بڕیاره له رۆژانی داهاتودا كتێبۆكهیهكی بچوكی من به نێوی كورد و فه‌ڕه‌نسا بێته وه‌شان ، كتێبه‌كه هه‌ر 140 لاپه‌ڕه‌یه‌كی قه‌باره مام ناوه‌نده ، له كتێبه‌كه‌دا پێشهكیهكی دكتۆر نه‌جاتی عه‌بدوڵا زانیاری ورد‌و پڕبه‌های له سه‌ر كورد‌و فه‌ڕه‌نسیه‌كان تێدایه ، منیش 25 وتاری خۆم كه سه‌باره‌ت فه‌ڕه‌نسان له‌وێدا بڵاو كردوه‌ته‌وه ، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ئه‌و راستیه بڵێم كه من له باره‌ی فه‌ڕه‌نساوه له‌و 25 وتاره زیاترم نووسیوه ، لێ بۆ ئه‌م كتێبه ئه‌وه‌نده‌م هاته ده‌ست ، خۆیشم نه‌مویست له‌وه زیاتر بێت ، مه‌به‌ستم بوو هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر فه‌ڕه‌نساو فه‌ڕه‌نسیه‌كان بكه‌م ، له چه‌ند ساڵی رابردودا به هۆی نووسین و كاری رۆژنامه‌وانیه‌وه چه‌ند دۆستی زۆر باشی فه‌ڕه‌نسیم لێپهیدا بووه ، تێیاندا سیاسی و رۆژنامه‌وان و فۆتۆگرافه‌ریش هه‌بوون ، ئه‌وان هه‌یانبووه مه‌به‌ستی بووه له رێی منه‌وه كورد بناسێت و هه‌ر له رێی منیشه‌وه سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستان بكات ، ده‌كرێت لێره‌دا سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكه‌م كه بۆ ئه‌و سهردانانههاوكاربوون ، نامه‌وێ لێره‌دا ناوه‌كان بێنم ، به‌ڵام ئه‌وان كاری هه‌ره دروستیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسیه‌كان برینی كوردانی رۆژئاوا ببینن ، له چه‌ند ساڵی رابردوودا دوو جارانیش سه‌رم له فه‌ڕه‌نسا داوه‌و زۆر كه‌م تێیدا ماومه‌ته‌وه ، ته‌نانه‌ت له رابردوودا جارێكیان كونسوڵگه‌ری فه‌ڕه‌نسی له سه‌ر كاری رۆژنامه‌وانی پێیان ووتم هه‌ر كێشه‌یه‌كت هاته رێگه ئێمه پاڵپشتیت ده‌كه‌ین ، جارێكیش دیبلۆماتێك پێی ووتم ده‌توانی مافی مانه‌وه له فه‌ڕه‌نسا بۆخۆت و خانه‌واده‌كه‌ت وه‌ربگری ، من ئه‌وساو تا ئێستاش ده‌مه‌وێ لێره بم له نیشتمان گه‌ر لێمان گه‌ڕێن .
