هونەرمەندی لاو دەشتی شوان كلیپێكی نوێ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە.
دەشتی شوان لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی هەر بەهیوام بڵاودەكاتەوە كە نوێترین بەرهەمێتی و تایبەت بە توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجەی وتووە، ئەمەش بە مەبەستی گەڕانەوەی هیوا بۆ توشبووانی ئەو نەخۆشییە.
گۆرانییەكە لە ئاواز و تێكستی هێژا سەلاحە و كلیپەكەی لە كوردستان و لە نەخۆشخانەی تایبەت بە شێرپەنجە وێنەگیراوە و هاموون ڕەفیق كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.