-5-
له لێدوانێكی ڕادیكاڵانه‌ی دا بۆسایتی ((تروس ئاوت)) ی ئه‌مریكایی ((نوام چۆمسكی )) بیرمه‌ند وزانای زمان‌ناسی به‌نامێ وده‌نگ، پاش ڕه‌خنه گرتنێكی زۆرله نیولیبرالیزم وسیستمی جیهانی باڵاده‌ست ، ده‌ڵێت :
ئه‌وانه‌ی به‌ته‌نگ ئه‌وه‌وه‌ن له ناو وێرانه‌ی قه‌یرانی ئێستای كۆرۆنادا كۆمه‌ڵگایه‌ك بونیات بنێنه‌وه ماكی ژیانی تیابێت ،ده‌بێت په‌ناببه نه به ر بانگه‌وازه‌كه‌ی ((ڤیگای براساد))ی مێژوونووس كه‌ده‌ڵێت ((جارێكی تر بارودۆخه‌كه ناگه‌ڕێته‌وه بۆسروشتی خۆی ،له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وبارودۆخه سروشتیه خۆی كێشه‌كه بووه ))
ئه‌مه قسه‌یه‌كی به‌توێكڵه . هێندێكجاربارودۆخێك تێكده‌چێت له‌كاتی خۆی دا وكه‌تێك نه چووه پێی قایل نه‌بووین ،به‌ڵام كه تێكده‌چێت ده‌ڵێین ئای خۆزگه ده‌گه‌ڕاینه‌وه بۆئه‌و بارودۆخه. به‌ڵام له‌ڕاستی دا ئه‌وبارودۆخه خۆی هه‌رگیز باش نه‌بووه .
ئه‌گه‌ر ته‌هلوكه‌ی كۆرناش نه‌بوایه هه‌رهه‌زارویه‌ك به‌ڵگه هه‌بوو له سه‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌م سیستمه باڵاده‌سته‌ی حیهان پڕخراپه وهه‌رده‌بێت له‌شوێنێكدا ئه‌م بێدادیه دووچاری نه‌هامه‌تی گه‌وره‌بێت .
له‌ڕاستی دا ئۆروپاوخۆرئاوا كه بانگه‌شه‌ی به‌هاكانی ((ڕۆشنگه‌ری))یان ده‌كرد پڕۆژه‌یه‌كی زۆڵیان دامه‌زاراند ،كه‌سه‌رتاپا خیانه‌ت بوو له به‌هاكانی ڕۆشنگه‌ری . زۆربه‌ی بیرمه‌ندانی خۆرئاواخۆشیان باسیان له‌م خیانه‌ته‌كردووه.
به‌هاكانی ڕۆشنگه‌ری بریتی نه‌بوون له ڕه‌هایی ته‌كنیك وته‌كنۆلۆجیاو زانست باڵاده‌ستی ئابوری بازاڕیزم ،فاشیه‌تی ئه‌قڵانی ،به‌های مرۆییبوون ، پڕی ئاكاری جوان وبه‌های ماف و ڕیزوسه‌نگینی مرۆڤایه‌تی بوون ، به‌ڵام به‌ڕاده‌یه‌ك كاڵ بوونه‌وه كه‌هیچ واتایه‌كیان بۆنه‌مایه‌وه .
ڕۆشنگه‌ری چی ئه‌وه‌ی ئۆروپا به‌درێژی سه‌ده‌یه‌ك شانازی پێوه‌ده‌كرد بوو به قوربانی دان به پیرو لاوازه‌كان ، له‌ئه‌مریكاش له سه‌ده‌ی بیست ویه‌كه‌مین دا له‌س اسه‌یه‌ی بازرگانێكی قه‌شمه‌ری وه‌ك ((تره‌مپ)) دا ،تازه‌به‌تازه ڕه‌گه‌زپه‌رستی باڵاده‌ست ده‌بێت !ّ
سیستمی ته‌ندروستی ئوروپا وئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر كۆرۆنادا شكستی خۆی سه‌لماند ، به‌پێچه‌وانه‌وه وڵاته‌كانی ئاسیا باشتر به‌رگه‌یان گرت .
ئه‌و گونده جیهانگیره‌ی كه ده‌ڵاڵه‌كانی بازاڕبه‌باڵایاندا هه‌ڵده‌دا ، جیهانگیریه‌كه‌ی له ناودڵًی ئۆروپاشدا دووچاری نووشوستی بوو ،كاتێك ئه‌ڵمانیاو وفه‌ره‌نسا له‌وته‌نگانه‌یه‌دا دیوار‌یان به‌ڕوی یه‌كتریدا هه‌ڵچنی وڕێگایان گرت له وه‌ی كه ماسك له‌م وڵاته‌وه بۆئه‌وی تربچێت و ئیتاڵیاشیان به تاك وته‌نها به‌جێهێشت و،به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه چین وڕوسیا فرایای كه‌وتن، نه‌ك یه‌كێتی ئۆروپا !
