له ژێر هه‌مان ناونیشان نوسینی پێشوم باس له ساته وه‌ختی ئێستای گوڕانم كرد وا له‌م به‌شه‌دا وه‌ك رای تاكه كه‌سی خوم هه‌ندێ پێشنیار ئه‌خه‌مه به‌ر دیدتان كه ههوڵهكهشم ته‌نها كردنه‌وه‌ی مه‌نزڵگایه‌كه بۆ گفتوگۆ و را گۆرینه‌وه .
1-گۆران له ئێستادا وه‌ك بزاوتێك خۆی له هه‌موو لایه‌ك زیاتر هه‌ست به پاشه‌كشه‌ی خۆی ئه‌كات له خانه‌ی راپه‌راندنه‌وه بۆ كۆی هه‌ڵسوراوانی بۆ ده‌نگده‌ره‌كانی كه ئه‌مه‌ش خاڵی ئیجابی كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو لایه‌كه ئه‌مه خاڵی سه‌ره‌تایه بۆ گرد بوونه‌وه خاڵی سه‌ره‌تایه بۆ دانانی پلانی گشتی واته ئه‌م تێگه‌یشتنه گشتیه وا ده‌كات جارێكی تر هه‌موان كۆ بكاته‌وه ئه‌م تێگه‌یشتنه گشتیه وا ده‌كات بۆ هه‌موان ببێه خه‌می گشتی ببێته هه‌وڵی گشتی .
2-پاشه‌كشه ی گۆڕان كۆمه‌ڵێك هۆكاری هه‌یه كه ناكرێت كلیلی چاره‌سه‌ر ته‌نها له یه‌ك هۆكاردا ببینرێت ، ناكرێت ته‌نها گۆرانكاری له خانه‌ی راپه‌راندن و رێكخه‌ری گشتی به سه‌ره‌تای چاره‌سه‌ر بزانرێت ، ناكرێت ئه‌دای جفاتی گشتی به هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت ناكرێت گۆرانكاری له پێكهاته‌ی جفاتدا به هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت .
3-دانانی پلانی 3 مانگه بۆ پێداچوونه‌وه به كۆی ئۆرگانه‌كانی گۆڕاندا و ده‌ستوری گۆران به شێوازێك كه به‌رێوه چوونی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان به شێوازێك بێت هه‌وڵدان بێت بۆ جێ به جێ كردنی پلانی گشتی ئه‌و پلانه‌ی كه پلانی هه‌ڵسانه‌وه بێت .
4-دانانی گۆشه‌یه‌ك له ژووری هه‌ڵبژاردن بۆ پێگه‌یاندن و ده‌ست نیشان كردنی كاندید بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له ماوه‌ی 4 ساڵ كاندید ئاماده بكرێت به پێ ی ئه‌زموون به پێ ی ئاستی خۆێندن به پێ یتوانای كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ به پێ ی توانی كاركردنی داهاتووی .
5-له ساڵانی پێشوو لێژنه‌ی راوێژ هه‌بوو كه زۆرینه‌ی بریاره‌كان له وێ ڕافه ئه‌كرا پێویسته ئه‌و لێژنه‌یه ئاكتیف بكرێته‌وه و ببێته‌وه مه‌نزڵگای كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موان .
6-گۆران جاران باوه‌ری به چه‌مكێك بوو ئه‌ویش كه‌مترین كادر و زۆرترین ده‌نگده‌ر له ئێستادا كه ده‌نگه‌كانی گۆران له نێوان به‌رزی و نزمی دایه چاكتره گوران حه‌جمی ئاسایی خۆی بزانێت كردنه‌وه ده‌رگای ئه‌ندام بوون بۆ ده‌نگده‌ره‌كانی هه‌وڵیكه بگیرێته به‌ر دواتر پلان دانرێت بۆ زیا كردنی ده‌نگه كان وه ئیش كردن له سه‌ر روبه‌ری ده‌نگی خۆڵه مێشی ، كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و موالیده نویانهی كه هه‌ر 4 ساڵ جارێك مافی ده‌نگ دانی بۆ ئه‌بێت .وه هه‌موو ههڵسوراوو ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌كه وه‌ك ئه‌ركێكی حیزبی ئابوونه‌یه‌كی مانگانه بدات له نێوان هه‌زار دینار وه‌ك كه‌مترین ئابوونه وه سه‌قفی سه‌روی كراوه بێت ئه‌مه ئه‌بێته داهات بۆ بزووتنه‌وه‌كه كه بتوانێت خه‌رجی گشتی بزووتنه‌وه‌كه په‌یدا بكات بۆ نموونه گه‌ر له ئێسادا گۆڕان خاوه‌ن 200 سه‌د هه‌زار ده‌نگ بێت ئه‌كرێت مانگانه بری 200 ملێۆن دینار بۆ خه‌رجی گشتی دابین بكات به لای كه‌مه‌وه؟؟؟؟
دیاره گۆران كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌بوونی داهاته و زۆری پێداویستیهكانێتی به تایبه‌ت له كاتی بانگه‌شه‌دا .
7-له نیوان بوونه ئۆپۆزسێۆن و به‌شداری له حكومه‌تدا گفتووگۆی زۆر جدی هه‌یه , حه‌سم كردنی ئه‌و بریاره پێویستی به شه‌فافیه‌ت هه‌یه كه ئه‌كرێت له رێگه‌ی میدیای گۆڕانه‌وه ئه‌و گفتوگۆیه بگۆێزرێتهوه بۆ ده‌نگده‌ران و رای گشتی .
ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌یه‌كه له پێشنیار كه مه‌رج نیه كۆی گرفته‌كانی گرتبێته‌وه مه‌رج نیه هه‌موو چاره‌سه‌ره‌كان بێت . ته‌نها كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كه بۆ گفتووگۆ .
ئه‌كرێت به قبووڵ كردنی یه‌كتری ئه‌كرێت به كردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له نێۆان هه‌مواندا ده‌روازه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌ست پێ بكرێت .
خه‌می گستی ووڵات و هاووڵاتیانی ئه‌م ووڵاته ئه‌ركی هه‌موانه كه پێكه‌وه كار بكه‌ین .