من خۆم بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه كوردستان یه‌ك كوردستانه‌و چوار‌و پێنج نیه ، ئه‌وانه‌ی كه به چوار‌و پێنجی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه به‌شێكن له سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست ، خاكی كوردستان له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا‌و باكورو باشور گرێدراوی یه‌كه‌و ئه‌وه‌ی كه دابه‌شی كردووه سته‌مكاریه ، سه‌رده‌می عوسمانی و سه‌فه‌ویه‌كان دنیایه‌ك به‌ڵگه‌و نووسراو هه‌یه چۆن ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردستانیان كردوه‌ته مه‌یدانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ خوێناویه‌كانی خۆیان و چۆن به‌رده‌وام به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ڕه‌سمی حدودی خۆیان له سه‌ر خاكی كوردستان كێشاوه ، بۆ من ئامهدیهك به قه‌د سنهییهك خه‌ڵكی هه‌ولێره‌و ههولێریهكیش به‌قه‌د ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سلێمانیه خه‌ڵكی قامیشلیشه ، ناسنامه‌كه به كورتی و كورمانجی كوردستانیه‌و دواجار ئه‌و كوردستانه به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نسا به‌مجۆره‌ی ئێستا له‌ت و په‌تیان كردووه ، زۆر شه‌رمه بڵێین په‌كه‌كه چی ده‌كات له قه‌ندیل ، له سلێمانی ، له شه‌نگال ، له هه‌ولێرو بادینان ، نه‌ك شه‌رم ئه‌مه هه‌مان سیاسه‌تی تورك و فارس و عه‌ره‌به بۆ په‌رتكردنی كورد .
تۆمه‌تباركردنی په‌كه‌كه بێتاوانكردنی توركیایه ، توركیا به ئاره‌زوی خۆی له عفرینه‌وه تاكهركوك خه‌ڵك تیرۆر ده‌كات و سه‌رانی كورد نقه‌یان له خۆیان بڕیووه ،نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش له زۆر باردا خزمه‌تی سیاسه‌تی توركی ده‌كه‌ن ، كه‌چی وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان قه‌ت له ڕاژان و ورمهههنگ و چیوهرۆ نه‌بووبن ده‌ڵێن په‌كه‌كه چی ده‌كات لێره ، من پێموایه پێویسته په‌كه‌كه بیر له‌وه بكاته‌وه چۆن ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنێت ، چۆن كاریگه‌ری درۆنه‌كان كه‌مكاته‌وه ، چۆن نه‌هێڵێت چی تر قوربانی به‌و جۆره بدرێت ، به‌ڵام هه‌رگیز له گه‌ڵ ئه‌وه نیم بڵێن په‌كه‌كه بۆ له باشورن ، درۆنه‌كانی توركیا كه بهشێكێیان به به‌یره‌قدار تی بی ناسراون و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی دروستكراوی كۆمپانیای بایكاری توركین ، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كاریان له سه‌ر ده‌كرێت ،ئه‌م فڕۆكانه كه نرخی هه‌ر دانه‌یه‌كیان پێنج ملیۆن دۆلاره‌و درێژی هه‌ر یه‌كه‌یان شه‌ش مه‌ترو نیوه‌و درێژی باڵه‌كانیان به‌م لاو به‌ولادا 12 مه‌تره ، رۆڵی زۆر خراپ له تیرۆر‌و كوشتنی خه‌ڵكدا ده‌بینن و پێشتریش له شه‌ڕی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا له 2020رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له شكاندنی ئه‌رمینیادا بینی له ناگارنۆ كارا باخ ، هه‌روه‌ها توركه‌كان له شه‌ڕی لیبیاشدا بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی لیبیهكان به كاریان هێناو به زۆرێك له وڵاتانی ئه‌فریقیش فرۆشراوه وه‌ك "تۆگۆ ، نه‌یجه‌ر ، تونس ، مه‌غریب ، ئه‌سیوپیا "ئه‌م فڕۆكه‌یه له شه‌ڕی روسیا‌و ئۆكرانیاش له به‌رژه‌وه‌ندی ئۆكرانیا به كار هاتووه ، بیركردنه‌وه له‌وه‌ی چۆن كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌م فڕۆكه‌یه كه‌مبكرێته‌وه‌و ئه‌م قۆناغه‌ش تێپه‌ڕێت ، پێویستی به هاوكاری یهكترو بیركردنه‌وه‌ی ورد تره ، نه‌ك داوای ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌و هاوكاری كردنی توركیا .
كۆكردنه‌وه‌ی داتای شه‌هیده سڤیله‌كان و شوێنه‌كانی به ئامانجگرتن و ناردنی ڕاپۆرت له باره‌یانه‌وه بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ناتۆ‌و وڵاتانی دنیا و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و هه‌ڵمه‌تی به‌ڕێخستنی بانگه‌شه بۆ رێگری كردن له ده‌ستوه‌ردانی توركیا له لیبیا ، عیراق ، سوریا‌و ههتادوای ڕه‌نگه به شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ر هه‌بێت ، ته‌نیا له‌م ساڵدا توركیا 82 جار به فڕۆكه‌و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان په‌لاماری باشوری كوردستان و شه‌نگالی داوه ده‌كرێت زیاتر له سه‌ر ئه‌م پێشێلكاریانه قسه بكرێت ، له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو په‌لاماره‌دا ، كه ئه‌مه هێرشی سه‌ر شوێنی شهڕگهكانیش ناگرێته‌وه حكومه‌تی هه‌رێم و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بۆ یه‌كجار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌رنه‌بڕیووه، له كاتێكا به‌رده‌ام دژی په‌كه‌كه لێدوانیان هه‌بووه .