سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشک و مووچەی هەرێم زانیاری نوێ دەدات

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، د، هەیسەم جەبوری دەڵێت " بەپێی یاسای دارایی عێراق ڕادەستکردنی بڕی 50%ی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم بەفیدراڵ لەبودجەدا جێگیر کراوە".  

 
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی ئەلعراقییە، د. هەیسەم ئەلجبوری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە بەرنامەیەکدا لە سەر پرۆژە یاسایی بودجەی عێراق، دەربارەی مادەی 11ی پڕۆژە بودجەکە کە تایبەتە بەیەکلایی کردنەوەی ئەو قەرزە کەڵەکەبووانەی سەر فیدراڵ لەساڵی 2014ەوە، ئەو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو مادەیە هەڵوەشاوەتەوە.  


سەرۆکی لیژنەی دارایی، لەوەڵامی پرسیاری بۆچی فەرمانبەرانی هەرێم باجی شکستی سیاسەتی حکومەتەکەیان بدەن، جبوری وتی "ئەوە لاوازی حکومەتی فیدراڵە کە ڕێگە دەدات حکومەتی هەرێم دەست بۆ موچەی فەرمانبەرانی ببات".  


سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و فیدراڵ بەموجادەلە و دەربڕینی سۆز چارەسەر ناکرێن بەڵکو بە پابەندبوون بەڕێکەوتنەکانەوە چارەسەر دەبن.  


  

 


PM:08:24:31/01/2021