ئێران.. زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا
ئەمڕۆ تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٧٢ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا شەش هه‌زارو ٨٢٠ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٧٢ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه".
وتیشی" تا ئێستا یەک ملیۆن و ٤٣١ هه‌زارو ٤١٦ كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٥٨ هه‌زار و ١١٠ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوە، لەو ژمارەیەش یه‌ك ملیۆن و ٢٢٣ هه‌زارو ١٩٧ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و سێ هه‌زارو ٨٦٥ تووشبووش له نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان".
PM:06:54:02/02/2021