ڕائول گۆنزالێز بیر لە جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید دەکاتەوە!

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕایگەیاند، ڕائول گۆنزالێزی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید بە جدی بیر لە جێهێشتنی یانەی ڕیال مەدرید دەکاتەوە، دوای ئەوەی پێنج ساڵ لە گۆڕەپانی مەشق و ڕاهێنانەکانی تیپی کاستییای بەسەر بردووە.

 ئەم سەرچاوانە ڕوونیان کردەوە کە هەرچەندە ئەو بڕیارێکی کۆتایی 100%ی نیە، بەڵام یانەکە خۆی بۆی ئاشکرا کرد کە هەمیشە دەرگاکان لە مەدرید بە کراوەیی دەمێننەوە، جەختیشیان لەوە کردەوە کە هەر هەنگاوێک بنێت ڕێزی لێدەگیرێت.

  ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئۆفەرانەی کە لە وڵاتانی دیکەوە بە تایبەتی لە ئەڵمانیاوە وەریدەگرێت، ئەمەش وا دەکات دۆخەکە ئاڵۆزتر دەربکەوێت، بەڵام بە دەرفەتێک دادەنرێت کە شایەنی ڕەچاوکردنە بۆی.


PM:09:17:26/04/2024