دوێنێ 14-6 وه‌فدێکی حکومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تی عه‌دنان ئه‌سه‌دی که که‌سێکی جێ بڕوای ته‌واوی مالکییه‌و وه‌کیلی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێڕاقیشه، گه‌یشتنه هه‌رێم و له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێم له‌هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌و له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌فده‌که‌ی به‌غدا نیگه‌رانییه‌کانی خۆیان به به‌رپرسانی کورد راگه‌یاندووه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی میدیا به‌غدا له‌چه‌ند بابه‌تێك له‌کورد نیگه‌رانن، له‌نێویاندا به‌غدا نیگه‌رانه له‌وه‌ی که سه‌رکرده‌کانی کورد پێشوه‌خت له‌و هێرشه‌ی داعش بۆ سه‌ر شاری موسڵ ئاگاداربوون و( مالکی و شیعه به پیلانی تورکیای ده‌زانن دژی عێراق و شیعه)، هه‌ر‌وه‌ها کورد به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که‌پێشمه‌رگه هه‌ندێک یه‌که‌ی سه‌ربازییان له‌چه‌ند رۆژی هێرشه‌که‌ی داعشدا چه‌ک کردووه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌گدا نیگه‌رانن له‌وه‌ی که هه‌ندێک رێکخراو پیاوانی ئاینی سونه مه‌زهه‌بی عه‌ره‌ب له هه‌ولێر ئاراسه‌تی هێزه‌کانی داعش ده‌که‌ن و هانی خه‌ڵک ده‌ده‌ن بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ سووپای عێراق و کۆنگره‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی بۆ هه‌ندێک که‌سایه‌تی سونه سازده‌کرێت.
له کۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فده‌که‌ی به‌غدا و هه‌ولێر، به‌رپرسانی کورد ئه‌وه‌یان بۆ وه‌فدکه‌ی به‌غدا روونکردۆته‌وه که ئه‌وان ئاگاداری هێرشی داعش نه‌بوون، هاوکات پێشمه‌رگه که‌سی له سوپای عێراق چه‌ک نه‌کرددوه.
ئه‌و وه‌فده جگه له‌و نیه‌گه‌رانیانه باسیان له هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی و ئه‌منی کردۆته‌وه له‌گه‌ڵ کورد دا.