چه‌پكێ له‌و گوڵه‌ی باخه‌كه‌ی سه‌را
كه‌وا به خوێنی لاوان ئاودرا
ببنه به‌رده‌م عه‌رشی عیراقی
یڵێن یار باقی هه‌م سوحبه‌ت باقی
پارتی رێكه‌وتنی په‌نجا ساڵه‌ی نه‌وتی له گه‌ڵ توركیا كرد و وتی ئابوری سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین ، ئێوه چیتان كرد ؟
پارتی ریفراندۆمی كرد‌و ئێوه‌شی هه‌موو خسته دوای خۆی ، ئێوه‌ش وتتان " هه‌ل هه‌له وێرم "
پارتی كۆمپانیای نه‌وت دێنێت و ئیمزاكه به ئێوه ده‌كات
ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غداو رێكه‌وتن ده‌كات و ئیمزاكهش به ئێوه ده‌كات ، ئێوه چیتان كرد ،
پارتی به هیڤیدار ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت بڵێ 26ی 9 ی 2017 سه‌رۆك ده‌چێته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئیعلانی ده‌وڵه‌تێكی نوێ به ناوی كوردستان ده‌كرێت ، دواتریش هه‌ر ئه‌و دێت ده‌ڵێت هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵیاندا رێكه‌وتنه‌كه‌ی به‌غداو هه‌رێم سه‌رنه‌گرێ ، ئێوه خه‌ریكی چین ؟
پارتی به كرده‌وه‌و به جوڵه‌و به رۆڵ وه‌ك حزبی یه‌كه‌م ، وه‌ك نوێنه‌ری هه‌رێم ده‌رده‌كه‌وێت با به ده‌نگده‌ری كه‌متر له 20% حاكم بێت، ئێوه‌ش خه‌ریكی لێسه‌ندنه‌وه‌ی سه‌یاره‌ن له یه‌كتر .
ئێستا كه هیچتان پێناكرێ و هیچتان له باردا نیه ئاشبه‌تاڵی لێبكه‌ن باشتره، 36 كیلۆ مه‌تر جاده‌ی حهولیه ناتوانن ته‌واوی بكه‌ن ، له كاتێكا ده‌بێت تا مانگی هه‌شت ته‌واو بووبێت .
ده‌ڵێن سه‌رۆكی حكومه‌ت جیاوازی له نێوان هه‌ولێرو سلێمانی ، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه ده‌كات ، ئێمه ده‌ڵێین ده‌ی وایه ، به‌ڵام ناتوانن له پرته‌و بۆڵه زیاتر هیچی تر بكه‌ن ، ئه‌وه وه‌ك لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی پرته‌و بۆڵه‌یه له ئۆپۆزسیرن و خه‌ڵكی تر .
له به‌زم و رهزمهكهی هه‌شتی ته‌موزه‌وه تا ئێستا هه‌ر ده‌ڵێن واده‌كه‌ین و هیچ
له ئاست یه‌كتر دڕن چه‌شنی هه‌ڵۆ یه‌ك دادهپاچن بۆ
له بۆ غه‌یره شڕن چه‌شنی په‌ڕۆ وه‌ك ده‌ست و قاچن بۆ
هه‌زار تیره‌و لك و هۆزن وه‌كو دوژمن له یه‌ك ناچن
ئه‌ترسم رۆژێ له‌م خاكه هه‌موو تیاچن وه‌كو سمكۆ
تێبینی : كه سۆمۆ هه‌بێت سمكۆمان ناوێت .