كۆنگره‌ی 14ی پارتی له ڕوكه‌شدا سه‌ركه‌وتووبوو ، به‌ڵام ناوهڕۆك و كاردانه‌وه‌كان و بار‌و دۆخی نێو خۆی پارتی شتێكی تر ده‌ڵێن ، هه‌ندێك له چاودێران پێیان وایه ئه‌م كۆنگره‌یه جگه له په‌ڕو باڵكردنی نێچیرڤان بارزانی شتێكی دیكه نه‌بوو ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نێچیرڤان خۆی ئامۆزاكه‌ی بۆ جێگری دووه‌م هه‌ڵبژارد، هه‌ڵبه‌ت تا بارزانی مام و باوك زندوو بێت روداوگه‌لی ئه‌و تۆ له ناو پارتی ڕووناده‌ن ، دوو ئامۆزاكهش كه له راستیدا ململانێكانیان له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه به‌رده‌وامه‌و به خه‌ڵكی خواری خۆیانی ده‌كه‌ن ، كێشه‌یه‌كی ئه‌و تۆیان نابێت ، به‌ڵام ئاینده ده‌شێت شتی دیكه‌ی له خورجهدا هه‌ڵگرتبێت .
له سه‌ر كۆنگره پێش به‌ستنه‌كه‌ی قسه‌م كردوه ، بۆیه نامه‌وێت بچمه‌وه سه‌ر هه‌مان ئه‌و قسانه‌و ته‌نها سه‌رنجم له سه‌ر هه‌ندێك له قسه‌كانی بارزانیه ، بارزانی بۆ هه‌ڵبژاردنی دوو جێگر برازا‌و كوڕ بۆ سه‌رۆكی پارتی ووتی : ئه‌مه بۆ خانه‌واده‌كه‌و حزبه‌كه‌و میلهتهكهش به كه‌ڵك تره ، سه‌رنجبده‌ن ، خانه‌واده ، دواتر حزب ، دوای هه‌ردوو خانه‌واده‌و حزب ئینجا میله‌ت ، كه‌واته بارزانی ده‌زانێ له ناو خانه‌واده‌و حزبیشدا ئه‌گه‌ر ئه‌م رێكه‌وتنه نه‌كرایه شتی ناجۆر ڕوویده‌دا ، ئه‌وه ئێمه نایڵێین بارزانی ده‌یڵێت ، له قسهكهدا دیاره كه مه‌سرور به كه‌متر له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئێستای رازی نه‌بووه ، ئه‌وه‌جگه له‌وه‌ی حزب و رێكخستنیش ئیدی هی ئه‌وه ، نێچیریش بۆ ئه‌م قۆناغه دڵی رازی كراوه ، به‌ڵام چی به ده‌سته ، ئه‌وه پرسیاره‌كه‌یه كه ئاینده وه‌ڵامی رونترمان ده‌داته‌وه .
له قسه‌كه‌ی بارزانیشدا هه‌قیقه‌تێكی تر خرایه ڕوو كه خانه‌واده له حزب و حزبیش له میله‌ت گه‌وره تره ، خانه‌واده ، حزب ، میله‌ت ، ئه‌و ئاوا ریزی كرد نه‌ك به جۆرێكی تر .
بارزانی ئه‌وه‌شی وت كه هه‌ندێك لایه‌ن ژوری ئۆپراسیۆنیان دروستكردبوو ، ئه‌مه تاچه‌ند راسته‌و ئه‌و لایه‌نانه كێن ، هه‌نده‌ی ئه‌وه گرنگ نیه كه بارزانی به‌م قسه‌یه راستی بونی كێشه له ناو پارتی و له نێوان باڵی نێچیرڤان و مه‌سرور نیشانی ئێمه ده‌دات ، ده‌نا ژوری ئۆپراسیۆن بۆچی و سه‌ره خۆشی له‌و لایه‌نانه بۆ ، ئه‌و نه‌یوت لایه‌نێك یان دوان ، ووتی هه‌ندێ .
پێش كۆنگره له گه‌ڵ به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی پارتیدا باسی كۆنگره‌م كرد ، باسی ئایندهی نێچیرڤانمان كرد ، ئه‌و وتی نێچیرڤان ئه‌م كۆنگره‌یه په‌ل و پۆی ده‌كرێت و هیچ كاردانهوهیهكیشی نابێت ، ته‌نانه‌ت وتی ئه‌گه‌ر یه‌ك كه‌سیش له باڵی نێچیرڤان ده‌رنه‌چن ، به‌س خۆی بمێنێته‌وه كێشه‌ی نابێت ، چونكه مانه‌وه‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه كه‌سیه‌كانی به لاوه له حزب و هه‌ڤاڵانی گرنگتره ، قسه‌كانی بارزانی باوكیش زۆر به ڕوونی وتی ئێستا‌و ئاوا باشتره .
دوا قسه‌شم په‌یوه‌ندی به دیسپیلینی نێو پارتیه‌وه یه ، كه ده‌ركه‌وت مه‌رج نیه خه‌ڵك بڵێت من به‌ربژێری پارتیم ئه‌و ده‌م ده‌ربچێت ، ده‌رنه‌چوونی پارتیه تازه‌كان كه زۆر به دڵنیاییه‌وه باسی ده‌رچوونیان ده‌كرد ، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه پارتی ده‌زانێ چۆن و كه‌ی و له كوێ و كێ ده‌باته سه‌ره‌وه ، با خه‌ڵكانێك هه‌بن دوای ده‌رنه‌چوون لاسای قومارچیه موفلیسهكه بكه‌نه‌وه ، به‌ڵام هه‌ر له كۆنه‌كانیش دوو خانه‌واده‌ی گرنگ له‌م كۆنگره‌یه كه‌نار خران ، ماڵباتی نوری شاوه‌یس و ماڵباتی كاكه‌مین نه‌جاڕ .