-سیانزه‌هه‌م-
له‌مه‌و به‌رو له نووسینی تردا سه‌رنجم بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه ئاینه ئیبراهیمیه‌كان كه ده‌كاته ((جو، مه‌سیحی وموسڵمان)) یه‌كتاپه‌رستی و زۆرشتی تریشیان له ئاینی زه‌رده‌شتیه‌وه وه‌رگرتووه. بێگومان له هه‌موو مێژوودا شتێك نه‌ده بوو ناوی زانین و شارستانیه‌ت و ته‌نانه‌ت تایبه‌تمه‌ندی زمان و شوناسه‌كانیش بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان شت له یه‌كتری به‌ده‌ست نه‌خه‌ن. له‌وه‌ش زیاتر ئه‌م به‌ده‌ستهێنان و سودلێوه‌رگرتنه هه‌ر تایبه‌تمه‌ندی نێوان مرۆڤ نیه، به‌ڵكو به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا دروسته كه بووترێت " مرۆڤ زۆرشتی له سرووشت و گیان له به‌ره‌كانیشه‌و وه‌رگرتووه". بۆیه ده‌بێت ئه‌و بۆ چوونه‌ی تۆمارم كردووه، به‌وه‌ی سێ ئاینیه ئیبراهیمیه‌كه زۆرشتیان له ئاینی زه‌رده‌شتیه‌وه ورگرتووه، وا لێكنه درێته‌وه مه‌به‌ست ئه‌وه‌بێت كه زه‌رده‌شتیی زۆرشتی له ڕابردووی پێش خۆیه‌وه وه‌رنه گرتووه.
له شارستانیه‌تی دا نه‌نگی ئه‌وه نیه، كێ چی له كێ وه‌رگرتووه، به‌ڵكو به‌و پێودانگه‌ی ئێستا و ئاینده‌و هه‌موو شارستانیه‌تیه‌كانیشی پێده‌خوێنرێته‌وه، ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، سێ پرسیار بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێی به‌هادار بهۆنمه‌وه؛
یه‌كه‌م؛
ئه‌وه‌ی وه‌ری گرتووه، چاك بووه وخراپی كردووه؟!
دووه‌م؛
ئه‌وه‌ی وه‌ری گرتووه، خراپ بووه و به‌ئاڕاسته‌ی چاكی دا بردووه؟!
سێه‌م؛
ئه‌وه‌ی وه‌ری گرتووه، چاكبێت یان خراپ ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندیداری وچاوچنۆكی به‌گه‌ڕیخستووه؟!
ناشێ مێژووی شارتانیه‌تی مرۆڤایه‌تی ئه‌وقی سێ پرسیاربكه‌یت، به ڵام شیاوه بۆ ڕه‌وتی خوێندنه‌وه‌یه‌كی خۆیی زنجیره كلیلێكی تایبه‌ت به خۆت دروست بكه‌یت. جا ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستێكبێت كه به شێوه‌یه‌كی گشتی شتێكی زانستی پێبخوێنیته‌وه و له گه‌ڵ نیانیه‌كی گه‌ردوونی بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بێته‌وه و له به‌رچنه‌ی زۆرترین چاكه خوازیدا بۆ زۆرترین، له سه‌رڕێژی پڕبوون نزیك ببێته‌وه. ئینجا بابێمه‌وه سه‌ری دێڕو بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رباری گرانه‌وه هیچی تر هه‌ڵنه‌چنم. له‌به‌رئه‌وه‌ی من وای ده‌بینم ئه‌م نڤیسینكاریه كوردیه‌ی من خۆم بۆ ته‌رخان كردووه، ده‌بێت هه‌وڵۆكه‌یه‌كی بچوكبێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی قورسایی باری مل وسه‌روشان.
بابۆ لێكترگه‌یشتنیش چه‌ند خاڵێك ببژێرم؛
- ئاینی زه‌رده‌شتی زۆری له هه‌موو ئاین ومیسۆلۆجیا و شارستانیه‌كانی پێش خۆی وه‌رگرتووه. چاك و خراپی وه‌ك سه‌رمایه‌ی زانینی مرۆی كۆكردۆته‌وه و زۆریشیان ده‌ق وده‌سته‌واژه‌ی نه‌نووسراووبوون. به‌پێ به‌دواداچوونی زۆرله زانا وئاركۆلۆژیستیش بێت كه لێره‌دا ده‌رفه‌ت نیه بیان ژمێرم، كه سێك كه ناوی ((پیرشالیار))ه و به پێی ساغكردنه‌وه كان، پیاو چاك وپیرێكی ناوچه‌ی هه‌ورامان بووه، هه‌مووی له توێی به‌رگی كتێبی ((ئا‌ڤێستا)) دا كۆكردۆته‌و و ئه‌مه‌ش بووه به ڕیسانمای زه‌رده‌شتیه‌كان.
