ڤیدیۆ...ببینە ئەستێرە ناسراوەكەی عەرەب چی بۆ پێشمەرگە دەكات

هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی حەسنا مەتەر گۆرانییەكی تایبەت بۆ پێشمەرگە تۆمار دەكات و بەشێوەی ڤیدیۆی كلیپ بڵاویدەكاتەوە.

حەسنا مەتەر لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب كلیپی گۆرانی (حیوا رجال البیشمەركە) بڵاودەكاتەوە كە بە تایبەت بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی وتووە كە دژی چەكدارانی تیرۆرستی داعش ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لە بەرەكانی جەنگن و كوردستان دەپارێزن.

تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن شاعیر ناسراو كەریم عێراقییەوە دانراوە و لە ئاوازی میوزسیان هەڵكەوت زاهیرە، كلیپی گۆرانییەكەش لەشاری هەولێر و لە بەرەكانی جەنگ لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە وێنەگیراوە.

لە كلیپەكەدا ئەو خانمە هونەرمەندە بە چەند شێوەیەكی جیاواز دەردەكەوێت، بەجۆرێك لە كلیپەكەدا بە جلی كوردی و پێشمەرگەوە دەردەكەوێت و هەروەها جلێكی تایبەتی ئاڵای كوردستان لەبەر دەكات.



PM:02:41:23/10/2016