زۆرله شرۆڤكاران ناهه‌ق نه‌بوون كه‌به‌ده‌نگی به رز ده‌یانووت ئه‌مه ((ئابڕوچوونه))
ئه‌مریكا وئۆروپاییه‌كان به به‌راورد به وڵاتانی وه‌كو چین وكۆریایی باشور‌و ژاپۆن وسه‌نگافوره ،هیچ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا ، بگره ئه‌وان سه‌رره‌ِای ڕه‌خنه زۆره‌كانیان له چین، كه‌چی بۆهێندێك پێداویستی ته‌ندروستی وخۆراكی په‌نایان بۆچین ده‌برده‌وه .
هه‌ندێك له‌بیرمه‌نده‌كان پیان وایه كه به‌مه ((چین)) گره‌و له ئه‌مریكاوئوروپا ده‌باته‌وه وهه‌ژموونی چین به‌سه‌ر جیهانگیری دا زاڵ ده‌بێت .
بیرمه‌ندی سه‌نگافوره‌یی ((كیشه‌وه‌ر مه‌حبوبانی)) كه پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بووه پێی وایه ، كۆرۆنا وڕه‌وتی باڵاده‌ستی چین به سه‌رجیهانگیری ونه‌مانی هه‌ژموونی ئه‌مریكا به‌سه‌رجیهانگیریه‌وه خێراترده‌كات .
مه‌حبوبانی پێی وایه كه ئه‌مریكا له جیهانگیری زیانمه‌ند بووه ،به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه چین قازانجی له‌جیهانگیری كردووه .
یه‌كێك له گرنگترین ئه‌كادمیه‌كان ودانشمه‌نده سیاسیه‌كانی ئه‌مریكاش كه ((ستیڤن واڵت)) ه به‌ته‌واوی پشتیوانی له بۆچوونه‌كانی مه‌حبوبانی ده‌كات وپێی وایه ،كۆرۆنا به‌خێرایی ده‌سه‌ڵات وهه‌ژموونی چین به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆرئاوئه‌مریكا ئاڵوگۆڕپێده‌كات .
زۆرن ئه‌وانه‌ی كه‌پێیان وایه كۆرۆنا ده‌بێته سه‌ره‌نجام بۆئه‌وه‌ی خه‌ونی دیموكراسی خۆرئاوا تێك بشكێت ودێوێكی وه‌ك چین گره‌و بباته‌وه .ده‌یان بیرمه‌ندو براوه ی خه‌ڵاتی نۆبڵ پێشبینی ئه‌مه‌ده‌كه‌ن .
ئه‌مه ش كارێكی باشی نیه چونكه نمونه‌ی دیموكراسی خۆرئاوا له‌سه‌رئاستی هه‌مووجیهان دووچاری نووشستی وشكست ده‌بێت . به‌تایبه‌ت من له‌وانه نیم كه شاگه‌ش كه بم كه نمونه‌ی سه‌ركوتاكاری وه‌كو چین جیهانگیریه‌ك دروست بكات كه سه‌دان جارله‌وه‌خراپتربێت كه خۆرئاوا‌و ئه‌مریكا دروستیان كردووه .چونكه سه‌ڕای ڕه‌خنه‌كانم له خۆرئاواونیولیبرالیزم ،لایه‌نگری ئه‌وه‌م كه گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆرئاوا بۆبه‌ها ئه‌خلاقیه‌كان له سه‌ركه‌وتنی سه‌ركوتكاری وه‌كو((چین)) باشتره .
ئه‌گه‌رچی له‌م سه‌رده‌مه‌دا هیچ شتێك له‌وه ترسناكترنیه كه لایه‌نگیری ڕابگه‌ێنیت ، به‌ڵام هێندێك جار ده‌بێت لایه‌نگیربین ،ئه‌گینا هیچ واتایه‌ك بۆبوونمان نامێنێته‌وه !
له‌سه‌رده‌می ((ترامپ)) دا ئه‌مریكا گه‌ڕایه‌وه بۆناوقۆزاخه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی ، ئه‌وبوو ده‌یووت داكۆكی له‌نیشتمانی خۆمان ده‌كه‌ین نه‌ك جیهان . ده‌یوت پاره‌بده‌ن وده‌تان پارێزین .
ئه‌وبوو به‌كوردی ئازا‌و جه‌نگاوه‌ری ئازادی ده‌وت به پاره ڕام گرتوون .به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه له‌به‌رچاوبگرێت كه له‌سایه‌ی سیستمی وه‌حشیگه‌ری جیهان دا یه نه‌ته وه‌یه‌كی مه‌زنی وه كو كورد له‌مافی دروستكردنی ده وله ت بێبه‌ش كراوه‌و نیشتمانه‌كه‌ی به‌سه‌ر چوارده‌وڵاتدا دابه‌ش بووه .