- زۆری به ڵگه پێ ناوێ كه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌و وشه‌و زاراوانه‌ی ئاڤێستای پێی نووسراوه، جگه له هه‌رزمانێكی تر، نزیكترینه له زمانی كوردیه‌وه.
بیرمه‌ندی مه‌زن ((مه‌سعود محه‌مه‌دی مه‌لای گه‌وره))، له‌كتێبی ((زمانی كوردی)) دا به فه‌رهه‌نگۆكه‌یه‌كی بچوك ده‌رفه‌تی بۆ چ گومانێك نه هێشتۆته‌وه كه نزیكترین زمان له ئاڤێستاوه كوردیه.
ده‌پرسیت چۆن؟!
بیرمه‌نده‌كه‌مان به‌پرسیار وه‌ڵامت ده‌داته‌وه‌و ده‌پرسێت؟
ده‌كاته چی ئه‌و زمانه‌ی له‌م ده‌مه‌شدا زمانی دووین ونووسینی كوردیه، پڕپڕی وشه‌و ده‌سته‌واژه‌و ده‌ربڕینی ئاڤێستاییه‌وه و ئه‌گه‌ر به‌راوردێكی هاوشێوه‌ی نێوانی زمانی فارسی و((ئا‌ڤێستا)) بكه‌ین، به ده‌ره‌نجامێك ده‌گه‌ین كه فارسی له‌چاو زمانی كوردی دا هیچی ئه‌وتۆو به‌رچاوی زمانی ئاڤێستای تێدا نیه.
- له‌كایه‌ی زانست‌دا به‌ڵگه‌ت نه‌بێت هیچت به ده‌سته‌وه نیه، بۆیه سۆزداری و لایه‌نگیری ناخوات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌گه‌به‌شت بۆسه‌لماندن پڕی به‌ندوو باوبێت! به‌ڵگه‌كانی مێژوو كه خۆم بن ده‌ستم خستوون وله‌به‌رده‌ستدان، ده‌یسه‌لمێنن فارسه‌كان جیاوازن له میدیاییه‌كان. به‌پێچه‌وانه‌ی واچه‌ی زۆری سه‌رده‌ستانی فارسه‌وه كه بانگه‌شه‌ی بۆده‌كه‌ن، به‌گرده‌بڕی وانیه و كورد له فارسنین، و فاریش له‌كوردنین. كوردیش هه‌رگیز ناڵێن، فارسه‌كان له‌كوردن و ئه‌گه‌ر كورد هه‌بن وابڵێن مه‌گه‌ر له‌وانه‌بن كه فارسی بێ سه‌ودا ئه‌م بێ مروه‌تیه مێژووییه‌یان تیاندا چاندبێت.
- ئاینی زه‌رده‌شتی له پێش هه‌رسێ ئاینیه ئیبراهیمیه‌كه‌وه بوو له وه‌دا كه چاكه‌كاری و نیانی ومیهره‌بانی و دۆستایه‌تی و پێكه‌وه‌بوون و درووستكردنی هه‌مئاهه‌نگی له نێوان مرۆڤ و سروشت و جیاوازی سوناشه مرۆیه‌كان و نێر‌و مێدا دروستبكات. میدیاییه‌كان كه كوردی ئێستا له هه‌مووان زیاتر نه‌وه‌ی ئه‌وانن باوكی زه‌رده‌شتیه‌كانن، كه به ئێستاش به‌راوردبكرێت له‌وانه‌ن دژی چاوچنۆكی و خۆسه‌پێنی وسه‌پاندنی شێوازی بیركردنه‌وه‌ی ژیانی خۆیانن.
- ئه‌وان چاكه‌كاری و باشترین شێوازه‌كانیان كۆكردۆته‌وه و تۆماریان كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زانین له سه‌ر زانین كه‌ڵه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز بانگه‌شه‌یان بۆ نه‌كردووه بۆ تا به‌وانی تربڵێن "ئه‌گه‌رئێوه ئه‌م زانینه وه‌رنه‌گرن هیچ نین و پڕپووچن".
