ئینستاگرام خزمه‌تگوزاری په‌خشی راسته‌وخۆی زیاد ده‌كات
بەپێی هەواڵێكی ماڵپه‌ڕی تی جۆرناڵی ڕوسی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام خزمه‌تگوزاری په‌خشی راسته‌وخۆ زیاد ده‌كات و له ئێستادا له ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه.
ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاویكرده‌وه خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ی ئینستاگرام له ڕێگه‌ی دوگمه "Go insta"وه كارده‌كات و له‌سه‌ر به‌شی كامێرا ئه‌پ دروستده‌بێت.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه له به‌شی راست و سه‌ره‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌دا به‌شی به‌رنامه‌دانان "schedule" هه‌یه بۆ دیاریكردنی كاتی په‌خشی راسته‌وخۆكه.
ئینستاگرام له‌باره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕه رووسیه‌كه‌وه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی به میدیاكان نه‌دا.
PM:03:45:22/10/2016