه‌وێت كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ببینێت ، بۆ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی چێ ناكه‌ن ، ئه‌و هۆكارانه چین كه نایه‌وێت به‌رهه‌م ساڵح ببێته‌وه به سه‌رۆك كۆمار ، بۆ رێگه ده‌دات له حزبه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له پارتی ده‌گرن ، هێرش بكرێته سه‌ر یارو نه‌یار ، بۆ هه‌رچی سه‌رنجێكی له سه‌ر پارتی هه‌بێت لای ئه‌وان وه‌ك خائین سه‌یر ده‌كرێت ، ئه‌مه چ ئاوه‌زێكه باسی ره‌خنه‌بكرێت و ره‌خنه‌شت قه‌بوڵ نه‌بێت .
گه‌وره ترین هێرشی كولتوری له لایه‌ن میدیاوه بۆ سه‌ر كورد به‌ڕێوه‌یه‌و زۆربه‌ی ئه‌و میدیایه‌ش یان راسته‌و خۆ هی پارتین ، یان نزیكن له پارتیه‌وه ، ئه‌و هه‌موو دراما توركیه ، تێكدانی ئاكاری كوردی و كار كردن بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان و له‌یه‌ك دڕدۆنگكردنی تاك تاكی كۆمه‌ڵگه‌و زۆر بابه‌تی دیكه مه‌ترسیه هه‌ره گه‌وره‌كه‌ن و یه‌كجار بارزانی قسه‌ی له باره‌وه نه‌كردن ، نه‌یووت پێویسته ئه‌و دراما سوكانه رابگیرێن ، كه:
یه‌كه‌م : شیرازه‌ی خێزان و ماڵ ده‌شێوێنن ورێژه‌ی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه به‌رز ده‌كه‌نه‌وو خیانه‌تی هاوسه‌ری ئاسایده‌كه‌نه‌وه .
دوه‌م : كورد وه‌ك گه‌وج و ده‌شته‌كی و بكوژ‌و پیاو سالار نیشانده‌ده‌ن و له دراماكانیشدا ده‌یانكه‌ن به گه‌مه جاڕی خۆیان .
سێیه‌م : به ئاشكرا له زۆرێك درامادا كورد وه‌ك تیرۆریست و مه‌ترسی بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی وێناده‌كه‌ن .
ئێدیاره ئه‌مه به‌شێكی هه‌ره دیاری شكۆ شكێنی و بێئیراده كردنه كه دوژمنان به ئاشكرا كاری له سه‌ر ده‌كه‌ن و به‌شێكی گرنگی میدیای پارتی به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی ده‌فرۆشنه‌وه .
پارتی كه به‌ته‌مه‌نترین حزبی باشوری كوردستانه هه‌قه بۆ ئه‌م كۆنگره‌یه كه بڕیاره به‌رله ساڵی ئاینده بیبه‌ستێت ، بیر له‌وه بكاته‌وه چۆن سنورێك بۆ ئه‌و هه‌مووئیراده شكێنیه دابنێت ، كه ئه‌وه‌تا سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ش دركی پێكردوه‌و وه‌ك مه‌ترسی ده‌یبینێ ، خۆ ئه‌گه‌ر بارزانی له پرسی ئیراده شكێنی كوردیشا مه‌به‌ستی ئه‌و خاڵانه نه‌بێت كه ئێمه‌و مانان باسی ده‌كه‌ین هه‌ر بۆ خۆی قسه كردن له ئیراده شكێنی كورد وروژاندنی بابه‌تێكی هه‌ستیاره بۆ هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر كردن .