له مانگی دووی ئه‌مساڵه‌وه جه‌یشی عیراقی به سه‌رپه‌رشتی لیوا روكن موعید بدای فه‌ره‌ج ئهلدوڕاجی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 11 شه‌ڕ به خه‌ڵكی سڤیل و خاوه‌ن زه‌وی و زاری تۆپزاوا ده‌فرۆشێت ، ئه‌م لیوا ڕوكنه خۆی و لیواكه‌ی پاش ئه‌وه ی هاتنه ئه‌و سنوره كه پۆلیسی فیدراڵی له سنوره‌كه كشێنرانه‌وه ، دوای گله‌و گازنده‌ی جوتیاره‌كان ، به‌ڵام جه‌نابی لیوا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به هه‌مان ئاوه‌زی شۆڤێنیانه كه‌وته وێزه‌ی كورد و توركمانی تۆپزاوه ، سه‌یرله‌وه‌دایه كه هاته سنوره‌كه یه‌كێك له خاوه‌ن زهیهكانی تۆپزاوا حاجی نازم مه‌حمود ئه‌حمه‌د خانوه‌یه‌كی خۆی پێداوه كه وه‌ك باره‌گای لیوا به كاری بێنێت بۆ خۆی ، كه‌چی ئه‌و چاكه‌ی به‌وه‌دایه‌وه پاش ماوه‌یه‌ك حاجی نازمی دایه گرت ، ئێستاش سۆرانی كوڕی حاجی نازم و هاوڵاتی ساتع ناسیح ئه‌حمه‌د كه خاوه‌ن زه‌ویه له تۆپزاوه له سه‌ر شكاتی لیواكه‌ی ئه‌و یان ڕاستتر له سه‌ر شكاتی ئه‌و چه‌ند ڕۆژێكه گیراون، ماوه‌یه‌كه هه‌ندێك به‌رپرسی عه‌ره‌ب له سنوری پارێزگاكانی كه‌ركوك ، موسڵ ، تكریت ، دیاله ، به كرده‌وه‌كانیان ساتع ئهلحهسری كۆن و هه‌ندێك له پله داره‌كانی ڕژێمی پێشومان بیر ده‌خه‌نه‌وه ، گرتنی ساتع كه‌ركوكی و سۆرانی كوڕی حاجی نازم ته‌نها له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێت له سه‌ر زه‌وی و زاری خۆیان به ئارامی بژین .
به‌پێی قسه‌ی هه‌ندێك له جوتیاره‌كانی تۆپزاوه ، سه‌رگه‌ڕان ، گونده‌كانی سنوری كاكه‌ی و داوێ و ناوچهدابڕێنراوهكانی تر سوپا مامه‌ڵه‌ی باشتره له پۆلیسی فیدراڵی ، به‌ڵام ئه‌م لیوایهو خودان لیواكه ده مانگه به هه‌موو جۆرێك شه‌ڕ به خه‌ڵكی تۆپزاوا ده‌فرۆشن ، كێشه‌كه‌یان گه‌یشتوه‌ته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ند داره‌كان ، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی تۆپزاوه زۆر توڕه‌و نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه نه‌توانراوه تا ئێستا كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێت ، پێده‌چێت ئه‌و لیوایهو به‌رپرسه‌كه‌ی به دوای ئه‌وه‌وه بن كه كێشه‌یه‌ك له ناوچه‌كه بته‌قێته‌وه ، چونكه شه‌ش ساڵه زۆر به وردی كار بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كان ده‌كرێت و هه‌ردوو ڕوداوی مانگی نۆی كه‌ركوك و دواتری داقوقیش به‌شێكن له‌و پیلانه،كه ئه‌گه‌ر خودا نه‌خواسته بته‌قێته‌وه زۆر خراپ ده‌شێوێت.
تۆپزاوا یه‌كێكه له‌و گوندانه‌ی كاتی خۆی حكومه‌تی به‌عس نه‌ك هه‌ر ڕایگوازتوهوعهرهباندویهتی ، بگره كردوه‌یه‌تی به شوێنی مانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌نفالكراوانی كوردستان ، هۆڵه‌كانی ئه‌و شوێنه به‌شێكی زۆری ئه‌نفالكراوانیان له ساڵی 1988 تیا مۆڵدرابوو هۆڵه‌كان هاوشێوه‌ی هه‌مان كه‌مپه دهستبهسهریهكانی هۆلۆكۆستن ، به‌عس له پرۆسه‌ی سڕینه‌وه‌ی كوردا زۆر لاسای ئه‌وانی دیكه‌ی پێش خۆی كردوه‌ته‌وه له نازیه‌كان و ئه‌مه‌ریكیه‌كان له ڤێتنام و توركه‌كان ده‌رهه‌ق به ئه‌رمه‌نه‌كان ،ده‌بوو حكومه‌تی عیراقی له بری ئه‌وه‌ی لیوایه‌ك بنێرێت بۆ ئه‌و شوێنه كه هه‌ر ڕۆژ گێچه‌ڵێك به خه‌ڵكه‌كه‌ی بكه‌ن، هه‌م هۆڵه‌كانی وه‌ك كه‌مپێكی ده‌ستبه‌سه‌ری بهێشتایهتهوهو دیواری ده‌ره‌وه‌ی بۆ بكردایه‌و بیكردایهته مۆنیمێنت ، هه‌م خه‌ڵكی گونده‌كه‌ی بگێڕایه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وی و زاری خۆیان وهاوكاریانی كردبا بۆ بوژانه‌وه‌ی زه‌ویه‌كانیان ، نه‌ك گێچه‌ڵیان پێبكات .
ئه‌ركی سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌روه‌ها ته‌واوی به‌رپرسه كورده‌كانی به‌غداو له سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه سه‌رۆك كۆماره كورده‌كه‌یه ئه‌و هه‌موو ده‌ستدرێژیه بێئامانه‌ی سنوری ناوچه دابڕێنراوه‌كان ڕابگرن ،ڕاگرتن به‌و جۆره نا كه بۆ ماوه‌یه‌ك بێت و دواتر به جۆرێكی تر سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه ، ڕاگرتن به‌و مانایه‌ی چی تر شه‌ڕ به جوتیاری كورد‌و توركمانی ئه‌و سنوره نه‌فرۆشرێت ، له بری ساتع كه‌ركوكی و سۆرانی حاجی نازم ، ده‌بێت ئه‌وانه بگیرێن كه په‌لاماری خه‌ڵك ده‌ده‌ن و خه‌ڵك ده‌كوژن و خه‌ڵك ده‌گرن ، به‌ڵام دیاره له سایه‌ی پارێزگارێكی نه‌بان و هه‌وڵده‌ر بۆ دووباره زندوكردنهوهی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌باندن هه‌ر ئه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ، پارێزگارێك كه له‌مه‌ودای شه‌ش ساڵی خۆسه‌پێنیدا زیاتر له 100 پۆست و به‌رپرسیاره‌تی له كورد سه‌ندوه‌ته‌وه‌و توركمانیشی له مه‌نگه‌نه داوه .