لە بارەی تەندروستی کۆسرەت رەسوڵەوە روونکردنەوە دەدرێت

لە کاتێکدا دەنگویەک هەبوو کە سەرلەنوێ باری تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی تێکچووە، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کوڕی کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند، "هەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە كە تەندروستی كاك كۆسرەت زۆر باشە".


دەرباز کۆسرەت رەسوڵ بە دیاریکراوی ئاماژەی بەوەکردووە، "زۆر سوپاسی پەرۆشی خەڵكی كوردستان دەكەین، كە پەرۆشی تەندروستی جەنابی كاك كۆسرەتن، هەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە كە تەندروستی كاك كۆسرەت زۆر باشە".


دەرباز کۆسرەت رەسوڵ وەکو نیگەرانییەک لەو دەنگۆیانەی کە باس لە گیانلەدەستدانی کۆسرەت رەسوڵ دەکەن نوسیویەتی، "دار كرمی لەخۆی نەبێ تەمەنی هەزار ساڵە".


چەند رۆژێکە دەنگۆی تێکچوونی تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە.
 


PM:11:26:04/02/2021