له‌م رۆژانه‌دا له ته‌ك خاتونێكی خه‌مخۆری كه‌ركوكا باسی بار‌و دۆخی كه‌ركوك و ئه‌و بێنازیه‌مان ده‌كرد كه به‌و شاره ده‌وڵه‌مه‌ند و به پیت و به‌ره‌كه‌ته‌وه دیاره ، باسی نه‌هامه‌تی نه‌ك پێنج شه‌ش ساڵه‌ی شاره‌كه ، 100 ساڵه‌ی ئه‌و شاره‌مان ده‌كرد ، شارێك كه ده‌بوو ئێستا له لاس فیگاس بچوایه نه‌ك وێرانه‌یه‌ك كه مرۆڤ به زه‌یی پێدا بێته‌وه ، ئه‌وه شاره‌كه‌ی عه‌لی مه‌ردان و هیجری ده‌ده‌و سه‌رگۆن پۆڵس و جه‌لیل قه‌یسیه ، له‌م گفت و گۆیه‌دا قسه هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌كرا چی بكرێت و نه‌كراوه ، ئێستا ده‌توانین چی بكه‌ین ، من باسی هه‌ندێ هه‌وڵ و ته‌قه‌لای فاروقی مه‌لا مسته‌فام كرد بۆ شاره‌كه ، هه‌ڵبه‌ت به‌و جۆره‌ی كه كارگه‌و كارخانه‌و مانیفاكتۆر بێنێت و خریشی و شاره‌كه‌و ده‌ستی كاری شاره‌كه‌ش سود مه‌ند بن ، ئه‌مبه‌رو ئه‌و به‌ری خاسه ده‌كرێت بكرێته شوێنێكی گه‌شتیاری زۆر جوان ، ئه‌وه‌ش به سه‌رمایه‌داری نیشتمانی ده‌كرێت ، فاروقی مه‌لا مسته‌فا پێشتر هه‌وڵی داوه كارگه‌و كارخانه‌و پاڵاوگه بێنێته كه‌ركوكه‌وه‌و رێگری لێكراوه ، یه‌كدوو جاریش لای من خه‌می خۆی بۆ كه‌ركوك ده‌ربڕیووه بۆیه به باوه‌ڕی من هیچ عه‌یب نیه داوای لێبكرێت ئه‌و شاره بكاته‌وه به شار .
پاڵاوگه‌و كارگه‌ی ریسایكلین و شوێنگه‌ی گه‌شتیاری بۆ ئه‌و شاره گرنگن ، بۆ ئه‌مه‌ش من پێشنیازی ئه‌نجومه‌نێكی سه‌رمایه‌داران ده‌كه‌م ، له ناو كه‌ركوك خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی نیشتمانی هه‌ن ده‌كرێت له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا جێ بگرن و ده‌ست ده‌نه ده‌ستی یه‌كتر ، به باوه‌ڕی من ده‌كرێت چوار كه‌س وه‌ك ده‌سته‌ی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نه‌كه دیاری بكرێن كه من بۆ خۆم پێشنیازی هه‌ر یه‌ك له " فاروقی مه‌لا مسته‌فا ، شێخ سامان شێخ مارف ، ئه‌ندازیار ته‌یب جه‌بار، دڵشاد پیرۆت " وه‌ك ئه‌ندامی فه‌خری و كه‌سایه‌تیش پێشنیازی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌م ، چونكه ئاگادارم ئه‌ویش له‌وه‌ته‌ی كه وه‌زیری پلاندانانی عیراقیش بوو له خه‌می ئه‌و شاره‌دا بوو ، من له‌و باره‌یه‌وه زانیاریم لایه‌ونامه‌وێ ئێستا باسی بكه‌م ، با به جۆری تر لێكنه‌درێته‌وه .
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ئه‌نجومه‌نی جوانكردن و پێشخستنی شاره مه‌رج نیه هه‌ر كوردبن و ده‌كرێت عه‌ره‌ب و توركمان و كلدۆ ئاشوریش له‌وێدا جێبگرن ، گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌ركوك بكرێته‌وه شار‌و جوانی و شارستانیه‌تی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌و له زبڵ و زاك و پیسای و پاشه‌ڕۆی فڕیدراو رزگاری بێت، گێڕانه‌وه‌ی سیمای شار‌و جوانی بۆ كه‌ركوك ئه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و پێكه‌وه هه‌ڵكردنی پێكهاته‌كانی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌و شانازی سه‌رده‌می چوار مه‌وجی و سێ مه‌وجی بۆ بگه‌ڕێته‌وه .