" ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ناتوانێت راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات "
بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان سەبارەت بەپرسی مامەڵەکردنی راستەوخۆی حکومەتی عیراقی لەگەڵ پارێزگای سلێمانی، بۆچوونی وایه كه پێگه و یاساكه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هی ئه‌وه نییه بتوانێت سه‌ربه‌خۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، ده‌شڵێت" دەبێت بەغدا لە رێگای حکومەتی هەرێمەوە مامەڵە لەگەڵ سلێمانی بکات بە تەنها ناتوانێت".
به‌رزان شێخ وه‌هاب، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "ئەو بابه‌ته نه‌هاتووه‌ته ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئه‌وه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دابوو له رۆژنامه‌ی سه‌باحی عیراقی، هاوكارێكی خۆمانه و ئه‌و لێدوانه‌ی داوه، لێدوانی ئه‌ندام ئهنجومهكەمان ئازادییه‌كی پێوه‌یه ئه‌و به‌ڕێزه‌ش له‌سۆنگه‌ی دڵسۆزی بۆ مووچه و مووچه‌خۆران و بژێوی ژیانی خه‌ڵكه‌وه بووە، ئه‌وه‌ی كه من لێم بستبێت ئه‌ڵێت پێی خۆشه سه‌ره‌تا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا بكه‌ونه رێكه‌وتن ئه‌گه‌ر نه‌كه‌ونه رێكکه‌وتن، له راستیدا ئه‌و پێی وایه ئه‌م دۆخه‌ی گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات به‌ڵام وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ئه‌و به‌ڕێزه‌ش تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌و بابه‌ته‌وه نه‌دواون".
بەرزان شێخ محەمەد ئەوەشی وت: "ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی لەنوێنهرایهتی كۆمه‌ڵێك لایه‌نی سیاسی پێکهاتووە، تا ئه‌م ساته پێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئه‌و یاسایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كاریپێدهكات ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه بچێته جۆرێك لهدانوستانهوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا، ئه‌مه پێویستی به كۆمه‌كی سیاسی هه‌یه، واته لایه‌نه سیاسیه‌كانی كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی-یان پێكهێناوه ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه وه‌ك سیاسی بێته ئاراوه بۆ نموونه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی دوولایه‌نی به‌هێزن له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا، ئه‌وان بیكه‌نه بڕیار هه‌ریه‌ك له رێی ئه‌ندامه‌كانی خۆیه‌وه ئه‌و بڕیاره ده‌دات، به‌ڵام پێگه و یاساكه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هی ئه‌وه نییه بتوانێت سه‌ربه‌خۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات".
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەوەڵامی ئەو پرسیارەی واتە حکومەتی عیراقی ناتوانێت راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگای سلێمانی بکات لە حاڵەتی رێکنەکەوتنی هەرێم و بەغدا؟ لە وەڵامدا وتی: "ده‌بێت له رێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بێت، به‌ڵام له راستیدا ئه‌مه بابه‌تێكی سیاسییه، چه‌ند مانگێكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دانوستاندایه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته بیر له‌وه‌بكاته‌وه كهگوزهران و بژێوی خه‌ڵك هه‌م له‌ڕووی مووچه‌خۆره‌وه هه‌م له‌ڕووی ئه‌و بێكارییهی كه له‌پارێزگاكانی هه‌رێمدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌یه بیر له‌وه بكاته‌وه كه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات".
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رەتیکردەوە هیچ داواکارییەکیان پێگەیشتبێت بۆ مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆی سلێمانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عیراق لەو رووەوە دەڵێت: "ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ڕه‌سمی هیچمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه لێدوان ده‌بیستین به‌و پێیه‌ی پارێزگای سلێمانی پارێزگایه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ره به‌تایبه‌تی له‌نه‌وت دا له‌ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌غداوه بیستم ده‌ڵێت ئەو پارێزگایانه‌ی كهبهرههمهێنهرن ده‌توانن ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كه هه‌یانه له‌گه‌ڵ 50% ی داهاتی ناوخۆ بده‌ن به‌حكومه‌تی به‌غدا، به‌ڵام وتم ئه‌و ده‌ڵێت پارێزگا واته دیاری نه‌كردووه كه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌تواناییدا هه‌یه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌یاسایه‌ك ده‌ڕوات پێی ده‌ڵێن یاسای ژماره سێ ئه‌و بابه‌تانه‌ی تێدانییه".
