ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی لەشفرۆشی راگەیاند، کە ژمارهی باندهكه حەوت كهسن.
هۆگر عەزیز وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر ئەمڕۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لەسەر داواى داواکارى گشتى لە چەند رۆژى رابردوو لە هەولێر هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ دەستگیرکردنى ژمارەیەک هاووڵاتى كە بە نەتەوە عەرەبن و کارى لەشفرۆشیان بە چەندین کچ و ئافرەت کردووە".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر وتیشی" ئەو کەسانەشی دەستگیر کراون لە سووریا و پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتوونەتە هەولێر".
ئاشکراشیکرد، باندەکە لە حەوت کەس پێکهاتوون، چوار پیاو و سێ ئافرەت، ئەو کچ و ئافرەتانەیان كردۆتە ئامانج كە لە پارێزگاکانی عێراق کێشەی کۆمەڵایەتییان هەبووە و هەڵاتوون لە هەولێر نیشتەجێ بوون، ئەوانەیان بەکار هێناوە بۆ کاری لەشفرۆشی.
ئاماژهی بهوهشكرد" بۆیه ئەو کەسانە بهپێی ماددهی چواری یاسای لهشفرۆشی رهوانهی دادگا كراون، بهمهبهستی گرتنهبهری رێكاری یاسایی بهرامبهریان.