هه‌ڵبژاردن كۆتای هات ، به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه رێژه‌ی به‌شداری نه‌گه‌یشته 30% ی ده‌نگده‌ران ، هه‌ندێك هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن 19%ی تێنه‌په‌ڕاندوه ، ڕه‌نگه 19 لێكدانی دوو بكرێت و بكرێته 38% ،ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش رووبدات ، كۆی ئه‌وانه‌ی نه‌چوونه بۆ ده‌نگدان و به‌م ده‌م و چاوه سواو‌و ناجۆرانه ده‌ڵێن ئێوه‌مان ناوێت ههندەو نیوێكی ئه‌وانه زیاتره كه به هه‌ر هۆیه‌ك و به پاره‌و ده‌مانچه‌و ئیمتیازات و به‌ڵێنی پۆست چوونه ، نه‌چوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی خه‌ڵك له ته‌واوی عیراق به هه‌رێمیشه‌وه شكستێكی گه‌وره‌ی ئه‌م سیاسیه دواكه‌وتوانه‌یه ، شای لۆغانی بردنه‌وه‌و هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی ئێره‌و ئه‌وێ ئه‌و راستیه ناگۆڕێت كه‌كه‌س براوه نیه ، هه‌ڵبه‌ت به‌و جیاوازیه‌وه كه له زۆر شوێن خه‌ڵك ده‌م و چاوی نوێی هێناوه‌ته پێشه‌وه .
عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش له به‌رده‌م ئاله‌نگاری و وه‌رچه‌رخانی نوێدان ، به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه نهپارلهمانی دادێ و نهحكومهتی ئاینده ناتوانن كۆی كێشه‌و گرفته‌كانی سیستمی حوكمڕانی ، گه‌نده‌ڵی ، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر چی ده‌ستوه‌ردانی ده‌رو دراوسێ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له چاو جاران كه‌متر بوو ، به‌ڵام هه‌ر هه‌بوو ، توركیا به‌رله هه‌ڵبژاردن چه‌ند جار له ته‌ك هه‌ندێك كۆنه به‌عسی و لایه‌نی سونه‌و خه‌ڵكی دیكه كۆبونه‌وه‌ی كرد‌و نه‌خشه رێی ئایندهی له گه‌ڵیاندا تاوتوێ كرد .
ئێرانیش دورو نزیك له نێو چوار چێوه كه‌دا بوو ، ئێران له‌دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌گه‌ری زۆره فشار بخاته سه‌ر حكومه‌تی ئایندهی عیراق و هه‌رێمیش تا ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و لایه‌نه كوردیه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌م ناوچه‌یه دور بخه‌نه‌وه ، ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی په‌لامار ده‌كات و ده‌یه‌وێت لاسای توركیا بكاته‌وه ئه‌مه‌ی به یه‌كێتی و پارتیش وتوه ، ئێران مه‌به‌ستێتی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان چه‌ك بكرێن و وه‌ك موجاهیدنی خه‌ڵك ببرێنه وڵاتێكی تر ،دیموكراته‌كان و لایه‌نه رۆژهه‌ڵاتیه‌كان ئه‌و راستیه ده‌زانن و پێیان وتراوه ، ئایه ده‌رچه‌یه‌ك هه‌یه بۆ گفت و گۆو چاره‌سه‌ر یان نا ، ئه‌وه‌یان دیار نیه ، نزیكبوونه‌وه‌ی دیموكراته‌كان و یه‌كخستنی تواناكان و پێكه‌وه بوون له‌م قۆناغه‌شدا گرنگه ، ئایه عیراق وه‌ك چۆن له رێی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ملی داوه بۆ په‌لاماری توركی و داگیركاری هه‌مانشتیش بۆ ئێران جێبه‌جێ ده‌كات ، ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین .
له دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌كان گه‌ڕێكی توند و تیژ‌و پڕ هه‌ڵچوون و داچوون له نێوان كورد‌و شیعه‌دا ده‌ستپێده‌كات ، به‌شێك له لایه‌نه شیعیه‌كان له كورد توڕه‌و به داخن ، ئه‌مه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به كۆنگره‌ی هه‌ولێری عه‌ره‌به‌كان و به‌شی دیكه‌شی گرێدراوه به بوونی به‌عسیه‌كانه‌وه له كوردستان ، دانپیانانی ئه‌وه‌ی كه به‌عسیه‌كان له كوردستان داڵده دراون ، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده بوو ، كورد ده‌بێت بزانێ كه شیعه‌و سونه‌ی عیراقیش هه‌ر كات ده‌ستیان بڕوات له كوێره دێیهكیشا بواری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد ناده‌ن، بۆیه ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنه‌ین هه‌رێمی كوردستان و سیستمی فیدراڵیش له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دان.
بار‌و دۆخی نێو خۆی ماڵی كورد زۆر خراپه ، هه‌ردوو لایه‌نه دهسهڵاتبهدهستهكهی كورد جگه له كێشه‌ی نێو خۆیان له گه‌ڵ یه‌كیش دڕدۆنگ و ناته‌بان ، هیچ پڕۆژه‌یه‌كیان نیه بۆ ئاینده ، له بری پلان بۆ ئاینده پیلانیان هه‌یه دژی یه‌كتر ، ته‌نانه‌ت له په‌یوه‌ندیشدا له گه‌ڵ یارو نه‌یاری كورد په‌یوه‌ندیه‌كانیان به جۆرێك نیه كه له ته‌ك به‌رژه‌وه‌ندی كوردستاندا یه‌كبگرێته‌وه ، ئه‌وه‌نده‌ی گره‌و له سه‌ر شكاندنی شكۆی كورد ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌نده بیرلهوهناكهنهوه مرۆڤی خۆخاوه‌ن دروستبكه‌ن .
له‌ماوه‌ی رابردودا هه‌ر یه‌ك له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارومستهفا كازمی سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراقی ، هه‌نگاوی گرنگیان به ئاراسته‌ی خۆخاوهنی عیراق و وه‌ڵامی خواسته‌كانی شه‌قامی عیراقی دایه‌وه ،له ئه‌گه‌ری نه‌مانه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له‌وان له پۆسته‌كه‌ی خۆیدا قه‌یرانی دیكه‌ش سه‌رهه‌ڵده‌دات ،هه‌ڵبه‌ت ته‌قه‌لایه‌كی زۆریش هه‌یه بۆ دورخستنه‌وه‌یان ، له كاتێكا ئه‌وان له ماوه‌ی رابردودا ئه‌گه‌ر كه‌م و كورتیش بێت هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئاسایبنهوه ، كازمی بێگه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نی شیعی و پارله‌مان ئه‌گه‌ر زۆر كه‌میش بێت بڕێك بودجه‌ی وه‌ك مینحه نارد بۆ هه‌رێم ، دیاره بێ ئه‌و هاوكاریه ناتوانرا موچه به ته‌واوی بدرێت ، ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی له هه‌ندێ بابه‌تیشدا سه‌ركه‌وتوو بووبن.
عیراق و هه‌رێم له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسان ،ئاخۆ ناخوداكانی سیاسه‌ت ده‌توانن ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنن، ئه‌وه ئه‌و پرسیاره‌یه كه هه‌موومان چاوه‌ڕێی وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌كه‌ین ، گه‌رچی من خۆم وه‌ڵامی خۆم لایه .