- هه‌تا ده‌سه‌ڵاتداری فارسه‌كان ئاینی زه‌رده‌شتیان بۆ چاوچنۆكی به‌كارنه‌هێنابوو، ئه‌م بیروبۆچوون و شێوازی ژیانه به نێوگه‌لانی میدیادا بڵاو ده‌بووه‌و ومیدیه‌كان به‌هارمۆنی ده‌ژیان. فارسه‌كان هاتن و زه‌رده‌شتیان له رێباز‌و شێوازی چاكه خوازیه‌وه كرد به ده‌سه‌ڵاتداری و باڵاده‌ستی وچاوچنۆكی و ئالێره‌شه‌وه بوو كه زه‌رده‌شتی له شێوازێكی ژیانی بایه‌خداره‌وه كه‌مرۆڤ به زموون به‌ده‌ستیان خستبوو، بوو به سیاسه‌تی حوكمڕانی ده‌سه‌ڵاتداران.
- سه‌ره‌تای كۆتایی لێره‌وه ده‌ستپێ ده‌كات و دواتریش ئاینیه ئیبراهیمیه‌كان له‌م هه‌ڵخلیسكانه‌وه ئه‌و قۆناغه تۆمارده‌كه‌ن كه ئاینه‌كانیان، به‌رامبه‌ر ڕه‌ت بكاته‌وه.
زۆری تر هه‌یه له زانین و زانیاری بۆ ملوانكه‌ی خاڵ ومیل بژاردنیان بهۆنمه‌وه و به‌ر له درێژه پێدان له به‌شه‌كانی تردا ده‌بێت له خواره‌وه سه‌ره‌تایه‌ك بنووسم كه له‌م چه‌ند دێڕه برێتیه؛
"له سایه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك كۆیلایه‌تی دا، چه‌وساندنه‌وه و بێ دادی وای كرد جوله‌كه‌كه‌كان له یه‌كتاپه‌رستی و چاكه خوازی زه‌رده‌شتیه‌و یه‌كه‌مین ئاینی ئیبراهیمی هه‌ڵبهێنج، مه‌سیحیه‌كانیش له‌وانه‌وه بانگی گشتگری و سه‌رتاپاگیری و ڕه‌تكردنه‌وه بده‌ن و وابكه‌ن موسڵمانان له‌وان زیاترپێداگری بكه‌ن وبێنه‌كایه‌وه"!
له‌سه‌ره‌تای به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه شێوازی ژیانی جۆراوجۆر‌و میسۆلۆژیا و دوای ئه‌ویش ئاینی جۆراو جۆر ئارابوون. كێشه‌كه له‌مه‌دا نه‌بووه و له وه‌دا بووه كه ئاینه‌كان بوونه‌ته ئامڕاز بۆ داگیركاری و چاوچنۆكی وخۆسه‌پاندن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی شێوازی ژیانی جیاواز له خۆیان,
جگه ماڵكاولكاریه‌گه‌وره‌كانی مرۆڤ له ڕابردووی دێریندا نه بووه‌و له سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی ئاینیه ئیبراهیمیه‌كانه‌وه كه ئه‌گه‌ر ده‌ره‌نجامی چاوچنۆكی ئه‌وان به‌وه‌ی ئێستا به‌راورد بكه‌ین، چاوچنۆكی و خۆسه‌پێنی سیستمی ئێستای جیهان به ڕاده‌یه‌ك پڕله‌دڕنده‌یی و بێ مروه‌تیه، ده‌بێت بگه‌ڕینه‌وه‌بۆ ڕابردوو، نه‌ك بۆئه‌وه‌ی لاسایی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی به ها بۆ شێوازێكی ژیانی وای تێدا بدۆزینه‌وه كه ناشێت بۆ پشكنینی نمونه‌ی بێت و به‌ڵكو بۆئه‌وه‌بێت كه وه‌كو مرۆڤ بمێنینه‌وه.
بۆئه‌وه‌ی شێوازێكی ژیان په‌ره‌پێبده‌ین كه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تێدانه بێت و دوریشبێت له خۆسه‌پاندن و ڕه‌تكردنه‌وه.
ماویه‌تی سه‌رت بیه‌شێنم بۆ ئه‌وه‌ی ساغڵه‌می بۆ دروستی ده‌رونیت بگێڕمه‌وه.