كەشناسی هەرێم لەبارەی لێزمە باران و بروسكە هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات

كەشناسی هەرێم هۆشدارییەکی لەبارەی لێزمە باران و بروسكە بۆ هاووڵاتییان بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان باسی لەوەکردووە، بەهۆی بوونی بەرەییەكی سارد Cold front، وە هەوری جۆری CB لە سەنتەری شاری هەولێر و دەورووبەری، ئەگەری لێزمە باران و بروسكە هەیە. 

ئاماژەی بەوەشكردوە، كە پێشبینی دەكرێت كاریگەرییەكەی بۆ ماوەی دوو كاتژمێر بەردەوامی هەبێت.

PM:07:42:30/01/2021