بەم گیراوەیە خۆت لەم کێشانە ڕزگار بکە


زەردەچەوە بە بەهاراتی شاژن ناو دەبرێت، ئەم بەهاراتە چەندین سودی تەندروستی هەیە لەبەرئەوەی دژە ئۆکسانە. هەروەها ئەگەر بێتو بەم شێوەیە ئامادەی بکەیت ئەوا لەم چەند کێشەیە ڕزگارت دەکات.

1- نەهێشتنی ئازاری جومگەکان: زەردەچەوە دژە ئۆکسانە ئەمەش وادەکات کە ئازاری جومەکان نەمێنێت.

2- یارمەتی نەهێشتنی قەلەقی و نەخۆشی مێشک دەدات.

3- ئاوێتەی ژەهراوی لەش لادەبات.

4- ئازار شکێنە.

5- دژبە نەخۆشی شێرپەنجە دەجەنگێت.

6- خۆراک دەدات بە مولولوکانی خوێنو دڵ.

7- بەکاردێت بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی هەرسیان هەیە.

پێکهاتە:

کەوچکێ زەردەچەوە

نیو کەوچک زەنجەفیل

٥ گێزەر

دوو لیمۆ

خەیارێک

توێکێلی خەیارەکە بگرەوە لەگەڵ گێزەرەکەدا کەرتیان بکە دواتر هەرهەمووی تێکەڵ بکەو بیدە لە عەسارە. هەموو بەیانیەک کاتژمێرێک پێش نان خواردن بیخۆرەوە.

سەرچاوە:health medicine

وە:هە-ف


PM:07:30:08/10/2017