ژنێك دەکرێتە جێگری پارێزگاری سلێمانی

ئەمڕۆ یەک شەممە لە بارەگای پارێزگای سلێمانی لەیلا عومەر لەسەر پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرا بە جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی، لە  جێگای عومەر قەڵادزێی کە بەهۆی تەمەنەوە خانەنشین کرا.


لە بینایەی پارێزگای سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی چه‌تۆ ساڵح بڕیكاری وه‌زیری ناوخۆو د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی و ئازاد حه‌مه‌ ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌یلا عومه‌ر لەسەر پشکی یەکێتی وه‌ك جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کارباوی کارگێڕیی دەستبەکار بوو.


لەو مەراسیمەدا، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند "به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی سلێمانی پێشوازیمان كرد له‌ له‌یلا عومه‌ر وه‌ك یه‌كه‌م ژن وه‌ك جێگری پارێزگاری سلێمانی ده‌ست به‌كاربوو".


هەروەها وتیشی " به‌هاوكاری هه‌موولایه‌ك كارده‌كه‌ین بۆ خزمه‌تكردنی پارێزگاکە"، سوپاسی جێگری پێشووی پارێزگاری سلێمانی عومەر قەڵادزێی کرد بۆ ئەو خزمەتانەی پێشکەشی پارێزگاکەی کردووەو خانەنشین کراوە بەهۆی تەمەنەوە.


له‌یلا عومه‌ر جێگری نوێی پارێزگاری سلێمانی لەو کۆنگرە رۆژنامەگەریەدا رایگه‌یاند " كارده‌كه‌م بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی هاولاتیانی شاری  سلێمانی و هه‌وڵده‌ده‌م له‌گه‌ل فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كانی شاری سلێمانی به‌یه‌ك تیم كاربكه‌ین".
 


AM:11:11:31/01/2021