ئه‌وه‌ی جنین بلاسخارت وتی هه‌ر ته‌نیا ئاگادار كردنه‌وه نه‌بوو ، جۆرێكیش بوو له ئامۆژگاری ، ئامۆژگاری له رۆژگارێكا كه‌س ئاماده نیه به دیاریه‌وه دابنیشێت ، هه‌تا ئه‌گه‌ر له زیانی خۆیشی بێت ، بلاسخات ئیشی ترساندنی كه‌س نیه ، ئیشی ئه‌وه‌یه ئاڕیشه‌و كێشه‌كان بخاته به‌رچاوو به لای زۆریشه‌وه راپۆرتی خۆی بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌رز بكاته‌وه ، لێ ئه‌مجاره ئه‌و ئامۆژگاری ئه‌م نه‌وه سیاسیه‌ی ئێستای كوردستانی كرد كه وا تێنه‌گه‌ن له ته‌ناهی و ئلسلیشدان و هه‌موو شتێ پارێزراوه .
پارتی و یه‌كێتی وه‌ك دوو خودانی خه‌راپی هه‌رێم له بری ئه‌وه‌ی ئه‌زمون له شكست و كه‌وتن و ململانێكان وه‌ربگرن هێشتا ده‌ڵێی له سه‌رده‌می ئه‌ماره‌ته‌كاندا ده‌ژین و هه‌ندێ جار له رقی یه‌كتر سه‌رچیخی واده‌كه‌ن مه‌گه‌ر هه‌ر كوردی به‌له‌نگاز بیكات ، به‌رده‌وام ئاماده‌كردنی خه‌ڵك بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌و په‌لامار ، ئامانجی سه‌ره‌كی لێی دروست نه‌بوونی نه‌ته‌وه‌یه ، جا ئه‌مه به مه‌به‌ستیش نه‌بێت و له نه‌زانیشه‌وه بێت ده‌چێته خزمه‌تی نه‌یارانه‌وه ، ده‌چێته خزمه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌وه كه به ئاگرو ئاسن له كورد ده‌ده‌ن .
كوردستان به بار‌و دۆخێكی هه‌ستیارو مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت ، بواری هه‌ناسه‌دانی ئازادی به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه ، ململانێكانی یه‌كێتی و پارتی دیسان سنوری دوو دۆزنه‌كه‌ی تۆخ تر كردوه‌ته‌وه ، كێشه‌كان له ته‌ك به‌غدایا چاره‌سه‌ر نه‌كراون ، توركیا وه‌ك كه‌ڵه‌گاو ملهوڕێكی ناوچه‌كه ده‌یه‌وێت به بیانوی په‌كه‌كه‌وه هه‌موو كوردستان داگیر بكات و ئه‌مه‌ریكاو زلهێزه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش نقه‌یان لێوه نایه‌ت ، ئه‌گه‌ر بیر له چاره‌سه‌ری و ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه نه‌كرێته‌وه ، په‌یامه مه‌ترسیداره‌كه‌ی بلاسخارت كه وه‌ك ئامۆژگاری دای نزیكده‌بێته‌وه له هاتنه دی .
له كاتێكا له شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیلا ئه‌مه‌ریكاو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و وڵاتانی زلهێز هه‌موو له سه‌ر هێڵ بون بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌و وه‌ستانی شه‌ڕ ، به‌ڵام له شه‌ڕی په‌كه‌كه‌و توركیادا هه‌موو ئه‌وانه خۆیان كردووه به كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت و نایانه‌وێ گوێ له په‌یامی ئاشتی په‌كه‌كه بگرن ، ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه دۆخه‌كه‌یه‌تی و كه‌س شك نابرێت به دۆسیه‌ی ئاشتیه‌وه خۆی بكات به جانقایه‌داو به توركه‌كان بڵێت ئیتر كاتی ئاشتیه .
له نێو ئه‌م گێژاوه‌دا پێویسته پارتی و یه‌كێتی ئاوه‌زداران و دۆستان له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه داوه‌ت بكه‌ن به داوه‌تكردنی دۆسته توركه‌كانیشه‌وه ئه‌وانه‌ی وه‌ك باخچه‌لی و ئه‌ردۆغان بیر ناكه‌نه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی دنیای سبه‌ی له ئێستا باشتر بێت هه‌ر له‌وێش داوا له بلاسخارت بكرێت با نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له بری په‌یامی ئامۆژگاری په‌یامی ئاشتی بۆ ناوچه‌كه به‌ڕێبكه‌ن ، بۆ ئه‌مكاره پارتی و یه‌كێتی بیانه‌وێت ده‌توانن رۆڵی باش ببینن.