نه‌چوونی نزیكه‌ی له80%ی خه‌ڵك له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، له‌ڕۆژی 10ی 10 په‌یامێكی ڕون‌و گرنگه بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كه ئیتر ئێكسپایه‌ر بووه‌و كه‌ڵكی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه وڵات به‌ڕێوه‌به‌ری بكات، حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان به‌نه‌چوونی خه‌ڵك كشیان لێكراوه، گرفته‌كه ئه‌وه‌یه نه‌چوونه‌كه چووه‌ته خزمه‌تی ئه‌وانه‌وه ده‌نا، نه‌چوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ده‌نگده‌ران په‌یامه بۆ ئه‌وه‌ی كه چیتر خه‌ڵك ئه‌م سیستم‌و تاس‌و حه‌مامه‌ی ناوێت.
له‌م بارودۆخه‌دا بیركردنه‌وه له‌ده‌رچه، دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ی نوێ، كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی داكێڵ، ڕێكخستنه‌وه‌ی خه‌ڵك، ئه‌ركی ده‌سته‌بژێری ئاگارو به‌رپرسه، ده‌سته‌بژێری ئاگا‌و به‌رپرس ده‌بێت ڕێبه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكات نه‌ك دوای ویستی خه‌ڵك بكه‌وێت، بیركردنه‌وه له‌حزب یان گه‌وره تر له‌حزب بۆنمونه "به‌ره‌ی ئازادیخواز" به‌رپرسیاره‌تیه، به‌ڵام ئه‌مه بۆ پرش‌و بڵاوی‌و پارچه پارچه بون نا، بۆ پێكه‌وه‌یی‌و پێكه‌وه كاركردن، ئێستا له‌هه‌ركات زیاتر كاتی ئه‌وه‌یه ناڕازیه‌كان، ئۆپۆزسیۆن، داكێڵه‌كان‌و ئه‌و حزبانه‌ش كه دژی ئه‌مجۆره له‌حوكمڕانین بیر له‌وه‌بكه‌نه‌وه چه‌تری پێكه‌وه‌یی دروستبكه‌ن، له‌غیابی ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێزو ئومێد به‌خشا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به 20%ی ده‌نگده‌رانه‌وه حوكمی 100%ی خه‌ڵك ده‌كات، كه‌سیش نییه پێی بڵێت پشتی چاوت برۆیه.
له‌توركیا به‌رده‌وام حزب‌و گروپی نوێ دروستده‌بن، له‌هه‌ناوی ئه‌وانی دیكه‌شه‌وه ده‌رده‌چن، جیابوونه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو له‌ئاكه‌په، جیابوونه‌وه‌ی عه‌لی باباجان‌و هه‌ریه‌كه‌و دروستكردنی حزبی نوێ نه كوفره‌و نه تاوان، ئه‌وان به‌و ڕێگه‌یه ده‌یانه‌وێت به‌خه‌ڵك بڵێن، ئاكه‌په نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوبێت، ئه‌م نمونه‌یه‌م بۆ ئه‌وه باسكرد، تا بڵێم له‌بری به‌رده‌وام سه‌یركردن‌و چاوه‌ڕوانی ده‌بێت قسه‌یه‌ك هه‌بێت، ده‌بێت جیاوازیه‌ك هه‌بێت، هه‌موو ئه‌و گروپ‌و ده‌ستانه‌ش كه ئێستا زۆر‌و پرش‌و بڵاون ده‌كرێت له‌بن چه‌ترێكا كۆبنه‌وه، مه‌رج نییه یه‌ك سه‌رۆك‌و یه‌ك به‌رپرس ببێته سه‌ری بزوتنه‌وه نوێیه‌كه، ده‌كرێت ده‌سته‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی هه‌بن، ناكرێت دژی سه‌رهه‌ڵدانه نوێیه‌كان بین.