پێشبینیكردن به‌وه‌ی كه نمموونه‌ی خۆرهه‌ڵاتی سه‌رده‌كه‌وێت ، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه نمونه‌ی خۆرئاوایی خیانه‌تی له‌خۆی كردووه ، ئه‌گینا نمونه‌ی ((هندستان)) و((چین)) كه‌له‌ئابوری دا سه‌ركه‌وتووه ،له وه‌دا هه‌زارجار دۆڕاندوویه‌تی كه شكۆبه مرۆڤ به‌به خشێت ،ئه‌گینا له‌سایه‌ی دێوی وه‌ك وه‌ند وچیندا، مرۆڤ یه‌خسیری سه‌دان جۆرله كۆیلایه‌تیه .
كێشه هه‌ره‌گه‌وره‌كه ئه‌وه یه‌كه پێوه‌روپێوانه كه ته‌نها ئابوریه .ئه‌وه‌ی ئابوریشی كرده تاكه پێوانه‌و پێوه‌ر نویولیبرالیزمه ،ئه‌وه ی ((چۆمسكی))به ((لیبرالیزمی وه‌حشیگه‌ر)) ناوی ده‌بات . ده‌بێت ئێمه‌ومانان بڵێین هه‌زارجاروه‌حشیگه‌ریه .
زۆربه‌ی فیزیا ناسه‌كان وزاناكان وئه‌وانه‌ی به‌ته‌نگ بارۆدۆخی گشتیه‌وه‌ن، له‌نوێاندا هه‌ره دیاترینیان ((ستیڤن ولیام هاوكینگ)) لایه‌نگری ئه‌وه یه كه بارودۆخی گۆی زه‌وی له داهاتوودا به‌ڕاده‌یه‌ك حراپ ده‌بێت كه‌ده‌بێت ،به‌شوێن ئه‌وه وه‌بین له‌هه‌ساره‌كانی تردا ژیان بدۆزینه‌وه وئاڵته‌رناتیف له شوێنی تربێت .
من خۆم كه ئه‌گه‌ر كه‌س هه‌ق وحساب بۆقسه‌و بۆچوونیشم ناكات دژی ئه‌وه‌م ولایه‌نگری ئه‌وه م له سه‌رئه‌م گۆی زه‌ویه بۆچاره‌سه‌ربگه‌ڕێین وده‌رمان بۆده‌رده‌كانمان بدۆزینه‌وه .
ئه‌م گۆە زه‌ویه، ئه‌م سروشته میهره‌بانه كه‌ی خراپه ؟ ئه‌وه ئێمه‌ین خراپمان كردووه وبه‌چاوچنۆكی ووه‌حشیگه‌ری خۆمان له خۆمان تێكداوه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم كه جیهانگیری خراپه‌و وگونده‌كه‌مان پڕله‌زام وده‌ردوو دووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام قۆڵ به‌قۆڵی یه‌كدا بكه‌ین كۆمه‌ك و هاوكاری یه‌كتری بكه‌ین و پێكه‌وه ئه‌وه‌ی خراپه چاكی بكه‌ین و،له‌جیاتی گوندێك كه به‌های باڵای قازانج وبازاڕیزم و چاوچنۆكیه ،گوندێك دروستبكه‌ین كه‌ین كه جیهانگیربێت وبه‌هاكانی مرۆیی وئاكارو خۆشه‌ویستی ومیهره‌بانی ولێبورده‌یبێت .
له‌مه‌شدا نابێت نائومێدبین .سه‌رنج بده‌ن به‌هه‌مان قه‌باره كه كۆرۆنا گۆشه‌گیری دروستكرد وڵاتانی گێڕایه‌وه بۆقۆزاخه‌ی نیشتمانی خۆیان ،به‌شێوازێكی تر هه‌ستی كۆمه‌كاری وبه‌های هاوكاری وئاكاری به‌رزی مرۆڤانه له‌ناو كۆمه‌ڵكاندا قوڵ بووه .
خه‌ڵكی گه‌ڕانه‌وه بۆ بۆماڵه‌كانیان . بۆلای یه‌كتری و تامی ئه‌وه‌یان كرده‌وه كه دۆستایه‌تی وپێكه‌وه بوون ودراوسییه‌تی وبایه‌خدا به باخچه بچۆلانه‌كانیان واتای هه یه ،هاوخه‌میه‌كی مرۆڤدۆستانه سه‌رله‌نوێ گه‌شایه‌وه .
ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ری خست كه‌جیهان هه‌رپێویسستی به زانست وته‌كنۆلۆجیاو پێداویستی پزیشكی نیه‌وه ،به‌ڵكو پێویستی هه‌ره‌گه‌وره به به‌های ڕۆحی ومرۆییه .
كۆروناده‌رییخست كه جیهان ده‌رده‌داوزامداره ،به ڵام هه‌توانی زام وده‌رمانی ده‌رده‌كانی پێویستی به‌چاره‌سه‌ری فه‌لسه‌فی وئه‌خلاقی هه‌یه .
چی ڕێگره له جیاتی وه‌ی گوندێك كه شه‌یتان زێوانیه‌تی ، گوندێكی نوێ دروستبكه‌ین كه‌پڕ له‌میهره بانیه ؟!
ماویه‌تی.