ڤیدیۆ...یەكەم شاجوانی جیهان كۆچی دوایی كرد

یەكەم شاجوانی جیهان لە تەمەنی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

سۆزانا دۆخیمی ڤەنزوێلی دوای 61 ساڵ لە هەڵبژاردنی وەك یەكەم شاجوان، لە تەمەنی 79 ساڵیدا و بەهۆی توشبوونی بە جەڵتەی مێشك كۆچی دوایی كرد.

ڕۆژنامەی ناسیۆنالی ڤەنزوێلی لەزاری كارۆلینا سیرۆیتی كچییەوە ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو شاجوانە ماوەیەك بووە باری تەندروستی تەواو نەبووە بەهۆیەوە پزیشكەكان بێهۆشیان كردووە، لەو بار و دۆخەشدا جەڵتەی مێشك لێیداوە و ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستداوە.

سۆزانا دۆخیم ساڵی 1937 لە ڤەنزوێلا لەدایك بووە ساڵی 1955 لەنێوان چەندین شاجوانی دیكەدا وەك یەكەم شاجوانی جیهان دیاریكراوە و دوای ئەویش شەش كچی دیكەی ڤەنزێلی ئەو نازناوەیان وەرگرتووە.



PM:04:56:23/06/2016