دەربارەی بۆچوونی فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنەکە لەسەر بابەتی مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆی حکومەتی عێراقی لەگەڵ پارێزگای سلێمانی بەرزان شێخ محەمەد وتی: "له‌ده‌سه‌ڵاتی مندا نییه به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه قسه بكەم به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌دا قسه ده‌كه‌م فراكسیۆنی گۆڕان كه شتێك به‌فه‌رمی نه‌هاتبێته به‌رده‌می ناتوانێت هیچ بڵێت واته ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌كه‌ین كه‌دێته به‌رده‌ممان من جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نم هیچ یاداشتێك له‌وباره‌یه‌وه له‌لایه‌ن هیچ ئه‌ندام ئه‌نجومه‌نێكی هیچ لایه‌نێكه‌وه نه‌هاتووه كه ئه‌نجومه‌ن كۆده‌نگیه‌ك بكات یان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدات له‌گه‌ڵ به‌غدا دانوستان بكات هه‌روه‌ك وتم نهیاساكه و نهپێگهی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا رێگه به‌و جۆره دانوستانانه نادات به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئه‌مجۆره گوزه‌رانه‌ی ژیانی خه‌ڵك له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مایه‌ی دڵخۆشی نییه یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه به‌زووترین كات پرۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی جێبه‌جێ بكات كه‌ئێمه رهشنوسهكهیمان بڵاوكرده‌وه و لایه‌نه‌كان هه‌ریه‌كه بیروبۆچوونی خۆی له‌سه‌ر لامه‌ركه‌زیه‌ت پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی هه‌رێم كردووه ئومێد ده‌كه‌ین له‌ڕێی لامه‌ركه‌زییه‌وه گوزه‌ران باش بێت."
بەرزان شێخ محەمەد، دەشڵێت: "لایه‌نی نێگه‌تیڤی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه كه ئێمه له‌چوارچێوه‌ی ههرێمێكداین پێی ده‌وترێت هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تی له‌ده‌ست حكومه‌تدایه مه‌سه‌له‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌تاكڕه‌وی لەگەڵ پارێزگایه‌ك ئه‌وكاته ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی كه‌هه‌یه وه‌ك خۆی نامێنێت، چونكه ناكرێت له‌قه‌واره‌یه‌كی سیاسی‌دا بكرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی لامه‌ركه‌زی بێته پێشه‌وه پێشبینی ده‌كه‌م لامه‌ركه‌زی جۆرێكی باشی به‌ڕێوه‌بردنه بێگومان لامه‌ركه‌زی سیاسی نا، ئه‌م هه‌رێمه له دروستبوونی عێراقه‌وه هه‌شتا ساڵه ئێمه خۆێن ده‌ده‌ین ئه‌نفال و كیمایی بارانمان بینیووه، ماڵ نییه خوێنی نه‌دابێت به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی كهشاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانییه و شاری تێكۆشان و شاری گه‌شانه‌وه‌یه، هه‌رچی لایه‌نی سیاسیه له‌م شاره‌وه پێیگرتووه و ڕۆیشتووه. له‌ڕاستیدا وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی ئێمه پێمان ناخۆشه به‌ڵام دواجار بۆ ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێمه‌وه ئه‌مه ته‌نها له‌سلێمانی ڕووینه‌داوه و له‌زۆربه‌ی زۆری وڵاتان هه‌یه. تاكی نیشتمانێك كه‌نه‌توانێت ژیانێكی شایسته‌ی هه‌بێت ئه‌و كاته ئه‌و نیشتیمانه به‌ره‌و له‌بیركردن و له‌بیرچوون ده‌ڕوات".
هەروەها دەشڵێت: "وه‌ك وتم كاتێك كه شتێكی فه‌رمی له‌به‌رده‌ستدا نه‌بێت نا‌توانیین قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین چونكه ئێمه خه‌ڵكی به‌رپرسین و له‌چوارچێوه‌یه‌ی یاسادا ده‌توانیین قسه بكه‌ین و له‌وه زیاتر بۆم نییه، به‌یاسای ژماره سێ ئێمه نا‌توانیین، ئه‌وه ژیانی خه‌ڵك و گوزه‌رانی خه‌ڵكه له شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی سلێمانی شارێكی خنكاوه".
"من ئومێد ده‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا بگاته ئه‌نجام، ئه‌م هه‌رێمه چوارچێوه‌یه‌كی سیاسی داوه به باشوری كوردستان كه كورد تیایه جۆره ئازادیه‌كی هه‌یه هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی كه ده‌یبات به‌ڕێوه نه‌یتوانیووه خزمه‌تی ته‌واو به‌خه‌ڵك بكات به‌دڵنیاییه‌وه كهبهجیا سیاسه‌تێك هه‌بوو، واته ئه‌گه‌ر پارێزگای سلێمانی به‌جیا له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وێت، ئه‌و كاته نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم نامێنێت و ئه‌وكاته حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كده‌نگ نییه ئه‌و ترسانه هه‌یه به‌ڕاستی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م باسانه نه‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته چاره‌سه‌رێكی ئه‌م دۆخه بكات، واته ئه‌وه‌ی كه ئه‌ركه‌كه‌ی له‌سه‌ر شانه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا نییه به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌سه‌ر شانه حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تی سیاسیه و ئه‌وه‌ی ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا و خۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانێت"، بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وایوت.
PM:02:33:04/02/2021