ئەدێڵ بەم دەركەوتنە هەمووان توشی شۆكدەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەدێڵ كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە و هەوادارانی توشی شۆك دەكات.

ئەدێڵ لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب، كلیپی گۆرانی (Send My Love) بڵاودەكاتەوە، كە یەكێكە لە تراكەكانی ئەلبومی 25 كە ئەدێڵ لە كۆتای ساڵی ڕابردوودا بڵاویكردەوە.

كلیپەكەی ئەدێڵ لەماوەی چەند سەركەوتنێكی زۆری بەدەست هێناوە و لە چەند ڕۆژێكی كەمدا زیاتر لە 14 ملیۆن بینەری هەبووە.

ئەو خانمە هونەرمەندە لە كلیپەكەدا بە زۆر بە لاوازی دەبینرێت و بڕێكی زۆر لە كێشی لەدەستداوە، بەمەش هەوادارانی توشی شۆك كردووە و سەرسامی خۆیان بەو دەركەوتنە دەربڕیوە.



PM:02:25:26/05/2016