ئێمه‌و مانان له قۆناغی ناوه‌ندی یان دواناوه‌ندی له ڕێگه‌ی سرودی له قه‌ندیلی سه‌ربه‌رزه‌وه ئه‌و ده‌م هونه‌رمه‌ند تایری خهلیلیمان ناسی ، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی به جێیهێشتین ، ئه‌و جێی هێشتین لێ هونه‌ره‌كه‌ی سرودو گۆرانیه‌كانی له ناوماندان و به زندوی هه‌میشه ده‌مێننه‌وه ، وه‌ك سرودو گۆرانیه‌كانی ئه‌و قه‌ندیلیش هه‌میشه به سه‌ر به‌رزی ماوه‌ته‌وه‌و هه‌تا ئێستاش بۆ نه‌یارو به‌دكار چۆكی دانه‌داوه‌و داینادا .
قه‌ندیل سونبلی هه‌میشه سه‌ربه‌رزی نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه كوڕ‌و كچه‌كانی داكۆكی له مانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن ، بۆیه هه‌رده‌م به‌و جۆره ده‌مێنێته‌وه، خه‌لیلیش به‌و سروده شیرینه پێی وتین ئه‌شێ نه‌مانبیننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش شانازیه ، چونكه قوربانی دانه بۆ مرۆڤایه‌تی ، شه‌ڕ بۆ ئازادی مرۆڤ ناكرێت جگه له خه‌بات بۆ ئازادی گشتی هیچ ناوێكی دیكه‌ی لێبنرێت ، شه‌هیدێك كه له قه‌ندیل شه‌هید ده‌كرێت ، هه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی شه‌هیدی ئازادی كورده ، شه‌هیدی ئازادی هاوڵاتیه‌كه له ئه‌مه‌ریكای لاتینیش ، ئه‌مه پێكه‌وه گرێدانه بۆ ئازادی مرۆڤ .
تاهیری خه‌لیلی له هه‌شتاكان سرودی له قه‌ندیلی سه‌ربه‌رزه‌وه‌ی چڕی ، ئه‌و كاتیش قه‌ندیل له به‌رده‌م تۆپ و خومپاره‌ی دوژمنانی ئازادی‌دا بوو ، ئه‌وه بۆیه ئه‌ستێره‌یه‌كی وه‌ك ئازاد هه‌ورامیش له‌وێ بۆردومانی فڕۆكه شه‌هیدی كرد ، ئێستا هه‌شتاكان نیه‌و خه‌ریكه چل ساڵ به سه‌ر ئه‌و دیرۆكهدا تێده‌په‌ڕێت ، لێ چه‌كه‌كان زۆر پێشكه‌وتوترن ، دوژمنه‌كان زۆر چنگ به خوێنتر ، كه‌چی قه‌ندیل هه‌ر له به‌رده‌م بۆدومان و ئازاردانی سروشتهكهیدایه ، سه‌ربه‌رزی قه‌ندیل په‌یوه‌ندیه‌كی قوڵی به سه‌ر به‌رزی مرۆڤی ئازاده‌وه هه‌یه ، بۆیه ئه‌ركی ئاكاری هه‌موو كوردێكه نه‌ك هه‌ر شانازی به بوونی قه‌ندیله‌وه بكات ، بگره ده‌بێت وه‌ك ڕوگه‌ی ئازادی سه‌یری بكات ، ڕوگه‌ی ئازادی هه‌ر بۆ كورد نا بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به گژ نادادی و سته‌مكاریدا ده‌چنه‌وه .
وه‌ك چۆن قه‌ندیل خاوه‌ندارێتی له مرۆڤی ئازاد ده‌كات ، ئاوا ده‌بێت هه‌ر كوردێكیش خاوه‌ندارێتی له قه‌ندیل بكات ، ئه‌مه خاڵێكی ئاكاریه‌و ناكرێت هیچ بیانویه‌ك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌بین ، ئه‌وه‌ی ئالان دۆنۆ ناوی ناوه سه‌رده‌می هیچ و پوچی ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له هه‌موو كوچه‌و كه‌نارێكی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه فراوانه ڕاست بێت ، له قه‌ندیل ڕاست نیه ، هێشتا له‌وێ مرۆڤی بهڕومهت و خاوه‌ن ئاكار دێته بوون ، ئه‌وه‌تا بهرتاقای به‌رزیه‌كه‌ی مرۆڤ گه‌لێك پێشكه‌شی مرۆڤایه‌تی ده‌كات كه بۆ ئازادی ئه‌وانی تر شه‌هید بوون وه‌ك شانازی سه‌یر بكه‌ن و به‌ره‌و پیری بڕۆن .
ئێمه‌و مانان ئه‌و رۆژگاره له ڕێگه‌ی تاهیری خه‌لیلی و رێی خه‌باتی ئازاد هه‌ورامیه‌وه خۆزگه‌مان به شه‌هیدبوون ده‌خواست، دڵنیام زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌و ڕۆژگاره‌دا به‌و جۆره بیریان ده‌كرده‌وه ، هه‌رچه‌ند هێشتا ئێمه له سه‌ره‌تای رێگهكهدابن و خه‌ونه ههقیقیهكهش به دینه‌هاتووه ، خه‌ونی ئازادی سه‌رتاسه‌ری مرۆڤ ، كه دڵنیام ده‌بێته هه‌قیقه‌ت .