مەرگی پورە جەیران نەیهێشت لای پورە کافێ بم

لەتیف فاتیح

۱
دایکانی کورد هەزاران چیرۆکی نەبڕاوەیان هەیەو لەدایکانی هیچ نەتەوەیەکی تر ناچن، ژنی کورد بەئیرادەترین ژنی سەر گۆی زەویە، من ئەمەم لەسەدان شێرە ژندا بینیوە، ئێ من جگە لەوەی دایکی خۆم نمونەیەکی باڵابوو، چەندین ساڵیش لەنێو ژنە ئەنفالزەدەکاندا ژیاوم و لەودوایانەش کیژو کاڵی شەڕوان و گەریلا سەلماندیان خاتونی کورد لەسەرو هەمانەوەیە، پورەکافێ نمونەی ژنی هەرە ئازاو بوێری کوردە، ئەو خاتونەی شیشی زیندانەکان و کێبلی بەعسیەکان لەئێمە زیاتر دەیناسن، ئەو ژنەی چوارجگەر گۆشەی لەلایەن بەعسەوە لەداردران و ئەو نەیهێشت، جەلادەکان فرمێسکەکانی ببینن.
۲
دوێنێ هەینی پەردە لەسەر پەیکەری شەهیدەکانی پورە کافێ و کوردستان لادرا، دەبوو من لەوێ بم ، بەڵام مەرگی پورە جەیران، دایکم ئەو ژنەی ژیانی ڕۆمانێکی پڕ لەتراژیدیاو نەکەوتنە، مەودای نەدام لەوێ بم، لەو بارو دۆخە پڕ ئازاری لەدەستچوونی دایکەشدا دڵم لای پورە کافێ و شەهیدەکانی بوو، ئەوان سومبل و ئاماژە نمای مرۆی بوون نەکەوتنن، کەرکوک لەنمونەی ئەو خانەوادانەی فرەیە، کەمرۆڤ هەر دەبێت دەستیان بۆ بەسینگەوە بگرێت.
۳
شەهیدان جەمیل و سالارو ئازادو نەوزاد چوار نەو بەهارەکەی پورە کافیەن، ئەو ژنەی ستەم فێری نەبەزین و نەتەزینی کرد، ئەو خاتونەی دەکرێت لێوەی فێری بەرخودان و ئازایەتی بین، ڕەنگە قسەی تر زۆر بن لەسەر ئەو خانەوادەیە بیکەم، لێ بەم دڵە خەمگینەوە ئێستا هەر ئەوەندەم توانا هەیە

18/05/2024



وتارەکانی تری نوسەر