له پاریس چوومه به‌رده‌م ئه‌و خانوه‌ی سارا " ساكینه جانسز" رۆژبین ، روناهی تیا تیرۆر كران ، شه‌هید كردنی ئه‌و سێ نازداره خه‌باتگێڕه‌ی كوردان له رۆژی 9ی كانونی دووه‌می 2013 داخێكه له دڵی هه‌موو كورێكی خاوه‌ن شه‌ره‌فا ، داخێك كه به ئاسانی برینه‌كانی ساڕ‌ێژ نابن و تا ئێستاش رێگری زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانه نه‌كرێت ، ته‌نانه‌ت ئه‌و دادوه‌ره‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و دۆسیهدهكات سێ جار له ماهی ساڵانی به‌رێدا ماڵه‌كه‌ی تاڵانكراوهو هه‌وڵدراوه به‌ڵگه‌كانی لێبدزرێت ، تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه‌و چه‌ند رۆژ له‌مه‌و به‌ر دۆستێكی فه‌ڕه‌نسی پێی ووتم ره‌نگه جارێكی تر به چڕی كار له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكرێت ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خهمهئهوهیه له كۆتایه‌كانی ساڵی 2022دا و له رۆژی 23ی كانونی یه‌كه‌م تاوانێكی گه‌وره له چه‌قی پاریس ده‌رهه‌ق به ئازادیخوازانی كورد كرا‌و هه‌ر یه‌ك له ئامینه كارا ، ئه‌ڤین گۆی ژنه شه‌ڕوان و ئازایخوازی كورد ، هه‌روه‌ها محه‌مه‌د شیرین ئایدین " میر په‌روه‌ر" ی هونه‌رمه‌ند و تێكۆشه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان كزل ، شه‌هید كران ، بكه‌ری ئه‌م تاوانه كه‌سێكی ته‌مه‌ن 69ساڵ بوو كه تا ئێستا هوڵی شاردنه‌وه‌ی هاندهرو ئه‌وانه ده‌درێت كه پاڵپشت و رێنمایكه‌ری بوونه ، بكوژه‌كه ته‌نها 11 رۆژ بووه له زیندان ئازاد كراوه ، ئه‌م روداوه‌ش وه‌ك درێژكراوه‌ی تاوانی پێشتر وایه‌و ناكرێت لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی تیا نه‌كرێت ، ئه‌م روداوه زیاتر پاریسی وروژاند ، به‌ڕاده‌یه‌ك حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ش هه‌ر لایه‌و به جۆرێك ویستیان خاوه‌ندارێتی له كورد بكه‌ن ، روداوه‌كه ئه‌وه‌نده شه‌رم ئاوه‌ر بوو كه كه‌س ناتوانێ خۆی لێنه‌بان كات ، به‌رپرسانی پاریس زۆربه‌یان هاوخه‌می خۆیان نیشاندا‌و كوردیان وه‌ك هاونیشتمانیه‌كی سه‌نگین و سه‌لار ئاماژه نما كرد ، لێ قسه‌ی زاڵ تا ئێستا ئه‌وه‌یه كه بكه‌ری ئه‌م تاوانه " ولیام ئه‌م " یان ولیام ئیم ، نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌یه‌و رقی له په‌نابه‌ره ، ئه‌مه وه‌ك ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف ده‌ڵێت " قسه‌ی رووته‌و قسه‌ش ناچێته ناو گیرفانه‌وه " داخڕشتن به كورد و له‌و رۆژهداو به‌و جۆره ناكرێت راگوزه‌رانه سه‌یربكرێت ، بۆ من ئه‌م دوو روداوه ناخۆش و ئازاربه‌خشه ده‌كرێت به جۆرێك ئاوهژووبكرێنهوه تا پاریس بكرێته گۆڕه‌پانی نیشاندانی ئازاری كورد ، ئێمه‌ی كورد ناكرێت به هۆی ئه‌و ئازاره‌وه خه‌ونی ئه‌وانه به دیبێنین كه نیازمه‌ندن كورد و پاریس لێكجیاكهنهوه ، ئه‌م ئازاره ده‌كرێت پاریس بكاته پاریسی كوردان ، پاریسی ئێمه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه به فه‌ڕه‌نسیه‌كان بڵێین ئێوه‌ش له سه‌ت ساڵی رابردودا به‌شێكن له‌و سته‌مه‌ی له ئێمه كراوه‌و كورد تا ئێستاش باجی رێكه‌وتننامه‌ی " سایكس بیكۆ " ئه‌دات .
ئێستا پاریس شوێنێكی گرنگه بۆ چالاكی كوردان ، چالاكی هه‌مه چه‌شنی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ ئه‌وه‌ی به بكه‌رانی تاوانه‌كانی 2013و 2022 بڵێین ، ئێمه نهدهكهوین نهخاو ده‌بینه‌وه ، نه‌واز له خه‌بات و داوی مافی ره‌وای خۆمان دێنین ، پاریس ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌یه كه جارێكی تر په‌یامی " خودێ یاربت شه‌ریف پاشا" ی تێدا بده‌ین به گوێی كه‌ڕی دنیادا ، كه ئێمه‌ش هه‌ین ، ئێمه‌ش خه‌ونمان هه‌یه .