هه‌رێمی كوردستان له‌بارودۆخێكی هه‌ستیارو مه‌ترسیداردایه به‌وه‌ی ئیدی تادێت بواری هه‌ناسه‌دانی ئازاد ته‌سكده‌بێته‌وه، به‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌مینه‌یه‌كی كه‌م ده‌بێت بۆ سه‌پاندنی حوكمه‌كه‌ی به‌دوای ڕێگه‌ی دیكه‌دا بگه‌ڕێت، واته ئه‌و كه‌مینه‌یه كه ده‌بینێت زۆرینه ئه‌ویان ناوێت بیر له‌ڕێگه‌كانی ماناوه ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌مه‌ش ڕه‌وایی به‌هه‌موشتێك ده‌دات، له‌م چركه ساته‌دا بیركردنه‌وه له‌كه‌وی نه‌بوون‌و ده‌ربازبوون له‌زه‌بروزه‌نگ هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ڕێگه‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه، بیركردنه‌وه‌ی گروپه جیاجیاكان، گه‌ڕان به‌دوای ئه‌ڵته‌رناتیفا، مقۆ مقۆی سیاسی، ئه‌مانه له‌م بارودۆخه‌دا زۆر ئاسایین، ئه‌وه ئاسایی نییه كۆده‌نگی دروستنه‌بێت، ئه‌وه ئاسایی نییه ئه‌م گروپانه به‌ڕقه‌وه سه‌یری یه‌كتر بكه‌ن‌و هه‌وڵی كه‌نارخستنی یه‌كتربه‌ن، ئێ هه‌ڵبه‌ت كه جیاوازی نه‌رێنیش هه‌بێت ئه‌وه كاریان له‌سه‌رده‌كرێت، ڕێگه له‌وه ده‌گیرێت كه بتوانن به‌یه‌كه‌وه‌بن، یان هاوبه‌شیه‌كان بدۆزنه‌وه.
ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا پێویستی به‌بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌سته‌و گه‌ڕانه به‌دوای ئومێدا، حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئێستا له‌به‌خشینی ئومێد به‌خه‌ڵك كۆڵه‌وارو ناتوانان، ئه‌وان له‌ڕابردودا هێنده‌ی ئومێدی مرۆڤی كوردیان له‌چاڵناوه، هێنده ئومێدیان نه‌به‌خشیوه، بۆیه خه‌ڵك، زۆرینه‌ی خه‌ڵك، ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی ئه‌و 20%ی ده‌نگیشیانداوه به‌دوای ئه‌وه‌دا وێڵن هێزی دیكه دروستبن، هێزگه‌لێك ئومێد بگێڕنه‌وه بۆ مرۆڤ، نه‌ك ئه‌وانیش ببنه به‌شێك له‌نائومێدی، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی ئومێد‌و كاری پێكه‌وه‌ی په‌ره بگرێت، ده‌بێت له‌تانه‌و ته‌شه‌رو گومانكردن له‌یه‌كتر دوربكه‌ونه‌وه‌و مرۆڤی ئاینده دروستبكه‌ن، مرۆڤێك كه له‌سبه‌یدا بێت نه‌ك له‌دوێنێدا.
له‌م بارودۆخه‌دا زۆر گرنگه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆنن، یان له‌سیاسه‌ت‌و حوكمڕانی ئێستا نیگه‌ران‌و توڕه‌ن، بیر له‌پێكه‌وه‌بون بكه‌نه‌وه نه‌ك خۆیان له‌ناوخۆیاندا دژایه‌تی یه‌كتربكه‌ن‌و هه‌مان ئه‌وكاره بكه‌ن كه ده‌سه‌ڵات ده‌رهه‌قیان ده‌یكات، ترسی ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵات له‌دروستبونی گروپ‌و دیدی نوێ ترسێكی دروست نییه‌و ده‌چێته خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه، ناكرێت هێزه نوێیه‌كان بخرێنه به‌رده‌م گومان‌و پێش تاقیكردنه‌وه دژایه‌تیان بكرێت.