1
هێشتا به ته‌واوه‌تی دۆخی كه‌ركوك ئاسای نه‌بوه‌ته‌وه ، تا رق و قین و نیازی خراپیش به‌رده‌وام بێت ئاسای نابێته‌وه جگه له زامداره‌كان چوار شه‌هیدی تر نێژران له‌م باخچه‌یه " ڕیشه‌یی كوردایه‌تی بوو یانی بۆمان نێژران " راكان جبوری به‌و نیوه شه‌وه سه‌ردانی ڕێگره‌كانی كرد‌و جگه له سوپاس و په‌یامی سودانی بۆیان پێشیانی وت خوا جه‌زای خێرتان بداته‌وه ، جه‌زای خێری پێنج ڕۆژ رێگری و شه‌هید كردنی چوار كوردی بێكه‌س و بێ سه‌ردار.
2
ئه‌و باره‌گایه‌ی شه‌ڕی له سه‌ر ده‌كرێت له‌بنچینه‌دا نه‌هی پارتیه نه‌هی حكومه‌تی عیراقی ، ئه‌و باره‌گایه باره‌گای ڕۆشنبیری بوو دیاری گۆڕئارام فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی بوو بۆ رۆشنبیرانی كه‌ركوك ، كاتی خۆی نه‌جات حه‌سه‌نی به‌رپرسی لقی پارتی له كه‌ركوك به من و شوان داودی وت ئه‌و باره‌گایه دیاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و كاك فه‌له‌كه بۆ كه‌ركوكیه‌كان ، دواتر كرایه باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ، ئێستاش كه باره‌گای ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركوك و هێزه هاوبه‌شه‌كانه ، جگه له پۆلیس ، سوپا ، حه‌شد ، پیچشمه‌رگه‌و ده‌زگای ته‌ناهی پارتی و یه‌كێتی و دژه تیرۆریشی تیایه ، كه ڕاكان وتی سودانی ده‌ڵێت جارێ چۆڵناكرێ عه‌ره‌به‌كان كه‌وتنه سه‌ماو بیریان چوو خوێنی چوار گه‌نجی كورد به ناهه‌ق ڕژاوه .
3
پرسی كورد له كه‌ركوك پرسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌ند باره‌گایه‌ك نیه ، پرسی خاوه‌ندارێتی هه‌موو شاره‌كه‌و پارێزگاكه‌یه ، خوێنی به ناهه‌ق ڕژاوی ئه‌و چوار گیانبازه پێمان ده‌ڵێت بابه‌ته‌كه له‌وه گه‌وره‌تره ، كاتێك بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد لایه‌ك له كه‌لی شه‌یتان نایه‌ته خواره‌وه‌و به كه‌س ڕازی نیه ، ئێ ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه یان له سه‌روی خۆیه‌وه پێی ده‌ڵێن نابێت ڕازی بیت ، یان به مه‌به‌ست خوێنی كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان هه‌ڕاج ده‌كرێت ، وه‌ك چۆن نه‌وتیش له خیانه‌تێكی بێوێنه‌دا هه‌ڕاجكراو ناونرا ئابوری سه‌ربه‌خۆ .
4
هیچ شتێك قه‌ره‌بووی خوێنی ئه‌ولاوانه ناكاته‌وه ، ئه‌وه كۆستێكی گه‌وره‌یه ، ئه‌وانه‌ی دۆخه‌كه‌یان گه‌یانده ئێره خوا بكه‌م به خوێنی ئه‌و چوار لاوه داساكێن ، چونكه پیلانه‌كه زۆر گه‌وره‌یه ، ناكرێت خه‌ڵكی ئاسای مه‌ترسیه‌كان ببینن و باسی بكه‌ن و سه‌رداره‌كانی سه‌ر قه‌ڵاو نێو كۆشكه‌كان خۆیان نه‌بان و نابینا بكه‌ن .
5
له ڕاستیدا په‌یامه‌كه‌ی سودانی نابوو دوای پێنج ڕۆژ له ڕێگری كردن بێت ، ده‌بوو له یه‌كه‌م ڕۆژی ڕێگریه‌كه بوایه ، كه په‌یامه‌كه‌شی دا تازه كۆمه‌ڵێك گه‌نج داوای به ئاشتی كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌كه‌یان ده‌كرد ، هه‌ڵبه‌ت حزبیش بۆ مه‌رامی خۆی خۆی خستبووه نێو ڕیزی لاوه‌كانه‌وه ، په‌یامه‌كه واكه‌وته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی سودانی به دام و ده‌زگا ته‌ناهیه‌كان بڵێت ته‌قه له‌و لاوانه بكه‌ن ، ئه‌وه بۆیه تانیوه شه‌ویش نیشانه له سه‌ری لاوه‌كان ده‌گیرا ، دوای شه‌هیدبوون و بریندار بوون ئیدی نه‌ك حه‌وت حه‌فتا ته‌قه كه‌ریش بگیرێت هیچ له برینه‌كه ساڕ‌ێژ ناكات .
6
بیرتان نه‌چێت جگه له بوونی ڕوحی فاشیزمانه ، ده‌ستی ده‌ره‌كیش ڕۆڵی زۆری هه‌یه ، بۆیه پێویسته زۆر هه‌ستیارانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ دۆخی كه‌ركوك بكرێت ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپاو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش به‌شی خۆیان به‌رپرسیاره‌تیان ده‌كه‌وێته سه‌ر ، ڕژانی خوێنه‌كه به‌رپرسیاره‌تی زۆر هێزو لایه‌نی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كیه ، هه‌روا له خۆڕانه‌بووه .