1
هه‌ده‌په وه‌ك ده‌نگ كه‌می كردووه ، ئه‌وه زۆر راسته دابه‌زینی پتر له یه‌ك ملیۆن ده‌نگ وێڕای هاتنه پێشه‌وه‌ی هه‌زاران ده‌نگده‌ری نوێ "به گشتی له سه‌ر ئاستی توركیا چوار ملیۆن ده‌نگی نوێ زیاتر هه‌بوون" ، جێی نیگه‌رانین ، به‌ڵام هه‌ده‌په له‌بارو دۆخێكی زۆر ناجۆر ، له بن زه‌برو زه‌نگێكی زۆر سته‌مكارانه‌دا ، له نێو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه هێشتا خێڵ جاش و حزبجاش و لۆمپه‌ن و قوڕو چی به ناوی ئاین و به‌رژه‌وه‌ندیه‌و فریوده‌خۆن و فریو ده‌ده‌ن ، ئه‌وه بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یه نه‌ك شكست وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك حه‌ز ده‌كه‌ن وابێت ، هه‌ده‌په زیندان، كاره‌ساتی سروشتی ، راونان و كوشتن و ده‌ربه‌ده‌ری كۆڵیان پێنه‌داو وه‌ك حزبی سێیه‌م مایه‌وه ، ئه‌وه سه‌ركه‌وتنه ، نه‌ك شكست .
2
شكست له پاشه كشه‌و دابه‌زینی كورسیه‌كان و رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی ئاكه‌په‌دایه ، شكست ئه‌وه‌یه تۆ سوپا‌و پۆلیس و زیندان و فه‌لاقه‌و میدیا‌و ناوه‌ندی تۆقاندن و به‌ڵێنی درۆ‌و حكومه‌ت و هه‌مووشتێكت هه‌بێت و دابه‌زی ، ئێمه پێشبینی ئه‌م شكسته‌مان كردبوو ، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو دام و ده‌زگا زه‌به‌لاحه هێشتا ئاكه‌په‌و هاوپه‌یمانه‌كانی ئاكه‌په‌یان به یه‌كه‌می هێشتوه‌ته‌وه ، ئاكه‌په یه‌كه‌مه‌به شكستێكی گه‌وره‌وه‌كه دیاره یاره‌كانی نایانه‌وێ ئه‌و راستیانه ببینن ، له كاتێكا ئاكه‌په بۆ په‌یدا كردنی ده‌نگ په‌نای برده به‌ر یه‌كێتی زانایانی به ناو ئیسلام و هه‌ندێك مه‌لای كورد‌و خه‌ڵكانی دیكه‌ش .
3
سوڵتان به هه‌موو تینی خۆی شه‌ڕی ئه‌وه‌ی كرد له خولی یه‌كه‌مدا ببێته سوڵتانی ئه‌وحه‌د ، نه‌بوو ، شكستی هێناو لوتی شكا ، ده‌نگی زیاتری له كڵچدار ئۆغڵو هێنا ، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كه‌وته گه‌ڕی دووه‌م ، ته‌زویر ، ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی سندوقی ده‌نگ و بلۆك كردنی كه‌وی كردنی كۆمیسیۆن وه‌ك زۆر شوێنی تر ، به‌وه‌شه‌وه سوڵتان نیوه‌ی ده‌نگی توركیای نه‌هێنا ، خۆ ئه‌گه‌ر له خولی دووه‌مدا و له 28ی مانگ به په‌نجا كۆیه‌كی ده‌نگیش بیباته‌وه كه جارێ دیار نیه چۆن ده‌بێت ، ئه‌وه هێشتا براوه نیه، گه‌لیش حسابی وردی كردووه له‌و باره‌یه‌وه ، سوڵتان هه‌ر هێنده‌ی ركابه‌ره‌كه‌ی شانسی هه‌یه بۆ گه‌ڕی دووه‌م ، ده‌بێت چاوه‌ڕێی زۆر پێشهات و هه‌نگاوی نه‌رێنی و گومڕایی دیكه‌ش بین .
4
من پێش یه‌ك ساڵ باوه‌ڕم وابووه ئه‌ردۆغان ده‌كه‌وێت ، هه‌مان باوه‌ڕم هه‌یه ، كه‌وتن به‌س به‌ربوونه‌وه نیه له كورسی ده‌سه‌ڵات ، كه‌وتن ئه‌و رسوا بوونه‌ی ئێستایه، رسوا بوون تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی له نێو هۆڵی هه‌ڵبژاردنیش بۆ فریودانی چاوی خه‌ڵك پاره ببه‌خشیته‌وه ، ئاخر بێشه‌ره‌فی گه‌وره ئه‌وه‌یه تۆ عوسمانبایده‌میر وڵاتبه‌ده‌ر بكه‌یت ، ده‌میر تاش بخه‌یته زیندانه‌وه ، رێگه نه‌ده‌ی ته‌نانه‌ت پارێزه‌ره‌كانیشی سه‌ردانی ئۆچئالان بكه‌ن ، له‌و لاشه‌وه له رۆژی ده‌نگدانا پاره بده‌یته چه‌ند مناڵێكی دیاری كراوی پێشوه‌خته ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێكیان ئاماده نه‌بێت وه‌ریبگرێت .