بەهۆی ئەوەی خەیارێک لە "کۆم"یدا دۆزرایەوە مەلایەک لە کارەکەی دوورخرایەوە

مەلایەك لە توركیا پاش ئەوەی پارچە خەیارێك لەكۆمیدا دەدۆزرێتەوە لە مەلایەتی مزگەوت دوور دەخرێتەوە.

ئەو مەلایە تەمەنی 39 ساڵەو خەڵکی شاری قەیسەرەو بەرەبەیانی 23ی ئەم مانگە دەچێت بۆ بەشی فریاکەوتن و بەهۆی ئازارێکی زۆری سکییەوە کە تووشی خوێنبەربوون هاتووە، لە دوای پشکنین پزیشکەکەکان بۆیان دەردەکەوێت کە کێشەکە خوێنبەربوونە لە کۆمیدا و بەهۆی پارچەیەکی دەرەکی لەنێو کۆمیدا تووشی ئەو حاڵەتە بووە.

دوای ئەوەی راگەیاندنەکانی قەیسەر ئەو هەواڵە بڵاودەکەنەوە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئایینی کە ئەو مەلایە لەوێ بەڕەسمی ناوی هەبووە، بەدواداچوونی بۆ دەکەن و دوای دەستکەوتنی راستییەکان ئەو ئیمامە لە کارەکەی هەڵدەپەسێردرێت.

 بەپێی سەندیکای پزیشکان کە حوڕییەت بڵاویکردووەتەوە بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە ئەگەری حاڵەتێکی هاوشێوەدا خەڵک سەردانی نەخۆشخانەکان ناکەن و بەهۆی ئەوەی ترسیان هەیە لە بڵاوبوونەوەی و ئەمەش مەترسیدارە.



PM:04:50:25/06/2016